توێژینەوەیەک مردن بەهۆی دڵشکانەوە پشتڕاست دەکاتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە دانیمارک دەریدەخات، خەمێکی قووڵ و درێژخایەن دوای لەدەستانی کەسێکی ئازیز دەشێت ببێتە هۆی گیانلەدەستدان، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی دڵشکانە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئاریوس لە دانیمارک لەسەر هەزار و 735 کەس کرا و دەرکەوت، لەماوەی 10 ساڵدا ئەوانەی کەسێکی نزیکیان لەدەستداوە، زیاتر خەم و پەژارەیان لەسەر ماوە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی 88٪ ئەگەری مردنی پێشوەختەیان زیاتر بێت بەراورد بەوانەی زوو خەم و پەژارەکەیان رۆنیوەتەوە.
 
د. مێتی کێرگاردن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: کاریگەرییە درێژخایەنەکانی خەمخواردن و پەژارەیی لەسەر لوولەکانی خوێن تا دەگاتە تێکچوونی دەروونی و خۆکوشتن دەردەکەون بەتایبەت لەوانەی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی هەیە.
 
ئەو تێکچوونی لوولانەی خوێنیش دەگەڕێننەوە بۆ دڵشکان کە بەهۆی خەمخواردنی زۆرەوە تووشی تاک دەبێت.