کۆمەڵەی پسپۆڕانی میزەڕۆ لە کەنەدا: میزراگرتن هۆکارێکی دروستبوونی بەردی گورچیلەیە
رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی پسپۆڕانی میزەڕۆ لە کەنەدا رایدەگەیێنێت، راگرتنی میز ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات، چونکە یارمەتیدەرە لە کۆبوونەوەی کانزاکانی گورچیلە.
بەپێی کۆمەڵەی پسپۆڕانی میزەڕۆ لە کەنەدا، زۆر راگرتنی میز بە درێژخایەن دەشێت ببێتەهۆی ئازار لەکاتی میزکردن و ماسوولکەکانیش بە گرژی بهێڵێتەوە.
راگرتنی میز ئەم لێکەوتانەشی دەبێت؛
- هەوکردنی میزەڕۆ
- هەستکردن بە ئازار لە کاتی میزکردن
- ئازاری حەوز و خوارووی سک
- میزەچورکێ
- بۆنی ناخۆشی میز
- خوێن لە میزدا
- هەڵئاوسانی میزڵدان
- بەرگەنەگرتنی ماسوولکەکانی میزڵدان کە وا لە کەسەکە دەکات زوو زوو میز بکات
ئەم بابەتەی خوارەوەش پەیوەندیدارە بە میزەڕۆوە؛