WHO: لەکۆی پێنج خانم، یەکێکیان لەماوەی دووگیانی و دوای منداڵبوون خەمۆک دەبێت
رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لەکۆی پێنج خانم، یەکێکیان دوای لەماوەی دووگیانی یاخود لەدوای منداڵبوون تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبێت.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، ئەو خانمانەی دوای منداڵبوون خەمۆک دەبن، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێن ئەوا دەشێت زیان بە خۆیان و تەنانەت کۆرپەکەشیان بگەیێنن، هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، لەلایەن دەوروبەرەوە بەتایبەت هاوژینەکانیان، پاڵپشتییەکی دەروونیی بکرێن.
رێکخراوەکە رایگەیاند، لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی نیشانەکان باشتر وایە پزیشک یاخود چارەسەرکاری دەروونی ببیندرێت.
ئەڤین ئەحمەد کە چارەسەرکارێکی دەروونییە دەڵێت: رەنگە خەمۆکیی دوای منداڵبوون وا لە دایک بکات منداڵەکەی بکوژێت.