لێکۆڵینەوەیەک: دەنکۆڵەی رێگری لە دووگیانبوون، ئەگەری جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، دەرمانەکانی رێگری لە دووگیانبوون لەلایەن خانمانەوە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاد دەکەن، هەر بۆیە پسپۆڕێک دەڵێت: ''پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربێن''.
 
لێکۆڵینەوەکە لە بەشی دەمارزانیی زانکۆی ئیستەنبووڵ لەسەر 268 خانمی تەمەن 18 بۆ 50 ساڵان کرا و دەرکەوت، خواردنی دەنکۆڵەی رێگری لە دووگیانبوون کە ئیسترۆجین و پڕۆجیستڕۆنیان تێدایە، سێ ئەوەندە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
 
دکتۆر ماین سێزگین، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: هەرچەندە لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوونەوە لە هۆکارەکە، بەڵام پێویستە هەمیشە لەژێر راوێژی پزیشک ئەو جۆرە دەرمانانە بەکاربهێندرێن.
 
دکتۆر کافیە رەسووڵ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان، منداڵبوون و نەزۆکی بەم شێوەیە باسی رێگەکانی رێگری لە دووگیانبوون دەکات؛