ریزبەندی باشترین وڵاتان بۆ سیستمی تەندروستی؛ تایوان و کۆریای باشوور پێشەنگن
رووداو - تەندروستی
ریزبەندییەکی جیهانی دەریدەخات، تایوان، کۆریای باشوور و ئوسترالیا باشترین سیستمی تەندروستییان هەیە و هۆڵەندا، ئەڵمانیا و سویسراش لەپێش ئەمریکاوەن.
گۆڤاری CEOWORLDـی جیهانی ریزبەندی ئەم ساڵی وڵاتانی بۆ سیستمی تەندروستی بڵاو کردووەتەوە و رایدەگەیێنێت، تایوان بە کۆکردنەوەی 78.7 پلە لە یەکەمدایە و کۆریای باشوور بە 77.7 پلە ریزبەندیی دووەم و ئوسترالیا بە 74.1 پلە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەیان گرتووە.
ئەو پێوەرانەی توێژەرانی گۆڤارەکە گرتوویانەتە بەر لە هەریەک لە 'ژمارە و توانای کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان، بەردەستبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و هاوکارییە حکومییەکان بۆ کەرتی تەندروستی' پێکدێن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ساڵی رابردوو سویسرا، ئوسترالیا و هۆڵەندا پێشەنگەکان بوون، بەڵام ئەم ساڵ وڵاتانی ئاسیایی (تایوان، کۆریای باشوور) پێشەنگن و ئوسترالیاش لە پلەی سێیەمە.
بەپێی ئەو خاڵانەی کە دراوە بە وڵاتان بۆ هەڵسەنگاندن، ریزبەندییەکە بەم شێوەیە بووە؛
تایوان 78.7 خاڵ
کۆریای باشوور 77.7 خاڵ
ئوسترالیا 74.11 خاڵ
کەنەدا 74.11 خاڵ
سوێد 70.7 خاڵ
ئێرلاند 67.9 خاڵ
هۆڵەندا 65.3 خاڵ
ئەڵمانیا 64.66 خاڵ
نەرویژ 64.63 خاڵ
بەلجیکا 60.16 خاڵ
سویسرا 59.6 خاڵ
ژاپۆن 59.5 خاڵ
سەنگاپوورا 57.9 خاڵ
ئەمریکا 56.7 خاڵ
نەمسا 54.8 خاڵ