لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار بە رێگەیەکی جیاواز نەشتەرگەرییەکی دڵ کرا
رووداو - تەندروستی
لە ناوەندی پزیشکیی کلیڤلاند لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لەڕێگەی کونکردنی ملەوە نەشتەرگەریی گۆڕینی زمانەی دڵ کرا، بەبێ ئەوەی سینگی نەخۆشەکە بکرێتەوە.
ئەو نەشتەرگەرییە بە یارمەتیی ئامێرێکی رۆبۆتی لەڕێگەی کونکردنی مل بۆ گۆڕینی زمانەی دوو پەڕەیی دڵ کرا، د. ماریجان کۆپریڤاناک، سەرپەرشتیاری تیمی نەشتەرگەرەکان بوو و دەڵێت: نەشتەرگەرییەکە لەسەر چوار نەخۆش کراوە و هەموویان بە خێرایی و لەماوەی هەفتەیەکدا چاکبوونەتەوە.
د. ماریجان کۆپریڤاناک دەشڵێت، نەشتەرگەری بە یارمەتیی رۆبۆت چاکبوونەوە خێراتر، برینەکان کەمتر و وردبینی زیاتر دەکات.
تیمەکە روونی دەکاتەوە، نەخۆشەکان تەمانیان لەنێوان 60 بۆ 74 ساڵ بووە و هەر یەکەیان 140 خولەکی خایاندووە و بە سڕکردنی خۆجێیش بۆیان کراوە.