ئامێرێک بۆ چاودێریی تەندروستیی کۆرپەلە لەکاتی نەشتەرگەریدا دادەهێنرێت

رووداو - تەندروستی

بۆ یەکەمجار ئامێرێکی پزیشکی پەرەپێدرا کە دەتوانێت بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێریی نیشانە گرنگەکانی ژیانی کۆرپەلە بکات لەکاتێکدا هێشتا لەناو منداڵداندایە.
 
زانکۆی نۆرسوێستەرن لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات ئەم ئامێرە نوێیە کە نەرم، بچووكە و قەبارەکەی تەنیا سێ هێندەی پانیی تاڵە موویەکە، دەتوانێت سەلامەتیی نەشتەرگەرییەکانی کۆرپەلە بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکات، بە وردی و بە بەردەوامی لێدانی دڵ، ئاستی ئۆکسجینی خوێن و پلەی گەرمی بپێوێت.
 
د. ئایمەن شەعبان، پسپۆڕی خانمان و لەدایکبوون دەڵێت " پزیشکان پشتیان بە سۆنەر دەبەست بۆ پێوانەکردنی لێدانی دڵی کۆرپەلە، کە زانیارییەکان سنووردارن، بەڵام ئەم ئامێرە نوێیە لەڕێگەی هەمان ئەو کونە بچووکەی بۆ نەشتەرگەریی کۆرپەلە بەکاردێت، دەخرێتە ناو منداڵدانەوە و بە هێمنی لە جەستەی کۆرپەلەکە نزیک دەبێتەوە و دەتوانێت زانیاری باشترمان پێبدات"
 
د. ئایمەن شەعبان، پسپۆڕی خانمان و لەدایکبوون دەڵێت، "بۆ ماوەی 40 ساڵە توانای ئێمە بۆ چاودێریکردنی کۆرپەلە نەگۆڕاوە، ئەم ئامێرە یارمەتیدەرێکی زۆر باشەبێت."