کلیڤلاندی پزیشكی: خانمان پێش جووتبوون 'سێ جۆری خواردنەوە' نەخۆنەوە
رووداو - تەندروستی
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە خانمان کە پێش جووتبوون سێ جۆری خواردنەوە نەخۆنەوە و هۆکارەکانیش ئاشکرادەکات.
بەپێی ناوەندەکە خانمان نابێت هەریەک لە خواردنەوە کحولی، وزەبەخش و گازییەکان بخۆنەوە، چونکە هەر یەکەیان کاریگەریی جیاوازی لەسەر پڕۆسەی سێکس و فیسیۆلۆژیی جەستەیان دەبێت.
لە بابەتێکی کلیڤلاندی پزیشکی دا ئاماژە بەم خواردنەوە قەدەخەکراوانەی پێش سێکسکردن بۆ خانمان کراوە وەکو؛
1- خواردنەوە کحولییەکان
''چونکە هۆکارێکن بۆ وشکبوونەوەی زێ، ئەمەش ئازار لەکاتی جووتبوون دروستدەکات، هەروەها ئارەزووی سێکسی کەمدەبێتەوە.''
2- خواردنەوە گازییەکان
''ئارەزووی سێکسیی خانمان کەمدەکەنەوە، چونکە ئەو شەکرەی لەنێویاندا هەیە کاریگەریی لەسەر فیسیۆلۆژیی جەستەیان دەکات، تەنانەت ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی شەکرە و پووکانەوە ئێسک و قەڵەویش زیاددەکات کە ئەمانە هەمووی توانای سێکسی لاوازدەکەن.''
3- خواردنەوە وزەبەخشەکان
''بڕێکی زۆر لە کافایینیان تێدایە کە ئەمەش دەشێت رێگری لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بکات و توانای سێکسی کەمبکاتەوە.''
ئەو خۆراکانەی توانای سێکسیی خانمان زیاددەکەن؛
- ماسی
- گوێز
- سێو
- ئاڤۆگادۆ
- مۆز
- گێزەر
- شوکولاتەی رەش
- شۆفان
- هەنار
- زەیتی زیتوون و زەیتی گوڵەبەڕۆژە