پزیشکانی سلۆڤاکی و ئیسپانی بە هاوکاریی AI نەشتەرگەرییەکی لابردنی گرێی مێشکیان کرد
رووداو - تەندروستی
هۆڵێکی نەشتەرگەریی مێشکە لە براتیسلاڤای پایتەختی سلۆڤاکیا و نەشتەرگەرییەکی وردە، بەڵام جیاوزیشە، چونکە ژیریی دەستکرد هاوکارێکی باشی پزیشکانە. پزیشکانی سلۆڤاکی و ئیسپانی بە هاوکاریی ژیریی دەستکرد لەم نەشتەرگەرییە وردە بەشدارن.
سانتیاگۆ کاپێدا، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت لە ئیسپانیا دەڵێت: ''ئێمە بۆ یەکەمجارە لە دەرەوەی ئیسپانیا ئەم ژیرییە دەستکردە تاقیدەکەینەوە، وردە و بە باشی ئەنجامەکان پشتڕاست دەکاتەوە، زۆریش یارمەتیی پزیشکانی نەشتەرگەری دەدات و سوودی بۆ نەخۆش هەیە''.
بە هاوکاریی ژیریی دەستکرد، پزیشکان گرێیەکی مێشکیان لابرد، ژیرییەکە شوێن و جۆری گرێکە دەستنیشان دەکەن.
تەنانەت لەکاتی نەشتەرگەریدا سیستمەکە بە هێڵی رەنگاوڕەنگ پزیشکان لە هەر ئەگەرێک ئاگادار دەکاتەوە.
د. ئاندرێژ ستینۆ، سەرۆکی بەشی مێشک و دەمار لە زانکۆی کۆمینیۆسی سلۆڤاکی دەڵێت: ''هەر ئەگەرێک هەبێت ژیریی دەستکرد ئاگادارمان دەکاتەوە، ئەمەش لەپێناو زیادکردنی ئاستی سەلامەتیی نەخۆشە، بەڵام هیچ کاتێک پزیشکی مێشک و دەمار نەخۆشەکە فەراهم ناکات''.
ژیریی دەستکرد وایلێهاتووە، بچووکترین گرێ لە هەر شوێنێکی جەستەدا بێت، دەستنیشانی بکات، ئەمەش چارەسەری نەخۆشەکە ئاسان دەکات و زووش دەستنیشانی دەکات.