بۆ ژیانێکی (بەختەوەر و تەندروست)، شەش نهێنی بزانە
رووداو - تەندروستی
ئەنجامی توێژینەوەیەکی ماوەدرێژی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی شەش نهێنی بۆ ژیانێکی (بەختەوەر و تەندروست) ئاشکرا دەکات؛ پڕۆفیسۆرێک دەڵێ، ئامانجی زۆربەی خەڵک ئەوەیە ژیانێکی درێژ و بەختەوەرانە بژین.
پڕۆفیسۆر د. ئارسەر بروکس، پسپۆڕی سەرکردایەتیی گشتی و بەختەوەری لە زانکۆی هارڤارد رایدەگەیێنێت، چەندین خو هەن کە خەڵکی بەختەوەر و تەندروست لەگەڵ چوونە تەمەنەوە پەیڕەویان دەکەن و لە توێژینەوەیەکدا هەر شەش خووەکە ئاشکرا کراون.
ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆکەی ئاشکرای کرد کە 85 ساڵە بەردەوامە و دەرکەوتووە، ئەوانەی دڵخۆشن لە ژیانیاندا، شەش خووی رۆژانەیان هەیە؛
1- پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی تەندروست
2- وەرزشی رۆژانە
3- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان و خواردنەوەی کحول
4- فێربوونی بەردەوام
5- مامەڵەکردنی دروست بۆ چارەسەری کێشەکان و لێهاتوویی لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان
6- بەخشندەیی و خۆشەویستی بەتایبەت پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و یارمەتیدانی کەسانی دەوروبەر