موژدەیەکی خۆش بۆ ئەو دایکانەی منداڵی دووەمیان دەبێت؛ مێشکتان بەهێزتر دەبێت
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشكرای دەکات، ئەو دایکانەی بە منداڵی دووەم دووگیان دەبن، مێشکیان زیاتر بەهێز دەبێت و گۆڕانکاریی جیاوازی بەسەردا دێت.
توێژینەوەکە لە سکووڵی دەروونناسیی زانکۆی ئۆکلاند لە ئەمریکا کرا و لە گۆڤاری نەیچەر بڵاو کراوەتەوە؛ دەریدەخات، پشكنینی مێشکی ئەو دایکانەی بە منداڵی دووەم دووگیانبوون ئەو بەشەی مێشکیان کە پەیوەستە بە تێگەیشتن، درکپێکردن، تێڕوانین و مامەڵەکردن چالاکتر بووە.
ئیلین لیودەرس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: دووگیانی دووەم بە رێژەیەکی زۆر مێشکی ژنان دەگۆڕێت و زیاتر خانمان ئامادە دەکات بۆ باشترکردنی دەروون و فەرمانەکانی مێشكیان.
تەنانەت د. کلیفۆرد سێگڵ کە یەکێکی دیکەیە لە توێژەران گوتی، ''مێشک بە دووگیانیی دووەم باشتر ئاشنای دۆخەکە دەبێت و جەستەی خانمان ئامادە دەکات''.