لە ئەڵمانیا بۆ کەمکردنەوەی خواردنی شەکر، باج لەسەر شیرینی و خواردنەوە شەکردارەکان زیاد دەکرێت

رووداو - تەندروستی

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا خەڵک خۆپێشاندان دژی زیادکردنی باج لەسەر شیرینی و خواردنەوە شیرینەکان دەکەن، بڕیارە بۆ کەمکردنەوەی خواردنی شەکر، شیرینییەکان بە گرانتر بفرۆشرێن.
 
هاووڵاتییەکی ئەڵمانی دەڵێت: پێم وایە ئەوە زۆر باشە، لەکۆتاییدا دەتواندرێت وا لە خەڵک بکرێت، کەمتر شەکر بخۆن.
 
حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێگەی زیادکردنی باج لەسەر شیرینییەکان، 450 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە. ئەگەر خواردنەوەیەک لە هەر 100 میلیلیترێکدا زیاتر لە 8 گرام شەکری تێدا بێت، 32 سەنتی دەخرێتەسەر. واتە نرخی بتڵێکی یەک لیتری کۆلا لە 1.5 یۆرۆوە دەبێتە 1.82 یۆرۆ.
 
فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، ''کاری سەرەکیی ئێمە هاوئاهەنگیکردنی بەشداریکردن و پشتبەستنە بە سیستمی چاودێریی تەندروستی. بەم چاکسازییە، ئێمە سیستمی چاودێریی تەندروستی لە ئەڵمانیا وا لێدەکەین کە نرخەکەی بۆ هەمووان گونجاو بێت''.
 
ئێستا وڵاتان زیادکردنی باج بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان بەکاردەهێنن و لەم دواییانەدا حکومەتی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی تووتن، بڕیاریدا ساڵانە 2٪ باجەکەی زیاد بکات.
 
هەموو هەوڵەکانی وڵاتانیش ئەوەیە، نەوەیەکی بێدووکەڵ و تەندروستیان هەبێت.