یەکەم هێرشی داعش لە ساڵی نوێ‌دا لە کەرکووک؛ دوو سەرباز و ئەفسەرێکی سوپای عێراق کوژران
رووداو دیجیتاڵ
ئێواره‌ی رۆژی هەینی له دۆڵی شای له سنووری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له باشووری كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش له رێگەی دانانی بۆمبێكی چێندراو كاروانێكی لیوای 45ـی فرقه‌ی 11یان لە سوپای عێراق كرده ئامانج و به هۆیه‌وه دوو سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی مولازمی یه‌ك كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی حه‌ویجه به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، ماوه‌ی چوار رۆژه سوپای عێراق له سنووری حه‌ویجه كێوماڵی سنووره‌كه ده‌كات، ئێواره‌ی رۆژی هەینی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانێكی لیوای 11 بۆمبێكی چێنراو له قەراخی شه‌قامه‌كه ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێك گیانیان له ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌فسه‌ره‌كه كه پله‌ی مولازمی یه‌ك بووه ناوی نیهاد فه‌لاحە و خه‌ڵكی پارێزگای حلـله‌یه".
له دوای ته‌قینه‌وه‌كه به‌ره‌ی توركمانی راگەیێندراوێکی بڵاوكرده‌وه و داوای هێنانی هێزی زیاتری كرد بۆ كه‌ركووك تاوەکو رووبه‌ڕووی تیرۆر ببنه‌وه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانیی عێراق له راگەیێندراوەکەدا ده‌ڵێت "سەرەڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ی داعش، داوای زیاتر چاوكراوه‌ی و وریایی زیاتر له هێزه عێراقییه‌كان ده‌كەین و پێویسته پلانه‌كانی رووبەڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بگۆڕن و سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانیان زیاتر به‌هێز بكه‌ن".
له ماوه‌ی چوار رۆژی كێوماڵكردنی سنووری حه‌ویجه و دۆڵی شای له باشووری كه‌ركووك، سوپای عێراق حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌سی تێدا نه‌بووه جگه له هه‌ندێك چه‌ك و پێداویستیی ته‌قینه‌وه.