تەندروستیی جیهانی زیاتر لە 45 تۆن پێداویستیی پزیشکیی گەیاندە رۆژئاوای کوردستان
رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی لە رۆژئاوای کوردستان، بڕێکی زۆر لە پێداویستی و کەرەستەی پزیشکییان گەیاندووەتە ناوچەکە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر نەخۆشخانەکان.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، زیاتر لە 190 کەرەستەی پزیشکیی فریاگوزارییان گەیاندووەتە ناوچەکە. کێشی هاوکارییەکان 45.2 تۆنە و بەشی چارەسەری پزیشکیی نزیکەی 236 هەزار و 118 کەس دەکات.
WHO ئاماژە بەوەدەکات کەرەستەی فریاگوزاری و نەشتەرگەری، دەرمان لەنێویاندا دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و پێداویستی بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەخۆدەگرن، کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان لەژێر گوشاری بەردەوامی نەخۆشدان.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای کرد پێداویستییە پزیشکییەکان، لە رێگەی رێرەوە مرۆییەکانەوە گەیێندراونەتە حەلەب، دێرەزوور، رەققە، قامشلۆ و کۆبانێ، ئەمەش بۆ پشتیوانیکردن لە وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و بەردەوامیی چاودێریی تەندروستی بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەی کە پێویستیان پێیەتی.