سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان: شیری مانگا تەندروستە و دەوڵەمەندە بە کانزاکان

رووداو - تەندروستی

د. عوسمان جەلال، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، شیری مانگا لە هەموو سەرچاوە زانستییەکاندا شیرێکی تەندروستە.
 
ئەمڕۆ شەممە 26-7-2025 د. عوسمان جەلال، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان بە رووداوی گوت، بەها خۆراکییەکانی نێو شیری مانگا سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیێنن و دەوڵەمەندە بە 'ئاو، مادە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان'.
 
هاوکات د. عوسمان جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییە درمییەکان 'گوازراوەکان' جەختی کردەوە کە هەر دەنگۆیەک هەبێت بۆ ''خراپیی شیری مانگا'' راست نییە و تەنیا پڕوپانگەندەیە، ئەو شیرەشی بە باش زانی بۆ دەوڵەمەندیی بەها خۆراکییە ڤیتامین و پڕ لە کانزاکان.