توێژینەوەیەک: تەنیا بە نیو کاژێر وەرزش، کەیفت خۆشتر دەبێ
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە چین دەریدەخات، نیو کاژێر وەرزشی مامناوەند رۆڵی سەرەکیی هەیە لە کەیفخۆشی.
توێژینەوەکە ئەوە روون دەکاتەوە، وەرزش هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی لە مێشکەوە هاندەدات کە دەربدرێن، ئەمەش دەکرێت وەکو چارەسەرێکی کاریگەری خەمۆکی دابنرێت.
سوناتا یو، توێژەری زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هۆنگ کۆنگ دەڵێت: یەک جار وەرزش بکرێت دەکرێت ئەم ئەنجامە بەدەستبێت و کەسەکە بگات بە ئاسوودەیی دەروون.
ئەو توێژەرە گوتی، دەکرێت (دڵەڕاوکێ، ماندووێتی و خەمۆکی) بەهۆی وەرزشی رۆژانەوە کەم بکرێنەوە بەتایبەت بۆ گەنجان.