بەڕێوەبەری سەنتەری منداڵانی خاوەنپێداویستیی تایبەت لە شنگال: هەفتانە دوو رۆژ دەوام دەکەین

رووداو - تەندروستی

یەکەم سەنتەری چاودێریکردنی منداڵانی تووشبوو بە کێشەی بیستن، ئۆتیزم و دواکەوتنی قسەکردن لە شاری شنگال کرایەوە.
 
ئەمە سەنتەرێکی تایبەتە، مەڕوە موڕاد، راهێنەرە و ئەو سەنتەرە بەڕێوە دەبات و دەڵێت: هەفتانە دوو رۆژ دەوام دەکرێت و راهێنان بە منداڵی نابیست، ئۆتیزم و ئەوانەشی کە قسەکردنیان دواکەوتووە تێدا دەدرێت. 
 
مەڕوە باسی سەختیی کارەکەی دەکات و دەڵێت: تائێستا هیچ ناوەندێکی دیکەی حکومی و تایبەت لە شنگال نییە کە بتوانێت یارمەتیی ئەو خێزانانە بدات کە منداڵی نەخۆشیان هەیە.
 
مەڕوە ئەوەش باس دەکات، ساڵ و نێوێکە ئەو سەنتەرە کراوەتەوە و تائێستا راهێنان بە 14 منداڵی نابیست دەکرێت و لەگەڵ ئەو منداڵانەش ئەوانەی ئۆتیزم و کەمدووش راهێنان دەدرێن.