توێژینەوەیەک: یارییە ئەلیکترۆنییەکان بە سنووردارکراوی بەکاربێن، ئاستی زیرەکی بەرز دەکەنەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە هۆڵەندا ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر و پێچەوانەی زۆرێک لە توێژینەوەکانی رابردوو دەردەخات بەوەی کە یارییە ئەلیکترۆنییەکان ئاستی زیرەکی بەرز دەکەنەوە، بەڵام بە مەرجێک 'بە سنوورداری بەکاربهێندرێن'.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ڤرێیە لە ئەمستەردامی هۆڵەندا لەسەر نۆ هەزار و 855 منداڵی 9 بۆ 10 ساڵان کرا وماوەی دوو ساڵی خایاند؛ دەرکەوت، ئاستی زیرەکیی ئەو منداڵانەی رۆژانە کەمتر لە دوو کاژێر لەبەردەم شاشەکاندا بوون، 2.5 خاڵ زیاد بووە.
 
بروونۆ ساویس، توێژەر دەڵێت: دۆزینەوەکەمان ئەوە پێشاندەدات کە ئەگەر یارییە ئەلیکترۆنییەکان و سۆشیاڵ میدیاکان بە دروستی و سنووردارکراوی بەکاربهێندرێن، ئەوا سوودی جیدیان دەبێت. بەڵام بەمەرجێک کە رۆتینی خەو، خواردن و چالاکیی جەستەیی تێکنەدەن.
 
بەپێی مایۆکلینیک، یەکێک لە دەرئەنجامەکانی زۆرمانەوە لەبەردەم شاشەکان بەتایبەت لەنێو منداڵاندا، قەڵەوییە.
 
مایۆکلینیک هۆشداری دەداتە لە زۆرمانەوە لەبەردەم شاشەکان بەوەی کە دەشێت ببێتەهۆی ئەمانەی خوارەوە؛
 
- قەڵەوی
- تێرخەو نەبوون
- زوو تووڕەبوون
- لاوازیی فێربوون 
- لاوازیی سەرنج و بڕیاردان
- ئالوودەبوون