توێژینەوەیەک: نەنک و باپیرەکان بە چاودێریکردنی نەوەکانیان مێشکیان درەنگتر دەپووکێتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی لە هۆڵەندا دەریدەخات، یارمەتیدانی داپیر و باپیران لە بەخێوکردنی نەوەکانیان دەکرێت ببێتە هۆی پاراستنیان لە پوکانەوەی مێشک و توانای بیرکردنەوە.
 
زانکۆی تیلبۆرگ لە هۆڵەندا ئاماری  دوو هەزار 887 داپیر و باپیریان شیکردووەتەوە کە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوە بووە، دەرکەوتووە  ئەو داپیر و باپیرانەی کە چاودێریی نەوەکانیان کردووە، لە تاقیکردنەوەکانی  قسەکردندا نمرەی بەرزتریان بەدەستهێناوە بەراورد بەوانەی کە ئەو کارەیان نەکردووە وە بە تێپەڕبوونی کات کەمتر تووشی پوکانەوەی توانای مێشکیان بوون
 
د. فلاڤیا چێرچس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەوەی بۆ ئێمە دەرکەوت ئەوە بوو کە تەنیا بەشداریکردن لە پرۆسەی چاودێریکردنی نەوەکاندا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر مێشک هەیە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چەند جار ئەو کارە دەکەن یان چ جۆرە چالاکییەک لەگەڵ نەوەکانیان ئەنجام دەدەن."
 
د. فلاڤیا چێرچس جەخت لەوەدەکاتەوە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت بۆ تێگەیشتن لە کاریگەریی ژینگەی خێزان، چونکە چاودێریکردنی خۆبەخشانە لە ژینگەیەکی پاڵپشتیکاردا کاریگەریی جیاوازی دەبێت لە چاودێریکردن لە ژینگەیەکی پڕ لە سترێسدا.