دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی لە قەتەر: لەبری چوکلێت، میوەی وشكکراو بخۆن

رووداو - تەندروستی

دامەزراوەیەکی پزیشکی لە قەتەر بڵاویکردووەتەوە کە لە جەژن و بۆنەکاندا باشترە کەمترین بڕی چوکلێت و شیرینی بخورێت.
 
دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی لە قەتەر رایدەگەیێنێت، لە جەژندا زێدەڕۆیی لە خواردنی شیرینییەکان نەکرێت و لە هەر ژەمێکی خۆراک، خۆراکی هەمەجۆر بخورێت.
 
بەپێی دامەزراوەکە، چەرەس تەندروستترە لە چوکلێت و هیچ نەبێت ئەوانەی چوکلێتیش دەکڕن، با لەو شێوەیە بن کە فستق و گوێزیان تێدایە.