سەرپەرشتیاری زانستیی ئەنتیتۆباکۆ: زۆرینەی بەشداربووان تەمەنی سییەکانیان لەخۆیان گەورەتر بووە
رووداو - تەندروستی
سەرپەرشتیاری زانستی ئەنتیتۆباکۆ لەنێو نەخۆشخانەی پار کە ئەمساڵ کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ لەوێ بوو، رایدەگەیێنێت: ''بە شێوەیەکی گشتی زۆرینەی بەشداربووان تەمەنی سییەکانیان 10 ساڵ لە تەمەنی خۆیان زیاتر بووە''.
د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و سەرپەرشتیاری زانستیی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەڵێت: ئەو بەشداربووانەی پێویست بوایە، پشکنینی خوێن و پشکنینی تیشکیان بۆ کردوون، زۆرجاریش بەشداربووان تووشی شۆک دەبوون کە دەیانزانی تەمەنی سییەکانیان زۆر لە تەمەنی خۆیان گەورەترە.
بە درێژایی ماوەی کلینیکەکە لە نەخۆشخانەی تایبەتی 'پار'ـە، پزیشکی پسپۆڕی سنگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەبوون، هەروەها ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەری بەشداربووان دابینکرابوون.