ئەم وێنەیە کوردستانە

لە شاری باتمانی باکووری کوردستان 144 خوێندکاری زانستە ئیسلامییەکان دیپلۆمیان وەرگرت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو جلەکانی بەریان بوو.

مەراسیمەکە بۆ ئەو کچە بەشداربووانە بوو، کە لە کۆرسێک "بەناوی خۆشەویستانی پێغەمبەر و نەوەی قورئان" بەشداربووبوون.

دەرچووان کە، پەچەیان کردبوو و دەستکێشیان لەدەستبوو، بڕوانامەی دیپلۆمیان  وەرگرتوو و بوونە “عالیمە”.

یەکێک لە بەشداربووان بە میدیا تورکییەکانی راگەیاندووە، یەکەم جارە ئەم مەراسیمە لە باکووری کوردستان بەڕێوبچێت.

یەکێک لە دروشمەکان  بریتبوو لەوەی بۆ هەر ماڵێک “عالمەیەک”

لەناو میدیاکانی تورکیا، مەراسیمەکە بووتە هەرا و جێگەی سەرسووڕمان.