6 راستی لەبارەی جگەرەکێشانەوە بزانە
رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووتنە و بەگوێرەی سەرچاوە جیهانییە تەندروستی و پزیشکییەکان، جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان هۆکارە بۆ لاوازبوون و پەککەوتنی ئەندامەکانی جەستە، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ مردنی پێشوەختە و خراپیی کواڵیتیی ژیان.
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەم شەش راستییەی لەبارەی جگەرەکێشانەوە هەیە؛
1- نزیکەی زۆرینەی جگەرەکێشەکان کە دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بهێنن، لە یەکەم هەوڵدا شکست دەهێنن.
2- دووکەڵی جگەرە ئەندامەکانت لاواز دەکات، تەنانەت ئەگەر جگەرەکێشیش نەبیت.
3- جگەرەکێشان دوای خواردنی دەنکۆڵەی رێگری لە دووگیانبوون، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.
4- وازهێنان لە جگەرەکێشان، توانای سێکسی بەهێز دەبێت.
5- وەرزش و خۆراکی تەندروست نابنەهۆی کەمبوونەوەی زیانەکانی جگەرەکێشان.
6- کاریگەری و گۆڕانکارییە بەسوود و تەندروستەکان دوای ماوەیەکی کورت لە وازهێنان لە جگەرەکێشان دەردەکەون.
باوکی جگەرەکێش منداڵەکەی تووشی چ نەخۆشییەک دەکات؟ لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس وەڵامەکەی دەدرێتەوە