لە سۆران هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشین بەڕێوەچوو

رووداو - تەندروستی 

لە سۆران هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشین بەڕێوەچوو و رێکخراوێک زیاتر لە 200 خۆبەخشی کۆکردووەتەوە و خوێن پێشکێش بە تووشبووانی شێرپەنجە و تالاسیمیا دەکەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26-5-2025 لە سۆران هەڵەمەتێکی فراوانی خوێنبەخشین بەڕێوەچوو و عەبدوڵڵا مزوری، سەرۆکی رێکخراوی بارز بە رووداوی گوت، زیاتر لە 200 خوێنبەخشیان کۆکردووەتەوە و خوێن دەبەخشن.
 
یەکێک لە خوێنبەخشەکان دەڵێت: وەکو پێشمەرگە و دڵسۆزێک ئامادەین بە هەموو جۆرێک هاوکاریی نەخۆشەکان بکەین و بڕیار وابوو 63 کەس بێن خوێن ببەخشن، بەڵام زیاتر لە 200 کەس ئامادە بوون.
 
بەگوتەی عەبدوڵڵا مزوری، ئەم هەڵمەتە بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانی ئەنجامدراوە.
 
بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، خوێنبەخشین ئەم سوودە تەندروستانەی هەیە؛
 
- هاوسەنگیی ئاسن لە خوێندا دەپارێزێت
- رێگە لە زیادبوونی ئاسن دەگرێت
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
- تەندروستیی جگەر و دڵ دەپارێزێت
- یارمەتیی کەمبوونەوەی کێش دەدات
- خانەی نوێی خوێن دروستدەبن