کلینیکاست؛ گرژبوونی کۆڵۆن لە هەموو ماڵێکدا هەیە، هۆکار و چارەسەری بزانە
رووداو - تەندروستی
لە پۆدکاستێکی کلینیکاست باسی نیشانە و هۆکارەکانی گرژبوونی کۆڵۆن و کرا و باوترین نیشانەش سکئێشەی بەردەوام بوو.
د. زرار حوسێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو پێشنیاز دەکات، خەڵک هەناوبین بکەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە ئەگەری هەر شێرپەنجەیەکی کۆئەندامی هەرس، بۆیە دەڵێت: هەر شێرپەنجەیەکی کۆڵۆن و رێکە لەوانەیە تاوەکو چارەسەر بکرێت دەیان ''دەفتەر دۆلار'' تێچووی بێت. بەڵام ئەگەر گرێیەکی بچووک بە هەناوبین دەستنیشان بکرێت بڕێکی زۆر کەمتری تێدەچێت.
ئەو پسپۆڕە لەبارەی نیشانەکانی گرژبوونی کۆڵۆنەوە دەڵێ، سکئێشە و چوونە توالێت زیاد یاخود کەم بووبێت، پاشانیش پێکهاتەی پیساییەکەی بگۆڕدرێت.
لەبارەی هۆکارەکانی گرژبوونی کۆڵۆنەوە گوتی، ''نەخۆشییە دەروونییەکان و دڵەڕاوکێ'' گرژبوونی کۆڵۆن زۆر خراپتر دەکەن ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە فەرمانی ریخۆڵەکان تێکدەچێت و خۆراک بە باشی هەرس ناکەن.
هەر بۆیە شێوازی ژیانی تەندروست بە پەسند دەزانێت بۆ ئەو دۆخە.
بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون