زانکۆی تیشک لە پڕۆژەیەکدا خوێندکارەکانی لە مەترسیی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هۆشیار دەکاتەوە
رووداو - تەندروستی
زانکۆیەک لە پڕۆژەیەکدا خوێندکارەکانی لە مەترسیی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هۆشیار دەکاتەوە و یەکێک لە پسپۆڕانی زانکۆکە دەڵێت، ئامانجیانە ئەوە لە خوێندکاران بگەیێنن کە کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بە هەموو شێوەیەک زیانی دەبێت و تا دەتوانن لێی دوور بکەونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 27-5-2025 د. تۆڵە فەرەج، یاریدەدەری راگری کۆلێژی زانستە کردەییەکانی زانکۆی تیشک بە رووداوی راگەیاند، ئەو سیستمە پەیڕەو دەکەن کە لەڕێگەی وۆرکشۆپ، سیمینار و بڵاوکراوە زانستییەکانەوە کار بکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە تووتن و دەرخستنی زیانەکانی.
د. تۆڵە فەرەج رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداوی بەرز نرخاند بەوەی، هەمیشە پێشەنگە لە بابەتە هۆشیارییە تەندروستییەکان لە ئاستی هەرێمی کوردستان.
مەترسییەکانی دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە لەسەر منداڵ
لە سکی دایکیدا؛
چوونی ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە کەمدەکاتەوە
بۆیە دەبێتەهۆی
* لەدایکبوونی پێشوەختە
* لەبارچوون
* کەمیی کێش
* کورتیی باڵا
زەبردان لە کۆئەندامی هەناسە
* دابەزاندنی توانای سییەکان
* رەبۆ
* هەوکردنی درێژخایێنەکان
کە گەورەبوو؛
زەبردان لە مێشک
* پووکانەوە خانە دەمارییەکان
* لاوازیی یادەوەری
* کەمیی ئاستی زیرەکی
کە گەورەبوو دەشێت ئەمانەش دەربکەون؛
* شێرپەنجە جیاوازەکان
* جەڵتەی دڵ و مێشک
* پەککەوتنی گورچیلەکان
* هەوکردنی گوێ