مانگی سووری ئێران: 313 تۆن هاوکاریی پزیشکیمان لە رووسیا وەرگرت

رووداو - تەندروستی

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، رووسیا 313 تۆن هاوکاریی پزیشکی و دەرمانی پێشکێشی وڵاتەکەی کردووە.
 
پیرحوسێن کولیوند سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران هاوکارییەکانی بە نموونەیەکی بەنرخی هاوسۆزی و هاوکاریی مرۆیی لە نێوان گەلاندا وەسفی کرد.
 
پیرحوسێن کولیوند ئاماژەی بەوەشکرد سیستمی 4030 بۆ پشتگیریی دەروونی و راوێژکاری، وەڵامی زیاتر لە 125 هەزار پەیوەندی داوەتەوە.
 
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاشکرای دەکات لە رێگەی ئەو سیستمەوە نزیکەی 10 هەزار کاژێر راوێژکاری لەلایەن هەزار و 907 پسپۆڕەوە پێشکێشکراوە و ئەمەش بووەتە هێمایەک بۆ ''هاوئاهەنگی نیشتمانی و گیانی خزمەتکردن'' بە مەبەستی پاراستنی ئارامیی خەڵک و بەرزکردنەوەی خۆڕاگریی کۆمەڵگە.