خۆپاراستنی تەندروستی لە سلێمانی: بەردەوام چاودێریی سەرچاوەی ئاوەکان دەکەین
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەردەوامن لە پشکنین بۆ سەرچاوە جیاوازەکانی ئاو، هەروەها خاوەن تانکەرەکانیش هۆشیار دەکەنەوە کە بڕی پێویست کلۆر بکەنە نێو تانکەرەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-7-2025 د. کارزان رەفیق، پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی کە بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانییە؛ بە رووداوی گوت، تیمەکانمان رۆژانە سەرچاوەکانی ئاو بەسەردەکەنەوە و رۆژانە 15 بۆ 20 نموونەی ئاو وەردەگیرێن.
د. کارزان رەفیق دەڵێت: پشکنینی فیزیایی و کیمیایی بۆ ئاو دەکەین و تەنانەت پشکنین بۆ ئاوی کۆمپانیاکانیش دەکرێت.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە وشکەساڵیدا و لەکاتی کەمیی ئاو دەشێت ئەم نەخۆشییانەی خوارەوە بڵاو ببنەوە؛
- کۆلێرا
- مەلاریا
- سکچوون و رشانەوە
- هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە
- نەخۆشییە گوازراوەکان