دەنگگەورەکەرێکی زیرەک یارمەتیی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەدات

رووداو - تەندروستی

بڵندگۆیەکی زیرەک یارمەتی بەساڵاچووان دەدات لە رووبەڕووبوونەوەی هەندێک لە ئاستەنگە دەروونی و جەستەییەکانی نەخۆشیی شەکرەی .
 
زانکۆی پۆنتی فیکاڵی کاسۆلیکیی لە بەرازیل دەریدەخات، Amazon Echo Dot یارمەتیدەر بووە لە کەمکردنەوەی سترێسی دەروونی لەلای بەساڵاچووانی تووشبوو بەم نەخۆشییە، هاوکات ئاستی شەکری خوێن و کواڵیتی ژیانیشیانی باشتر کردووە.
 
زانکۆکە ئاماژە بەوەدەکات ئەو بەساڵاچووانەی بڵندگۆیە زیرەکەکەیان بەکارهێنابوو، کەمبوونەوەیەکی بەرچاویان لە سترێسدا هەبووە نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییان کەمتر ببووەوە. هەروەها کواڵیتی ژیانیان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر ببوو، جگە لەوەش ئاستی شەکرەی خوێنیان (HbA1c)، بە رێژەی نزیکەی 0.48% دابەزیبوو.
 
زانکۆکەی وڵاتی بەڕازیل جەخت دەکاتەوە پێویستە توێژینەوەی زیاتر بکرێت، چونکە تاقیکردنەوەکەیان تەنیا بۆ ماوەی 12 هەفتە و لە یەک سەنتەر ئەنجامدراوە.