چوار هەڵەی باو لەکاتی هەڵگرتنی زەیت بزانە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی خۆراک چەند هەڵەیەک لەکاتی هەڵگرتنی زەیت باس دەکات، یەکێکیان دانانیەتی لەسەر چێشتلێنەری ناندین.
لەشکر حەمید، پسپۆڕی خۆراک بە رووداوی راگەیاند، هەڵگرتنی زەیت بە شێوەی دروست زۆر گرنگە بۆ ئەوەی کواڵیتییەکەی بمێنێتەوە.
بەگوتەی لەشکر حەمید، ئەمانەی خوارەوە باشترین رێگەکانن بۆ هەڵگرتنی زەیت؛
- لە شوێنی سارد و تاریک دابنرێت.
- باشترین پلەی گەرمی پێش هەڵپچرین 15 بۆ 20 پلەی سلیزی بێت.
- دوور بێت لە خۆر و تیشکی راستەوخۆ.
- زەیت دوای هەڵپچڕین پێویستە لە ساردکەرەوە یان پلەی گەرمیی (0 - 6) هەڵبگیرێت.
- زەیت هەوا لێی نەدات و سەری کەپس بێت.
باسی هەڵە باوەکانیش دەکات وەکو؛
* دانانی زەیت لەسەر چێشتلێنەری ژووری ناندین.
* دانانی بتڵی زەیت بەکراوەیی و بێ داخستنی سەرەکەی.
* کڕینی ژمارەیەکی زۆر لە بتڵی زەیت و هەڵگرتنی بۆ ماوەی درێژ.
* دانانی زەیت لەدوای بەکارهێنان و هەڵپچرین لە پلەی گەرمیی بەرزدا.
لەکۆتاییدا دەڵێت: بۆ ئەوەی زەیت پارێزراو و تەندروست بێت و کواڵیتیی دانەبەزێت، دەبێت بپارێزرێت لە (رووناکی، تیشکی خۆر، پلەی گەرمی، ئۆکسجین و ئاو).