وەزارەتی پێشمەرگە: لەکاتی سەیراندا تەقەکردن و داربڕین قەدەخەیە

رووداو دیجیتاڵ
 
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمه‌رگه لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەکاتی گەشت و سەیراندا تەقەکردن لەو شوێنانەی نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگەن قەدەخەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ 01ـی ئاداری 2023 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، ‎له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هار هاونیشتمانیان روو له‌ ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چووخ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی دیکە دەکەن كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگە. بۆیە بۆ پاراستنی گیانی هەموو لایەک چەند خاڵێک دەخەنەڕوو.
 
دەقی خاڵەکان ئەمانەی خوارەوەن:
 
- به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قەكردن قەدەخەیە، به‌تایبه‌ت له‌و سنوورانه‌ی نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
 
- بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته‌ سه‌یرانكار له‌ سنووری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌وێته‌وه.
 
‎- ده‌بێت هه‌موومان به‌ یه‌كه‌وه‌ پارێزگاری له‌ ژینگه‌ بكه‌ین، بۆیه‌ بڕینی دار و راوكردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌خەیە.
 
- پێویسته‌ هاووڵاتییان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن، كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م‌ ئه‌ركی نیشتیمانییه‌دا و شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان بجێنه‌هێڵن.
 
‎- پاراستنی پاكو خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و رووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه‌؛ بۆیه‌ ده‌بێت بیانپارێزین.