پەڵەی سەوزی سەر سينگ يان گۆشتی مريشک چييە؟
رووداو - تەندروستی
ئێمە زۆر جار پەڵەی مەيلەو سەوز لەسەر سينگی مريشک يان بەشەکانی دیکەی مريشک دەبينين ئايە ئەمە خراپە و مانای ئەوە دەگەيەنێ کە مريشکەکە نەخۆش بووە و گۆشتەکەی شياو نييە بۆخواردن؟
ئەم حاڵەتە لە رووی زانستييەوە پێی دەڵێن (Deep pectoral myopathy)کە ئەمە سەرچاوەی نەخۆشی نييە، بەڵکو بەتەواوی پەيوەندی بە جووڵەی مريشکەکەوەيە، هەروەها زياتر لەو مريشکانە روودەدات کە کێشيان زۆرە و جووڵەيان کەمە کاتێک لەپڕ دەجووڵێن يان بەرشتێک دەکەون ئەوا لەو کاتەدا خوێن بۆ ئەو ناوچەيە زۆر زياتر لەجاران دەڕوات، بۆیە خوێنەکە کۆدەبێتەوە و بەهۆی زۆریی پەستانی خوێنەوە ملوولەکانی خوێن دەپچڕێنێ و لەکۆتايیدا خوێن و ئۆکسجین بۆ ئەو ناوچەيە ناچێت، تاوادەکات رەنگەکەی بەرە بەرە سەوزباو دەبێت، ئەمە هۆکاری سەرەکیی سەوزبوونی گۆشتەکەيە و هيچ پەيوەنديیەکی بە تەندروستیی گۆشتەکەوە نييە، بۆ دڵنيايی و دوودڵیی خۆت دەتوانیت پێش ئەوەی گۆشتەکە بەکاربهێنیت، ئەوبەشەی سەوز بووە لای ببەیت و بەشەکەی دیکەی مريشکەکە بەکاربهێنی، چونکە بەتەواوی شياوە بۆ خواردن.
ئامادەکردن: دکتۆر گۆنا ئاوات، پزیشکی ڤێتێرنەری