FDA: دەرمانێکی پەستانی خوێن تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات
رووداو – تەندروستی
دەزگەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا لەبارەی بەکارهێنانی دەرمانێکی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن هاووڵاتییان هۆشیاردەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، دەرمانەکە مادەیەکی هاندەری شێرپەنجەی تێدایە.
دەرمانی 'quinapril' لە شێوەی دەنکۆڵە بەردەستە و زیاتر بۆ نزمکردنەوەی پەستانی خوێن بەکاردێت، دەزگەی خۆراک و دەرمان بۆ دووەم جارە لەبارەی وەستانی دەرمانەکە هۆشداری بە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بدات.
لەبارەی هۆکاری قەدەخەکردنەکە FDA روونیدەکاتەوە، دەرمانەکە رێژەیەکی زۆر لە مادەی 'نیترۆسامین'ـی تێکچووی تێدایە و زۆر بەکارهێنانی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
لە کۆتاییدا FDA داوا لە بەکارهێنەرانی دەرمانەکە دەکات لەژێر رێنمایی پزیشکیی پسپۆڕ دەرمانێکی دیکەی جێگرەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن بەکاربهێنن.
دەزگەکە هۆشیاریدەداتە هاووڵاتییان، مادەی 'نیترۆسامین' لەکاتی سوورکردنەوە و برژاندنی خۆراکەکاندا دەشێت دروستببێت و زیانی لەسەر تەندروستی هەبێت.