خوشک و برایەک لە سنووری گوێڕ لە گۆماوێکدا خنکان
رووداو دیجیتاڵ
لە گۆماوێکی ناحیەی گوێڕ، خوشک و برایەک خنکان. کچەکە تەمەنی 7 ساڵ و کوڕەکەش 5 ساڵانە.
گوێڕ لە رووی جوگرافییەوە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری ھەولێر و نزیکەی 40 کم لێیەوە دوورە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی بووە، دوو منداڵەکە لەنێو گۆماوێکدا خنکاون کە حەفارە هەڵیکەندووە، کچەکە ناوی سایە رێباز موحسنە و براکەشی ناوی محەممەدە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، سایە و محەممەد دانیشتووی گەڕەکی کارێزانن لە شاری هەولێر و لەگەڵ خێزانەکەیان بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە ناوچەکە.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی خنکان لە ساڵی رابردوودا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام 2022 لە هەرێمی کوردستان 104 کەس بەهۆی رووداوی جیاوە لە ئاودا خنکابوون.