سەرۆکی کۆمەڵەی رووەکناسان: چاوچنۆکی وا دروست بووە، دەرمانی کیمیایی تێکەڵ بە دەرمانی گیایی دەکات
رووداو - تەندروستی
سەرۆکی کۆمەڵەی رووەکناسانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئێستا چاوچنۆکی وا دروست بووە، دەرمانی کیمیایی تێکەڵ بە دەرمانی گیایی دەکات بۆ ئەوەی کاریگەریی زۆر بێت. ئەمەشی بە مەترسییەکی جیدی ناوبرد.
د. کارزان عومەر، سەرۆکی کۆمەڵەی رووەکناسان بە رووداوی راگەیاند، هەر کەسێک رووەک بەکاربهێنێت بۆ مەبەستی گیادەرمانی پێویستە کەسێکی شارەزا بێت و بە زانستی مامەڵە لەگەڵ کارەکەدا بکات، بەڵام
د. کارزان عومەر هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، لەلای کەسانی شارەزا دەرمانی گیایی بکڕن و لە شوێنی باوەڕپێکراویشدا بیانکڕن.
لە کۆتاییدا گوتی، ''ئەوانەی بە نایاسایی و نە ناشارەزاییانە دەرمانی گیایی دەفرۆشن، نوێنەری رووەکناسان و پسپۆڕی گیادەرمانی نین، بەڵکو ئەوانە کەسانێکن کە بازرگانی دەکەن''.