لە چین چارەسەری جەستەی چەماوەی سکماکیی گەنجێک دەکرێت
رووداو - تەندروستی
گەنجێکی دانیشتووی پارێزگای شاندۆن لە چین لەلایەن پزیشکانەوە پێی گوترابوو ''تاوەکو 13 ساڵی دەژی''، چونکە تووشی دۆخێکی دەگمەن بووبوو کە جەستەی 180 پلە بەپشتا چەمابووەوە، بەڵام پزیشکانی چین دوای چەندین نەشتەرگەریی ئاڵۆز و چڕ، ئومێدی ژیانێکی درێژتریان پێبەخشییەوە.
پسپۆڕانی نەخۆشخانەی نێودەوڵەتیی پارێزگای چێنگدو کە گەورەترین نەخۆشخانەی شارەکەیە، نەشتەرگەرییان بۆ ئەو گەنجە کردووە و دەڵێن، بەهۆی دۆخەکەیەوە بە تەواوی هەناسەی تەنگ بووە و نەیتوانیوە بەپێ بڕوات.
د. لیانگ یجان، بەرپرسی بەشی نەشتەرگەرییەکانی دڕکەپەتک و بڕبڕەی پشت لە نەخۆشخانەی چێنگدو BOW دەڵێت: بەهۆی جەستە چەماوەکەی، ئەو هەناسەتەنگی هەبوو، سینگەکەلێن و سکەکەلێنی زۆر بچووک بوون و ناوپەنچکیشی بە باشی کاری نەدەکرد، بۆیە ئەمانە وایکردبوو هەناسەی تەنگ بێت.
دایکی ئەو گەنجە دەڵێت: چەندین ساڵە کوڕەکەی نەیتوانیوە جەستەی بکشێنێت و هەر لەو خاڵەدا بە چەماوەیی ماوەتەوە.
ژیانگ یاچین، نەخۆشەکەیە کە نەشتەرگەرییەکەیان بۆ کردووە و دەڵێت، ''هەست دەکەم هەموو رۆژێک باشتر دەبم و هەموو کەسێکیش دەتوانێت ئەوە ببینێت، کە بەڕاستی خۆم هەستی پێدەکەم، رۆژ بە رۆژ باشتر دەبم''.
ئەو چوار نەشتەرگەریی مەترسیدار و گەورەیان بۆ کردووە کە زیاتر لە 100 هەزار خولەکیشە خەریکی دووبارە شیاندنەوەین بە چارەسەری سرووشتی، دەرمان و راوێژی پزیشکی و راهێنەری وەرزشی. بۆ ئەوەی جەستەی بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە و ئیدی لە بری چەماوەیی، جەستەیەکی رێکی هەبێت.