زانکۆی هۆرمزگان لە ئێران: ئەم ساڵ 95 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون
رووداو - تەندروستی
جێگری سەرۆکی زانکۆی هۆرمزگان لە ئێران رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ 95 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای هۆرمزگان تۆمار کراون کە 90ـیان ئێرانین و 5ـیان دانیشتووای ئێرانن، بەڵام هاووڵاتیی دەرەوەن.
یەحیا میرزادە، جێگری سەرۆکی زانکۆی هۆرمزگان بۆ زانستە تەندروستییەکان لە ئێران رایگەیاند، 24 لە تووشبووەکان خانم بوون و ئێستاش لەکۆی 95 تووشبوو، تەنیا دووانیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، 90 تووشبووەکەی تای خوێنبەربوونی پارێزگاگە خەڵکی ناوچەی بەندەر عەباسن.
رێگەکانی گواستنەوەی تای خوێنبەربوون
- پێوەدانی گەنەی تووشبوو بە نەخۆشییەکە
- بەرکەوتنی راستەوخۆ بە پاشماوە، گۆشت و ئاژەڵی تووشبوو بە نەخۆشییەکە
- بەرکەوتن بە شلە و پاشماوەی کەسی تووشبوو
- بەرکەوتن بە شلە، گۆشت و پاشماوەی ئاژەڵێک کە گەنەی لەسەر بێت
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان زیاترە
* ئاژەڵدار
* گۆشتفرۆش
* کرێکارانی سەربڕخانەکان
* پزیشکی ڤێتێرنەری
* کابانی ماڵەوە
* بەرکەوتەی کەسی تووشبوو