27 بارهەڵگر هاوکاریی پزیشکی و مرۆیی لە عێراقەوە گەیشتنە ئێران

رووداو - تەندروستی

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، دووەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی کە لە 27 بارهەڵگر پێکهاتبوو، لە عێراقەوە گەیشتە تاران.
 
پیرحوسێن کولیوند سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گوتی، "دووەم کاروانی هاوکاریی فریاگوزاری لە عێراقەوە گەیشتە دەستمان کە لە 27 بارهەڵگر پێکهاتووە و لەلایەن عەتەبەی ئیمام حوسێنەوە رەوانە کراوە."
 
پیرحوسێن کولیوند ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوکارییەکان پێداویستیی پزیشکی وەک 2 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، ژمارەیەکی زۆر قەرەوێڵە، کەلوپەلی سڕکردن و ژووری نەشتەرگەری، ئامێری تایبەت بە لابردنی داروپەردوو، هەروەها پێداویستیی ژیان وەک بەتانی و چەندین جۆر دەرمان لەخۆدەگرن."
 
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر کاروانێکی دیکەی هاوکاری بە کێشی 313 تۆن لە رووسیاوە گەیشتبووە ئێران.