بەم شێوەیە لە ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵدا تەندروست بە و چێژ وەربگرە

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی جەستە چەند رێنوێنییەک بۆ تەندروستی و دەروونێکی باش لە ساڵی داهاتوو پێشنیاز دەکات، جووڵەی بەردەوام و خەوی پێویست دوو مەرجی سەرەکین.
 
د. محەممەد میرزا، پسپۆڕی فسیۆلۆژیی جەستە بەم شێوەیە ئاماژە بەم مەرجانەی خوارەوە دەکات؛
 
- خۆراک و خواردنەوە
1- بە رێژەیەکی مامناوەند خۆراک بخۆ کە نەکەوێتە درەنگانی شەو.
2- لەبری ئەوەی خۆراکی سوورەوەکراو یاخود چەور بخۆیت، هەوڵ بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوەکانیش بخۆیت.
3- ئاوی زۆر بخۆرەوە و شیرینییەکان سنووردار بکە.
 
- خەوتن و رۆتینی رۆژانە
4- هەوڵبدە بە درێژایی شەو بەئاگا نەمێنیتەوە.
5- بەشی پێویست بخەوە بۆ ئەوەی ساڵی نوێ بێ گرفتی تەندروستی دەست پێبکەیت.
 
چالاکیی جەستەیی
6- چالاکیی سووک وەکو پیاسەکردن یان چەند جووڵەیەکی دڵخۆشی (دانس) بکە.
7- دوور بکەورەوە لە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر.
 
پاکوخاوێنی و سەلامەتی
8- پێش خواردن دەستەکانت بشۆ.
9- دوور بکەورەوە لە هاوبەشکردنی کووپ یان کەلوپەلی خواردن و خواردنەوە.
10- ئەگەر نەخۆش بووی لە ماڵەوە پشوو بدە.
 
دەرووندروستی
11- بە ئارامی ئاهەنگ بگێڕن، دوور بکەورەوە لە گوشاری دەروونی.
12- دانانی ئامانجی تەندروستی واقیعی بۆ ساڵی نوێ.
13- کاتبەسەربردن لەگەڵ کەسانی ئەرێنی.