ستافی کارگێڕیی تەندروستیی هەولێر دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا

رووداو - تەندروستی

ستافی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-11-2025 بە سەرپەرشتیی د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ستافی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا.
 
یانەی وەرزشیی زاخۆ، لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)ـوە وەک یەکێک لە سێ بەربژێری کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی "باشترین هاندەری ساڵ" (FIFA Fan Award) دەستنیشان کراوە، هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کۆکردنەوەی دەنگ دەستپێکردووە.
 
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی باشترین هاندەری جیهان تاوەکو رۆژی 28ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و کەمتر لە دوو هەفتە لەبەردەم هاندەران و خەڵکی کوردستاندا ماوە بۆ دەنگدان و سەرخستنی یانەی زاخۆ بۆ بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە.
 
فیفا لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، هۆکاری پاڵاوتنی هاندەرانی زاخۆی بەم شێوەیە روونکردووەتەوە: "هاندەرانی یانەی زاخۆ پشتیوانیی خۆیان بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە دەربڕی، بە فڕێدانی بووکەڵە بۆ ناو یاریگە، ئەمەش پێش دەستپێکردنی یاریی خولی عێراق بوو بەرامبەر یانەی حدوود."