لە بەریتانیا حەوتەمین تووشبووی گۆڕاوە نوێیەکەی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکرا
رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا حەوتەمین تووشبووی گۆڕاوە نوێیەکەی ئاوڵەی مەیموون کە ناسراوە بە جۆرە مەترسیدارەکەی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکرا.
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، ئەو تووشبووە لە ئۆگەنداوە گەڕاوەتەوە بەریتانیا هەر بۆیە پێیان وایە کە لەوێش تووشی نەخۆشییەکە بووبێت.
پڕۆفیسۆر سوزان هۆپکینز، سەرۆکی راوێژکارانی ئاژانسەکە دەڵێت: رێژەی کوشندەیی گۆڕاوە نوێیەکەی ئاوڵەی مەیموون 10٪ـە و رێوشوێنی تەواو گیراوەتە بەر بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە.
لە 20ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ شەشەمین تووشبووی ئاوڵەی مەیموون لە بەریتانیا تۆمارکرا کە لە ئەفریقاوە گەڕابووەوە وڵاتەکە.