بۆ ناسینەوەی رووفاتی 17 پێشمەرگەکەی حەویجە نموونەی خوێن وەردەگیرێت
لە پشکنینێکی دوو مانگی لە گوندی بەگارەی سنووری حەویجە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە رووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە.
لە پشکنینێکی دوو مانگی لە گوندی بەگارەی سنووری حەویجە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە رووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە.
هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم (BP)،کارەکانی لە نۆژەنکردنەوەی سێ کێڵگەی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک دەستپێدەکات.
دوو هێزی چەکدار، کە نازانرێت سەر بە کوێن، لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان بەبێ ئاگاداریی هۆبەی شوێنەوار و ئیدارەی کەرکووک، زەوییەک هەڵدەکۆڵن و لەپاش خۆیان پارچەی گۆزەی شکاو بەجێدەهێڵن
لە سنووری کەرکووک ئەم ساڵ گەنمی 300 هەزار دۆنم زەویی دێمی بەهۆی وشکەساڵییەوە، بەرهەمیان وەکو پێویست نابێت و سایلۆکانی پارێزگاکە وەریانناگرن.
ئەو هەیکەلەی لە سەرەتای ئەم ڤییدۆیەدا دەبینرێت، گەنجێکی کوردی کەرکووک دروستیکردووە، دوای ئەوەی سەقفەکەی دەکات، ژمارەیەک چەکداری گرووپە شیعەکان دەچنە شوێنەکە و تەقەی لێدەکەن، سەرەڕای بریندارکردنی ئەو، خانوەکەشی دەڕووخێنن.
جووتیارێکی کورد، بۆ پاراستنی زەوییەکانی خۆی و گوندەکەی، 7 ساڵ بە خۆپێشاندان، ناڕەزایی و هەڵکردنی خێوەت، لە دژی سوپای عێراق و عەرەبی هاوردە وەستاوەتەوە. دوای پەسندکردنی پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، هاتوەتە سەر زەوییەکەی و بەبێ ترس کشتوکاڵ دەکات.
لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی کەرکووک، سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی 10 ساڵانی دا و منداڵەکە گیانی لەدەستدا. ڤیدیۆی کاتی پەلاماردانەکە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە.
لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی کەرکووک سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی 10 ساڵانی دا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
حەوت ساڵە سوپای عێراق چاوی بڕیوەتە سەر زەوی کورد و تورکمانانی گوندی تۆپزاوا، رۆژی یەکشەممە لەسەر سکاڵای فرقەی 8، 26 جووتیار و هاونیشتمانی بانگهێشتی دادگەی کەرکووک دەکرێن.
دوو منداڵ لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک، لەلایەن دایکەکانیان جێدەهێڵدرێن و کارمەندانی تەندروستی کاری بەخێوکردنیان لەئەستۆ گرتووە.
عەبدولسەلام ئیبراهیم و بەشار مستەفا دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان بوون و لە کەرکووک دەژیان، رۆژی شەممە دوای کارکردن، بۆ خەوتن دەچنە نێو خێوەتەکەیان و بەهۆی گازی سۆپاوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
تەرمی پیاوێک کە لە چلەکانی تەمەنیدایە، لەسەر رێگەی کەرکووک - هەولێر دۆزرایەوە. تەرمەکە ئاسەواری زیاتر لە پێنج گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.
بە بڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، عەقید مستەفا نەوزاد، بەڕێوەبەری بازگەکانی کەرکووک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و عەقید ئەرکان ئەکرەم لە شوێنەکەی دانرا.
بەسەتان ئاوارەی کەرکووکی بۆ بەشداریکردن لە سەرژمێری، بەدرێژایی رۆژ لە چاوەڕوانی هاتنی تیمەکانی بژمێر بوون تاوەکو لە زێدی خۆیان تۆمار بکرێن.
407 بژمێری عەرەب بۆ سنوورەکانی حەویجە، ریاز، زاب و رەشاد دانراون و هیچ بژمێرێکی کورد و تورکمانیان لەگەڵدا نییە
دوو رۆژە تیمەکانی سەرژمێری، بۆ قۆناخی دووەمی سەرژمێریی گشتی، بەنێو گەڕەک و کۆڵانی کەرکووک و دەرووبەری دەگەڕێن. لە بەشێکی گەڕەکە کوردییەکان، بژمێرەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ هاونیشتمانییان کردووە و بەبیانووی بوونی خێزانی زۆر لە یەک خانوودا، سەرژمێرییان نەکردوون.
لە کەرکووک 290 سوودمەندی چاودێریی کۆمەڵایەتی بوونە پۆلیس و مووچەکانیان لە 200 هەزارەوە بۆ 650 هەزار دینار بەرزکرایەوە.
هێنان و نیشتەجێکردنی دەیان خێزانی عەرەب لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆ کەرکووک پارت و لایەنە کوردستانییەکانی لە رۆژی چوارشەممە کۆکردەوە. گرنگیی سەرژمێری و بەشداریکردنی کورد، چاودێریکردنی پرۆسەکە و پاراستنی دیموگرافیای کەرکووک تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، رێگەنادات جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕان زەوییەکانیان بکێڵن و مەڕەکانیان بلەوەڕێن.
ژنێکی 59 ساڵانی نابینا لە کەرکووک لەلایەن کوڕەکەیەوە بۆ ماوەی 9 رۆژ لە ماڵەکەیاندا زیندانی کرا، دوای ئەوەی دایکەکە سکاڵای لای پۆلیس کرد، کوڕەکەی دەستگیر کرا و بە دەستبەستراوی رووبەڕووی دایکی کرایەوە
هەشت یەکەی نیشتەجێبوون، 11 گوند و 42 کۆڵان لە گەڕەکەکانی غەرناتە، پەنجەعەلی و رەحیمئاوای کەرکووک، پرۆسەی گەمارۆسازییان بۆ نەکراوە و پرۆسەکەش تەواو بووە.
لە گوندی تەرجیل لە سنووری کەرکووک، گورگ هێرشی کردووەتە سەر باخی هاونیشتمانییەک و تێیدا، 17 ئاسکی کوشتووە؛ هەروەها ئاسکێکی دیکەشی بە برینداری جێهێشتووە.
لەو شارە دا نیشتەجێ بوون و داوا دەکەن زەوییان پێبدرێت.
شۆفێرەکانیشیان دەستبەسەرکراون
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای یەک سایدی نێوان کەرکووک- تکریت 10 کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی دوو ساید، کە لە نزیک باڵەخانەی پارێزگای نوێ کەرکووکە، تەنها یەک کیلۆمەترە و دوو ملیار و 900 ملیۆن دیناری بۆ دانرابوو؛ بەڵام پرۆژەکە کە پێشتر رادەستی ئیدارەی کەرکووک کراوە و ئەوە سێ ساڵە بە تەواونەکراوی ماوەتەوە
ئەم ئێوارەیە گەنجێک بۆ ئاودان چووە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکەیان لە سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، بەڵام لەو کاتەوە دیار نییە. مامێکی دەڵێت، لەو شوێنەی گەنجەکە بۆی چووە کاخەزێک دۆزراوەتەوە کە لەسەری نووسراوە "ئەڵڵا".
ئەو سێ منداڵەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجەعەلیی کەرکووک بە شۆرتی کارەبا ماڵیان سووتا، بەهۆی دووکەڵ گیانیان لەدەستدا و خنکاون.
لە نێوخۆی شیعەکان زۆر رەخنە لەو گۆڕانکارییانە دەگیرێت، ئەوەی کە نوحە خوێندن دەبێت حەزین و خەمبار بێت، نەوەک دیجیەی و پۆپ، لەسەر ئاستی رێکخەرانی رێوڕەسم و لێڤەگەڕی شیعی دڵگرانییەک هەیە لەو شتە نوێیانە.
لە کەربەلا پلەی گەرما 47 پلەی سیلیزیی تێپەڕاندووە، بەشێکی زۆری ئەو زیارەتکارانە سەدان کیلۆمەتریان بەپێ بڕیوە. زیاتر لە دوو هەزار و 400 کەژاوە لە بەغداوە تاوەکو کەربەلا خواردن و خواردنەوە، چارەسەری پزیشکی و شوێنی مانەوە بۆ زیارەتکاران دابین دەکەن.
رووداوەکە لە نزیک گوندی نەبیاوە بووە کە نزیکە لە کەرکووک و دەکەوێتە نێوان کەرکووک و پردێوە.
26 کێڵگە و پاڵاوگەی نەوت لە چواردەوری شاری کەرکووک هەن و رۆژانە رێژەیەکی زۆری دووکەڵەی رەش و هەندێک جار بۆنێکی بەهێزی گازیش بڵاودەکەنەوە، جگە لە هەراسانکردنی دانیشتووان، زیانێکی تەندروستیی زۆریشی لێ کەوتووەتەوە.
عەلی تەمەن دوو ساڵان، پاش ئەوەی لەلایەن باوکییەوە 26 چەقۆی لێدرا، گەیێندرایە نەخۆشخانەی کۆماریی کەرکووک.
4200 خێزانی عەرەبی هاوردە قەرەبووی ماددەی 140ـیان وەرگرتووە، کەچی بۆ پارێزگاکانی خۆیان نەگەڕاونەتەوە و لە باشووری شاری کەرکووک، خانوو و گوندی زێدەڕۆیان دروستکردووە و تێیاندا نیشتەجێ بوون.
قەحتان وەندی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، "داواکارییەکە درەنگە، باشتر وابوو بانگهێشتی کوتلە براوەکان بکرێت پێش رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی، دان بەم حکومەتە نانێین و لە هیچ کۆبوونەوەیەک بەشدار نابین لەژێر سەرپەرشتیی ئەم حکومەتە بێت و سکاڵام لە دادگەی فیدراڵیە لە بەغدا."
دوای سێ کاژێر کۆبوونەوە، بەرەی تورکمانیی عێراق بڕیاریدا بەشداری لە ئیدارەی نوێی کەرکووک نەکات و ئەو 18 پۆستە رەتبکاتەوە کە بۆ پێکهاتەی تورکمان دیاریکراون.
لە مانگی داهاتووەوە فرۆشتی غاز لە کەرکووک و 13 پارێزگای عێراق بەئەلیکترۆنی دەکرێت و، رێگە بە غازفرۆشەکان نادرێت بەنێو کۆڵانەکاندا بسووڕێنەوە.
بەهۆی نەبوونی رێککەوتنی سیاسی، زیاتر لە حەوت مانگە نەتوانراوە پارێزگارێک بۆ کەرکووک دابنرێت، ئەگەرتا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لایەنەکان نەتوانن رێکبکەون، رەنگە سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاژێر 03:00 تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، کە دەکەوێتە پشت بازاڕی ئەحمەد ئاغا و "هیچ زیانێکی نەبووە."
پارتی کە بە رێککەوتن لەگەڵ عەرەب و تورکمان تۆمەتبار دەکرێت، رەتیدەکاتەوە رێککەوتنی لەو شێوەیەی کردبێت و سوورە لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد.
هەفتەیەک زیاترە راکان جبووری سوێندی یاسایی خواردووە و بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەڵام هێشتا دەستبەرداری پۆستە ئیدارەییەکە نەبووە و پارێزگاری کاربەڕێکەری کەرکووکە.
لە کەرکووک رێوڕەسمی یادی عاشوورا بەرێوەچوو، ئەوانەی ماتەمیان بۆ کوژرانی ئیمام حوسێن گێڕا زۆرینەیان تورکمانی شیعە بوون.
لەسەر شەڕە بۆکسی نێوان عەرەبێکی هاوردە و سێ جووتیاری کورد لە گوندی حەفتەغار، دادگای داقووق بە 10 رۆژ زیندانی سزای سێ جووتیارە کوردەکە دەدات و عەرەبە هاوردەکەش ئازاد دەکات
راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد، دەڵێن شەش مانگ مەشق و راهێنانیان پێکردوون و بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، بەڵام چوار ساڵە کەسیان دانەمەزراون.
کاژێر 08:00ی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 14ی تەممووز، دوو چەکداری تووندئاژۆ لە ناحیەی قەرەهەنجیر رووبەڕووی مەفرەزەیەکی ئاسایش بوونەوە و کارمەندێک دەکوژن و یەکێکی دیکە بریندار دەکەن. چەکدارەکان کە بە گوتەی ئاسایش "داعش بوون،" یەکێکیان دەکوژرێت و ئەوی دیکەشیان بە برینداری دەستگیر دەکرێت
لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکووک لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکدارانی داعش و هێزەکانی ئاسایش، چەکدارێکی داعش کوژرا و کارمەندێکی ئاسایشیش شەهید بوو.
لە دژی رووخاندنی 215 دووکان، لە بازاڕی گەراج لەیلانی کەرکووک، بەشێک لە خاوەن دووکانەکان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی
شەوی یەکشەمە 7ی 7 لە دوو گەڕەکی کەرکووک، بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانە 13 کەس بریندار بوون، لە نێویاندا 5 منداڵ و دوو ئافرەت هەبوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو گەڕەکی کەرکووک، سەگ 13 کەسی گەست و بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە دادگەی ئیداری سکاڵا لەسەر وەزارەتی دارایی عێراق تۆماردەکات و داوا دەکات ئەو زەوییانەی بۆ بگەڕێنرێتەوە کە بە ناوی ئەو وەزارەتەیە؛ مەبەستیش لە زەوییەکان، ئەوانەیە کە لەبنەڕەدا زەوی کوردن.
لەسەر بەشێک لە شەقامەکانی کەرکووک گۆشت دەفرۆشرێت و چەندین کوشتارگەی کاتی لەسەر شۆستەکان دانراون. سەرەڕای مەترسییەکانی پەتای خوێنبەربوون، رۆژانە دەیان سەر ئاژەڵ بەبێ رەچاوکردنی رێکار و چاودێریی تەندروستی لەسەر ئەو شەقامانە سەردەبڕدرێن و گۆشتەکەیان ساخ دەکرێتەوە
دوو وەبەرهێنەری عەرەبی خەڵکی بەغدا، چوونەتە سەر ژمارەیەک دووکانداری بازاڕی شۆرجەی کەرکووک و داوای چۆڵکردنی دووکانەکانیان دەکەن. وەبەرهێنەرەکان مۆڵەت و نووسراوی فەرمییان پێ نەبووە، بەڵام بە دووکاندارانیان گوتووە، دەیانەوێ بازاڕێکی مۆدێرن لە شوێنی دووکانەکانیان دروستبکەن.
ئەگەر بەر لە چوونی سوودانی بۆ کەرکووک لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن و ئەنجوومەنی پارێزگا کارا نەکەنەوە، بڕیارە سوودانی خۆی پارێزگارێکی کاربەڕێکەر بۆ ئەو شارە دابنێت.
بەنوسراوێکی سێ لاپەڕەیی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستەی راوێژکاریی ئیدارەی کەرکووکی هەڵوەشاندەوە کە لە سەرۆکێک و چوار راوێژکار پێکهاتبوو.
ماوەیەکە وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک لە کەرکووک چەندبارە دەبێتەوە. بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لە کامێرای چاودێری لە گەڕەکی دۆمیزی کەرکووک تۆمارکراوە، دوو ماتۆڕسوار دەردەکەون کە بە زەبری دەمانچە، مۆبایل و سەرانە لە سێ گەنجی ئەو گەڕەکە وەردەگرن؛ ئەم دیمەنانەش ماوەیەکە لە زۆربەی گەڕەکەکان چەندبارە دەبنەوە
ژمارەیەک عەرەبی هاوردە چوونە سەر گوندی رزگاریی کاکەیی لە سنووری داقووق و داوای چۆڵکردنی 53 خانووی گوندەکە دەکەن
بەپێی نووسراوێکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق، 37 بەرپرسی بەش و هۆبەی باڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەعسین و نابێت لە پۆستەکانیان بمێننەوە
جووتیارانی دەشتی کەندیناوە کێشەی وەرگرتنی گەنمیان بۆ دروستبووە، بە شێوەیەک بە درێژایی 25 کیلۆمەتر زیاتر لە 800 کامیۆنی پڕ لە گەنمی جووتیارانی دەشتی کەندیناوە لە نۆرەدا وەستاون، تاوەکو گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی مەخموور بکەن
بەهۆی کێشەوە، سەتان دۆنم زەویی بە گەنم داچێنراو لە سنووری سەرگەڕان دروێنەیان تێدا ناکرێت، عەرەبە هاوردەکان بە جووتیارانی کوردیان گووتووە، "یان لە بەرهەمی ئەم ساڵ پشکمان پێ دەدەن، یان ناهێڵین دروێنە بکەن."
تادێ هێزی زیاتری سوپای عێراق لە گوندی پەلکانە جێگیر دەکرێ. پشتیوان بەو هێزە، عەرەبی هاوردە خێوەتیان هەڵداوە و دژی کوردی گوندەکە گردبوونەتەوە.
کورد پۆستێکی دیکە ئیدارەی لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لێسەندرایەوە و لە شوێنەکەی کەسێکی عەرەب دانرا. پۆستی یاریدەدەری بەرێوەبەری کۆمپانیاکە 8 ساڵە لە دەستی کوردە و بە نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لێی سەندرایەوە
بەکارهێنانی سیستمی سۆلەر لە گوندەکانی کەرکووکیش سوودی لێ وەردەگیرێت
لە داقووق، عەرەبی هاوردە دەیەوێت جارێکی دیکە دەست بەسەر ئەو 50 هەزار دۆنم زەوییەی کورد بگرێتەوە، کە حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بە دیاری پێیدابوون.
ئەو عەرەبە هاوردانەی لە پەلکانەی سنووری کەرکووک دەیانویست خێوەت هەڵبدەن و مانبگرن، لەنێو خۆیان بووە شەڕیان و شەش کەسیان لە یەکدی بریندار کرد. هاوردەکان تەماحیان لە زەویی جووتیارانی کورد داوە و دەیانەوێ داگیری بکەن.
رەفعەت هاشمی، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو دوو منداڵە لە سکی دایکیان دووانە بوون، بەڵام بەهۆی زاڵبوونی یەکێکیان بەسەر ئەوەی دیکەوە، ئەو حاڵەتە دروستبووە."
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایەفرۆشانی کەرکووک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بە بەشێک لە دووکانەکان گەیشتووە
تەنیا قەڵا نییە، قشڵەی کەرکووکیش کە 161 ساڵ لەمەوپێش و لەسەر دەستی عوسمانییەکان دروستکراوە، باران و بوومەلەرزە بەشێکی ژوورەکانی قشڵەی رووخاندووە.
حاجی ئەحمەد 50 ساڵە وەستای کاتژمێرە، لەنێو بازاڕی رەحیم ئاوای کەرکووک دووکانێکی بچووکی هەیە و بەشداریی پێنج پرۆسەی سەرژمێریی لە شارەکە کردووە؛ باس لەوە دەکات، لە سەرژمێریی ساڵی 1957 زۆرینە کورد بوون و کەمێک عەرەبی حەدیدی هەبوون، بەڵام ئێستا تەعریب دیمۆگرافیای کەرکووکی گۆڕیوە و سەرژمێریکردن لە بەرژەوەندیی کورد نابینێت
لە کۆی 46 پۆستی ئیداری لە خورماتوو، کورد تەنیا پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی پێدراوە. هۆزێکی کورد داوای گەڕانەوەی پۆستەکان لە پارێزگاری سەڵاحەدین دەکات.
گەڕەکێکی نوێ لە باشووری کەرکووک بە زیادەڕۆ دروستکراوە و سەرجەم دانیشتووانەکەی عەرەبن.
لەنێو شاری کەرکووک، 28 بارەگای ئەمنی، پۆلیس و سوپای عێراق هەن و هەموویان بەردەم بارەگاکانیان، بە بەرد و سەبی کۆنکرێتی بەرزکردووەتەوە و زۆربەیان شەقامێکی زۆری ناوچەکانی نزیک لە خۆیان داخستووە.
پۆستەکانی؛ بەڕێوەبەری کشتوکاڵ، قایمقامی دوبز، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکان و 102 پۆستی دیکە. بەپێی دەستکەوتی هەڵبژاردن، پشکی پارتی بوون.
دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفە داوادەکەن کێشەی خانووەکانیان چارەسەر بکرێت و لە مانگرتن بەردەوامن، رووداو زانیویەتی لەسەر سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 70 کەسی ئەو گەڕەکە دەرچووە، کە بەشێکیان ژنانی دانیشتووی گەڕەکەکەن.
پرۆژەی دروستکردنی دووسایدی نێوان هەردوو گەڕەکی عەرەفە و کوردستان لە کەرکووک هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام دووجار نۆژەن کراوەتەوە؛ بەشێکی قیرەکەی هەڵوەشاوەتەوە و لە بەشێکی دیکەیدا چاڵ و درزی گەورەی تێکەوتووە
هاونیشتمانییانی مانگرتوو لە خێوەتی مانگرتووانی گەڕەکی نەورۆز، ئەمڕۆ لە یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ماتەمینیان راگەیاند و پێنج خولەک بۆ گیانی قوربانییانی ئەو کارەساتە بەبێ دەنگی وەستان.
مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە گوندێکی سنووری کەرکووک بە "سێ گولـلە" باوکی خۆی کوشت.
بۆ یەکەمجار پۆلیسی کەرکووک، مۆڵەتی بوونی چەک لە ماڵان دەدات و داوا لەو کەسانە دەکات، کە چەکیان هەیە سەردانی بنکەکانی پۆلیس بکەن و مۆڵەت بۆ چەکەکانیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە دەستبەسەر چەکی بێ مۆڵەت دەگیرێت.
کۆمپانیای نەوتی باکوور داوای رووخاندنی نزیکەی 150 دووکانی بازاڕی حەسیرەکەی کەرکووک دەکات و هۆشداری بە دووکاندارەکان داوە لە ماوەیەکی کەمدا بازاڕەکە چۆڵ بکەن
بانە مەڕوان، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی بە رووداوی راگەیاند "بۆ من، وەکو خاوەن پڕۆژەیەک کە پڕۆژەکەم بریتییە لە چۆنییەتیی باشتر بەکارهێنانی دەرمانەکان، پڕۆژەی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتیی هەلێکی زۆر باش بوو بۆ ئەوەی بتوانم لەم رێگەیەوە زیاتر خزمەت بە کەرکووک و کەرتی تەندروستی بکەم."
تووندکردنی رێکار و پشکنینی ئەو بارهەڵگرانەی لە هەرێمی کوردستانەوە بە بازگەکانی کەرکووک تێدەپەڕن و بۆ پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەڕۆن، وایکردووە شوفێران چەندین کاژێر لە چاوەڕوانیدا بن.
مانگێکە سوپای عێراق لەنێو پێنج خانووی گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک جێگیرکراون و داوای چۆڵکردنی 117 خانووی دیکەی گەڕەکەکە دەکەن.
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک شارۆچکەی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکووک کەوتەخوارەوە
منداڵێکی حەوت ساڵان لە کەرکووک، لەکاتی یاریکردن بە دەمانچەکەی باوکی، گولـلەیەک دەنێت بە دایکیەوە و دەستبەجێ دایکی گیان لەدەستدەدات
لە پێش دەرگەی ماڵان لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک، ئۆتۆمبێلی پۆلیس راگیراوە و لەنێو ماڵەکانیش ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای عێڕاق جێگیرکراون.
ماوەی هەفتەیەکە رووداو بەدواداچوون بۆ کەیسی کچێکی 23 ساڵان دەکات کە باوکی لەنێو بازاڕی تەقتەق حەوت گوللەی پێوەدەنێت و بەسەختی برینداری دەکات. ماوەی چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانەی ئازادی لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە و بەهۆش هاتووەتەوە.
دوو رۆژە هێزێکی سوپای عێراق، لەنێو کۆڵانەکانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک بڵاوەیان پێکراوە. وێڕای گوشاری بەرپرسانی کورد لە بەغدا، هێزەکە هێشتا بەشێکی زۆریان بەچەکی قورسەوە جێگیربوون و جووڵەی بەردەوامیان هەیە.
ئەندامێکی ئەو گرووپە دەستگیر کرا کە پێنجشەممەی رابردوو لە نێو بازاڕی لەنگەی کەرکووک پۆلسێکیان کوشت و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.
لە سنووری شارۆچکەی لەیلان، زیاتر لە 2158 دۆنم زەویی کورد و تورکمان هەوڵی تەعریبکردنیان دەدرێت و بە پشتیوانیی سوپای عێراق رێگە نادرێت جووتیارانی کورد و تورکمان کشتوکاڵی تێدا بکەن.
رۆژی 18ـی ئەم مانگە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک سێ گەنجی کورد کەوتنە بەر هێرشی لایەنگرانی لیستە عەرەبییەکانی کەرکووک، بە دار، شەق و بۆکس لێیان دان، بە گوتەی خۆیان یەکێکیان قۆڵی درزی بردووە یەکێکیان لوتی شکاوە.
سوپای عێراق دەیەوێت لە نێو زەوییەکی تاپۆی کورد لە تۆپزاوای کەرکووک، رێگایەکی نوێ دروستبکات و خاوەنی زەوییەکانیش رێگرییان لێدەکەن و گرژیی دەکەوێتە نێوانیان.
ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای یەکی پیادە دوای 18 ساڵ چاوەڕوانی، بە جۆش و خرۆشەوە لە قەرەهەنجیر بەرەو سندووقی دەنگدان رۆیشتن بۆ ئەوەی دەنگ بدەن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق 277 حەوزی ماسی لە داقووق رووخاند و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، سەرجەم حەوزەکانی ماسی لەو شارە بڕووخێندرێن کە ژمارەیان سێ هەزار حەوزی ماسییە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، 130 ملیۆن دینار زیانی کردووە. زیانی ئەو 277 حەوزەی تێکدراون، بە زیاتر لە شەش ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.
قەزای خورماتوو یەکێکە لە بێ خزمەتگوزاریترین قەزاکانی پارێزگای سەڵاحەدین، تاوەکو ئێستا ئاسەواری رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری پێوە دیارە، دانیشتووانی ئەو قەزایە زۆرینەیان کوردن و کێشەی سەرەکییان تەعریب، داگیرکردنی زەویی کورد، نەبوونی دامەزراندن و خزمەتگوزارییە.
بەرەی توکمانی و هەشت حیزبی دیکەی سوننە هاوپەیمانێتیی "بەرەی تورکمانی یەکگرتوو"یان پێکهێناوە و تەنیا خۆیان بە نوێنەری تورکمان دەزانن و دژی ئەو دوو هاوپەیمانێتییە تورکمانیە شیعەیەن کە بە جیاجیا بەشدارییان کردووە
ژنێکی تەمەن 54 ساڵ بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی رەحم دەچێتە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە کەرکووک و وەکو هاوژینەکەی باسی دەکات، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە تووشی خوێنبەربوون بووە و بەپەلە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی کۆماری و لەیەک رۆژدا سێ نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام سوودی نەبووە و گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاریداوە، ئەو 504 شوقەیەی لە کەرکووک بۆ خێزانە هەژار و کەمداهاتەکان دروستکرابوو، بەسەر بنەماڵەی کوژراوەکانی سوپا دابەشیان بکات، بەڵام کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی کەرکووک ناگرێتەوە.
لە ماوەی شەش ساڵدا هەشت گەڕەکی نوێ لە باشووری شاری کەرکووک بەزیادەڕۆ دروستکراون. زۆربەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە، خەڵکی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالەن، کە لە کەرکووک کارتی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستکراوە.
بازاڕی سەوزە و میوەفرۆشەکانی گەراج لەیلان بە کەرتی وەبەرهێنان دراوە و بڕیاری تێکدانی بۆ دەرچووە، بازاڕەکە دەکەوێتە چەقی شار و بە زیادەڕۆ دروستکراوە
بڕیارێکی سوپای عێراق زۆرینەی دانیشتووانی گوندی گابەرەکە لە سنووری سەرگەڕان ناچار بە چۆڵکردنی گوندەکەیان دەکات. پێشتر 50 ماڵ لەو گوندەدا هەبوون، بەڵام ئێستا تەنیا سێ ماڵ ماونەتەوە. جووتیارێک دەڵێت، هیچ کات وەکو ئێستا دۆخیان خراپ نەبووە و سوپا رێگە نادات تراکتۆر بە بەتاڵیش بسووڕێتەوە.
بە بەشداریی 100 هەزار قوتابی و لە 525 قوتابخانە و باخچەی سەر بە خوێندنی کوردی لە کەرکووک زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا. بەشێکی مامۆستایانیش لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆیان دابیندەکرێت، مانیان گرتووە و دەڵێن تاوەکو شایستەکانیان پێنەدرێت ناچنە پۆلەکانی خوێندنەوە.
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو، نزیکەی سێ هەزار حەوزی بەخێوکردنی ماسی لە سنووری داقووق تێکبدات کە خاوەنی 80٪ـی حەوزەکان کوردن و بژێویی زیاتر لە 75 هەزار کەسی لەسەرە. بەغدا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی، ئەمەش خاوەن حەوزەکانی بەخێوکردن ماسی ناچار کردووە حەوزەکانیان بەتاڵ بکەن و ماسییەکانیان هەرزانفرۆش بکەن.
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراق 37 هەزار گەنجی تەمەن 18 به 22 ساڵ بە مووچەی مانگانەی 500 هەزار و گرێبەستی سێ ساڵ لەسەر راژەی وەزارەتی ناوخۆ دادەمەزرێندرێن، کە 2550 کەسیان لە کەرکووکن و لەو ژمارەیەی کەرکووکیش 60%یان عەرەبن
هەموو ساڵێک لە چلەی کوژرانی ئیمام حوسێن و عەباس راکردنی توێریج ئەنجام دەدرێت، 10 هەزار زیارەتکار بە شین و لەخۆدان بەرەو مەزاری ئیمام حوسێن و عەباس رادەکەن و دەڵێن، "ئاڵامان بەرز کردووەتەوە و ئاوی خواردنەوەمان بۆ هێناون."
مەزاری ئیمام حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی لە کەربەلا، بە پیرۆزترین شوێنی شیعەمەزهەبەکان دادەنرێت، ئەوان خۆڵ، بەرد، دیوار و درووشمەکانی نێو ئەم مەزارەش بەپیرۆز دەزانن، ئەوەش کە هەموو شیعەمەزهەبێکی جیهان کۆدەکاتەوە، بوونی توڕبەیەکە لە کەربەلاوە لەسەر بەرماڵەکانیان.
سێ رۆژە لەبەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک خۆپێشاندانە؛ بەشێکیان هی گوندەکانی دەوروبەری کەرکووکن و بەشێکیشیان بەپێی زاراوە لە خەڵکی دیالە و بەغدا دەچن
درەنگانی شەوی رابردوو چەند ئەندام و لایەنگرێکی عەسایب ئەهلی حەق لەبەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە چەند کەرەستەیەکی سەرەتایی دژی رادەستکردنەوەی بیناکە بە پارتی، رێگەی سەرەکیی کەرکووک - هەولێریان داخست و ئاستەنگیان بۆ هاتووچۆی نێوان دوو پارێزگا دروستکرد
هێشتا گۆرانی و مەقامەکانی شکور خەیات هەوادارێکی زۆریان هەیە. ئەو هونەرمەندە لە تەمەنی 15 ساڵییەوە گۆرانی دەڵێت و بە میراتگرەوەی قەتار و ئەڵڵاوەیسی، ئای ئای، نەهاوەند عەجەم دادەنرا. دوای 11 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، شەوی شەممە کۆچی دواییکرد و مەقام و گۆرانییەکانی وەکو یادگاری لەدوای خۆی بەجێهێشت.
بازاڕی حەسیرەکەی کەرکووک، 680 دووکان لەخۆدەگرێت و دەکەوێتە چەقی شارەکە، زۆرینەی پیشەوەرانی کوردن و زیاتر لە 40 ساڵە شوێنی چاکردنەوە و فرۆشتنی پێداویستیی ئۆتۆمبێلە.
ناوچەیەکی پیشەسازیی نوێ لەلایەن کەرتی تایبەتەوە لە شاری کەرکووک دروستکراوە و لیژنەی لابردنی زێدەڕۆکانی کەرکووکیش دەیەوێت سەرجەم فیتەرەکانی نێو شار بگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچە پیشەسازییە؛ داوا لە فیتەرەکانی بازاڕی حەسیرەکەی کەرکووکیش کراوە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن؛ فیتەرەکان بەو بڕیارە رازی نین و چەند مەرجێکیان هەیە.
دووکانەکانی قەیسەری موڵکی فەرمانگەی شوێنەواری کەرکووکن، ئەو فەرمانگەیەش دەڵێت، هەموو عێراقییەک مافی ئەوەی هەیە بێتە کەرکووک و دووکانی هەبێت، "ئێمە رێگرنین و کارئاسانییان بۆ دەکەن."
10 گەڕەکی زێدەڕۆی کەرکووک کە حەوتیان کوردنشینن، لەبەردەم مەترسیی رووخاندنان و زوو زوو دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە ئاگادار دەکرێنەوە، کە خانووەکان چۆڵ بکەن، بەهۆی ژمارەیەک پڕۆژە و زێدەڕۆییەوە، دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە ئەمە بە مەترسییەکی گەورە دەبینن، بۆیە داوا دەکەن خانووەکانیان تاپۆ بکرێت.
سێ ساڵە کۆمپانیای نەوتی باکوور هەوڵی لێسەندنەوەی ئەو 145 خانووە دەدات. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا قەرەبووی ئەو خێزانانە نەکرێتەوە رێگە بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارە نادەن.
ئەمساڵ دەیان هەزار شیعە مەزهەب لە حەوت شوێنی جیاجیای کەرکووک بەشداریی رێوڕەسمەکانی عاشوورایان کرد. پیاوێک کە سەرپەرشتیی شیعەکانی کەرکووک دەکات دەڵێت، تاوەکو دێت شیعە لە شارەکەدا زیاتر دەبێت.
رووداوەکە کاژێر 11:00ی ئەمشەو روویداوە و گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، لەکاتی گەیشتینیان بە شوێنەکە، کەسی داواکراو تەقەی لە پۆلیس کردووە و دواتر ناچار بە خۆڕادەست کردن کراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شۆراوی شارەکە تەقە لە ماڵی عەمید غەریب بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەشی نەوجەوانان کرا و بەهۆیەوە پاسەوانێکی کوژرا.
زۆربەی گەڕەکەکانی کەرکووک لەژێر کاریگەریی دووکەڵی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکەدان و بەهۆی بۆن و ژینگەیەکی پیسەوە هەراسان بوون. مام رزگار تەمەنی 60 ساڵە، ماوەی سێ ساڵە تووشی شێرپەنجە بووە و چارەسەر وەردەگرێت، دەڵێت، "کاریگەریی دووکەڵ و پیسیی ژینگە بە روونی بەدیدەکرێت و هەر ئەوانەش تووشی شێرپەنجەیان کردووم."
بە سەتان تۆن گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی پارێزگای کەرکووک لە نۆرەی دوورودرێژی سایلۆی شارەکە وەستاون و حکومەت ناتوانێت لێیان وەربگرێت. ئەمساڵ لە کەرکووک نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهێنراوە و سایلۆکانی شارەکە تائێستا 450 هەزار تۆنیان وەرگرتووە و کۆگەکان پڕبوونە.
کورد لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکوور، لەدوای عەرەب و تورکمان و کریستیانەکانی پارێزگای کەرکووکەوەیە. سەرەڕای ئەوەش، هەنگاوی خێرا و بەردەوام دەنرێت، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کورد و تورکمان لە کۆمپانیای نەوتی باکوور و زیادکردنی رێژەی عەرەب.
هێزێکی حەشدی شەعبی دەیانەوێت لە گەڕەکی شۆراو لە کەرکووک دەست بەسەر پارچە زەوییەکی وەبەرهێناندا بگرن تاوەکو بیکەن بە بارەگای سەربازی. زەوییەکە شەش ساڵە بۆ دروستکردنی باخچە، یاریگەی و مەلەوانگە مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێدراوە
لە کەرکووک 14 تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، سێ کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هێشتا رێکاری تووند بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە نەگیراوەتەبەر.
جووتیارانی مانگرتووی کەرکووک لەنێو خێوەتدا جەژنیان کرد. زیاتر لە مانگێکە جووتیارانی کەرکووک دژی بڕیارێکی فەرماندەی فیرقەی 11ـی سوپای عێراق وەستاونەتەوە کە 29ـی ئایار بە نووسراوی فەرمی داوای لە فەرمانگەی کشتوکاڵیی کەرکووک کردووە، دەست بە جیاکردنەوەی زەوییەکانی کەرتی 23ـی دیبەگتەپە و 24ـی تۆپزاوا لە باشووری کەرکووک بکەن بۆ سوپای عێراق.
گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ کە لە رۆژی دووشەممەوە لە ئاوی دووبز ون ببوو، ئەمڕۆ لە زێی گەورە دۆزرایەوە. پۆلیسی دوبز دەڵێت، تەرمەکەی شێوێندراوە.
لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین کە تەنیا خورماتوو زۆرینە کوردن، حیزبە کوردستانییەکان بە سێ لیست ململانێ لەسەر یەک کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکەن
شەش رۆژە خۆپێشاندانی جووتیارانی کورد و تورکمان دژی هەوڵێکی فیرقەی 8ی سوپای عێراق بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان بەردەوامە.
لەماوەی شەش ساڵدا 138 پۆستی ئیداری و ئەمنیی کەرکووک، لەدەستی کورد دەرهێنراون. هەریەکە لە پارتی و یەکێتی، یەکدی بە هۆکاری لەدەستدانی پۆستەکان تۆمەتبار دەکەن، لە تازەترین حاڵەتی هاوشێوەشدا عەبدولکەریم عەبدولمەجید کە بڕیاری دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری پلاندانانی پارێزگاکە بۆ دەرچوو، چەند رۆژێک پێش ئێستا کەسێکی عەرەب لە شوێنەکەی دانرا.
50 جوتیاری عەرەبی هاوردە، سکاڵایان لەسەر جوتیارانی کورد لە گوندی تۆپزاوای کەرکووک تۆمارکرد و داوای رووبەری 580 دۆنم زەوی دەکەن.
حکومەتی عێراق بڕیاری داوە نزیکەی هەزار حەوزی ماسی لە داقووق تێکبدات. هاونیشتمانییەک کە زیاتر لە 40 هەزار ماسی لە حەوزێکدا هەیە دەڵێت، ئەم بڕیارە تەنیا ناوچە کوردییەکانی گرتووەتەوە و لە شوێنەکانی دیکەی پارێزگای کەرکووک جێبەجێ ناکرێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی ژینگەی عێراق؛ لە پارێزگای کەرکووک چوار کێڵگەی نەوتی، سێ کێڵگەی گاز، 58 پاڵاوگەی ئەهلیی نەوت لەگەڵ زیاتر لە 83 کارگەی پیشەسازی هەن، کە هەموویان کاردەکەن و رۆژانە بەرهەمیان هەیە، بەڵام هیچ کامێکیان کار بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی ناکەن و هاوکاری هەنگاوەکانی زیادکردنی سەوزایی نین.