پزیشکێک چەند نیشانەیەکی شیری کۆن و تێکچوو ئاشکرادەکات
رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی ڤێتێرنەری ئاماژە بە چەند نیشانەیەکی شیری تێکچوو دەکات و دەڵێت، لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانە نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەو شیرە بەکاربهێندرێت.
دکتۆر گۆنا ئاوات، پزیشکی ڤێتێرنەری بە رووداوی راگەیاند، یەکەم نیشانەی شیری کۆن یاخود شیری خراپبوو بۆنەکەیەتی کە بۆنێکی بەهێز و ترشاوی لێدێت و بە ئاسانیش هەستی پێدەکرێت.
ئەو پزیشکە ئەم نیشانانەی خوارەوە لەبارەی شیری کۆن و تێکچوو باسدەکات؛
1- بۆنێکی بەهێز و ترشاو، چونکە شیری تازە بۆنی نییە.
2- رەنگی مەیلەو زەردە، چونکە رەنگە سپییەکەی خۆی لەدەستداوە.
3- بە گەرمییەکی کەم تۆپەڵ و گرێ دروستدەبێت کە ئاماژەیە بۆ بەرهەمهێنانی ترشی لاکتیک لەلایەن بەکتریاکانی نێو شیرەکە و تۆپەڵبوونی پڕۆتینەکانی نێوی.
لە بەشێکی قسەکانیدا دکتۆر گۆنا ئاوات دەڵێت: ''شیر پێویستە لە شوێنێکی سارددا هەڵبگیرێت و پلەی گەرمییەکەشی لە چوار پلەی سیلیزی زیاتر نەبێت''.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس باسی خۆراکی خۆماڵی و هاوردە کران و لەوێدا باسی شیر و بەروبوومەکانی دەکرێت؛