پۆدکاستی کلینیکاست؛ تا منداڵ چلەی نەچێت، باشترە شیری قوتوو و مەمەی وشکی نەدرێتێ
رووداو - تەندروستی
لە (پۆدکاستی کلینیکاست)دا پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت: تا منداڵ چلەی نەچێت، باشترە شیری قوتوو و مەمەی وشکی بۆ بەکارنەهێندرێت، چونکە تووشی سەرلێشێواندنی گۆی مەمکی دەکات.
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، منداڵ لە چەند هەفتەی سەرەتای لەدایکبوونی ئەگەر مەمەی وشکی بدرێتێ، لەگەڵ گۆی مەمکی دایکی سەری لێدەشێوێت و مەمک ناگرێت.
د. زانیار هیوا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان باسی نەخواردنی منداڵ دەکات و دەڵێ، ئەو منداڵانەی کەم دەخۆن و گەشەی لاواز بوو نائاساییە، بەڵام ئەو منداڵانەی کەم دەخۆن و گەشەیان باشە، ئەوا ئاساییە.
ئەو پسپۆڕە رێنوێنیی دایباب دەکات کە خۆراکە بەسوودەکان بخەنە نێو ئەو خۆراکانەوە کە منداڵان حەزیان لێیە بۆ منداڵان دایان بنێن.