توێژینەوەیەک ئاشكرای دەکات، هاوینان باشترین کاتی دووگیانبوونە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، کواڵیتیی سپێرمی پیاوان لە وەرزی هاویندا دەگاتە بەرزترین ئاست و لە زستاندا نزمترین ئاست تۆمار دەکات، بەپێی ئەمەش، باشترین کات بۆ پیتاندنی هێلکە سەرەتای هاوینە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی مانچێستەر لە بەریتانیا لەسەر نموونەی تۆوی نزیکەی شازدە هەزار پیاو کراوە، کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 45 ساڵاندا بووە، دەرکەوتووە کە جووڵەی سپێرم (sperm motility)  واتە "توانای سپێرم بۆ مەلەکردن و گەیشتن بە هێلکەی خانمان"  بە شێوەیەکی بەردەوام لە کۆتایی مانگی 6 و سەرەتای مانگی 7ی هاویندا لە بەرزترین ئاستدا بووە، نزمترین ئاستیشی لە مانگەکانی 12 و 1ی زستاندا بووە.
 
زانکۆ ئینگلیزییەکە ئاماژە بەوەدەکات، هیچ گۆڕانکارییەک لە کۆی ژمارەی سپێرم یان قەبارەی تۆودا رووینەداوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هەرچەندە توانای سپێرم بۆ جووڵەی کاریگەر بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت، بەڵام کاتی ساڵ کاریگەریی لەسەر ژمارەی سپێرمی بەرهەمهاتوو نییە.
 
چەندین رێگە و گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا هەن جووڵەی سپێرم باشتر دەکەن وەکو؛
 
-خۆراکی تەندروست
-وەرزشکردن
-پاراستنی کێشی جەستە
-دوورکەوتنەوە لە جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان
-خەوڕێکی 
-کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
 
پیاوان ئەمانە واز لێ بهێنن، چونکە سپێرم کوژن و نەزۆکتان دەکەن!