سەگێک پێش پشکنینە تاقیگەییەکان، هەست بە شێرپەنجەی خاوەنەکەی دەکات؛ چیرۆکەکەی بزانە

رووداو - تەندروستی

خانمێکی 31 ساڵانی ئەمریکی چیرۆکی خۆی و سەگەکەی دەگەڕێتەوە کە لەو کاتەی تووشی شێرپەنجە بووە، سەگەکەی پاڵپشتێکی باشی دەروونیی بووە، تەنانەت ئەو دەڵێت، سەگەکەی پێش پشکنین، هەستی بەوە کردووە ئەو خانمە کە دەکاتەوە خاوەنەکەی، شێرپەنجەی تووشبووە.
 
بریانا بۆرتنەر دوو ساڵ پێش ئێستا شێرپەنجەی مەمکی لێ دەستنیشان کرا، سەگەی ناوی مۆچییە و ئەو خانمە ئەمریکییە دەڵێت: پێش دەستنیشانکردنی تاقیگەیی، ئەو سەگە رەفتارەکانی لەگەڵ گۆڕاوە و وەکو ئەوە بووە کە هەستی بە ناڕێکییەک کردبێت لە نیشانە و رەفتارەکانی خاوەنەکەی.
 
لەم بارەیەوە، د. مارک سیگل، پسپۆڕی ناوەندی پزیشکیی NYU لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سەگەکان هەستێکی قووڵی بۆنکردنیان هەیە و دەتوانن پڕۆتینە نائاساییەکانی شێرپەنجە بۆن بکەن.
 
بەگوێرەی پزیشکانی بریانا، ئەو تووشی جۆرێکی کوشندەی شێرپەنجە مەمک بووە و ئەگەر بڵاونەبووبێتەوە، ئەوا نەشتەرگەری باشترین بژاردە دەبێت.
 
بەڵام پزیشکان نەشتەرگەری و پێدانی چارەسەری کیمیاییان هەڵبژارد و لە ماوەی چاکبوونەوەیدا بریانا گوتی، ''سەگەکەم هاوخەمم بووە و بۆ پیاسەکردن و باشترکردنی دەروونم لەگەڵم بووە''.
 
تەنانەت ئەوەش باس دەکات کە لەو کاتەی بریانا چووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، مۆچی قژە هەڵوەریوەکانی کۆکردووەتەوە کە بەهۆی چارەسەرەکەوە هەڵوەریون و بۆنی کردوون.
 
بریانا دەڵێت: ئێستاش دوای ساڵێک لە چاکبوونەوەم، مۆچی هێشتا لە خووی گەڕان بەدوای قژدا لەنێو زبڵدانەکانەکان بەدەوامە.