کۆنسووڵی چین: چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەزموونی رەمەزانی موسڵمانانی چین بەشبکەین
رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵی چین لە هەولێر پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان دەکات و دەڵێت، هەردوو شارستانییەتی ئیسلامی و چینی دێرینن و کاریگەریی گەورەی جیهانییان هەیە؛ هەردوو شارستانییەتەکە دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی هەمەچەشن لەنێوانیاندا بووە.
ئەمڕۆ شەممە، 1ـی ئاداری 2025، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
لیو جیون، کۆنسووڵی چین لە هەولێر بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە گوتی: "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم. هیوادارم ئەم مانگە خێر، خۆشی، ئاشتی و ئارامی لەگەڵ خۆی بهێنێت. هەردوو شارستانییەتی ئیسلامی و چینی شارستانییەتی دێرنن و کاریگەریی گەورەی جیهانییان هەیە. ساڵانێکە، هەردوو شارستانییەتەکە چەندین دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی هەمەچەشن لەنێوانیان بووە؛ شێوازێکی نموونەیی هەمەلایەنیان لە نێوان کولتوورە جیاوازەکاندا پێکهێناوە."
کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەولێر دەڵێت: "چین هەمیشە رێزی لە ئازادیی بیر و باوەڕی پێکهاتە موسڵمانەکان گرتووە، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لە میرات و گەشەی تەندروستانەی ئیسلام. نزیکەی 30 ملیۆن موسڵمان لە چین هەن و نیوەیان لە هەرێمی شینجیانگ دەژین [لە رۆژئاوای چین]. دەیان ساڵە، حکومەتی چین پابەندی فەلسەفەی گەشەپێدانێک بووە کە سەرنج لەسەر خەڵک بێت، لە ئەنجامدا پێشکەوتنی هەمەلایەن و دەستکەوتی مێژوویی لە هەموو کەرتەکانی شینجیانگدا بەدەستهێناوە".
لیو جیون لە پەیامە ڤیدیۆییەکەی گوتی: "دۆستە موسڵمانەکانمان لە هەرێمی کوردستان و موسڵمانانی چینیش بەبۆنەی رەمەزانێکی ئارام و بە بەرەکەت ئاهەنگ دەگێڕن. کۆنسووڵخانەی گشتیمان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات، چالاکانە ئەزموونی رەمەزانی موسڵمانانی چین بەشبکات".
دەقی قسەکانی لیو جیون، کۆنسووڵی چین لە هەولێر:
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەناوی کۆنسووڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم. هیوادارم ئەم مانگە خێر، خۆشی، ئاشتی و ئارامی لەگەڵ خۆی بهێنێت. هەردوو شارستانییەتی ئیسلامی و چینی شارستانییەتی دێرنن و کاریگەریی گەورەی جیهانییان هەیە. ساڵانێکە، هەردوو شارستانییەتەکە چەندین دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی هەمەچەشنیان لەنێوان بووە؛ شێوازێکی نموونەیی هەمەلایەنیان لە نێوان کولتوورە جیاوازەکان پێکهێناوە. هاوتەریبی یاسا، چین هەمیشە رێزی لە ئازادیی بیر و باوەڕی پێکهاتە موسڵمانەکان گرتووە، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لە میرات و گەشەی تەندرووستانەی ئیسلام. نزیکەی 30 ملیۆن موسڵمان لە چین هەن و نیوەیان لە هەرێمی شینجیانگ دەژین. دەیان ساڵە، حکومەتی چین پابەندی فەلسەفەی گەشەپێدانی گەشەپێدانێک بووە کە سەرنج لەسەر خەڵک بێت، لە ئەنجامدا پێشکەوتنی هەمەلایەن و دەستکەوتی مێژوویی لە هەموو کەرتەکانی شینجیانگدا بەدەستهێناوە. ئەم هەوڵانە خەڵکی هەرێمی شینجیانگیان بەهێزکردووە بۆ ئەوەی چێژ لە ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران وەربگرن. ئێستا، دۆستە موسڵمانەکانمان لە هەرێمی کوردستان و موسڵمانانی چینیش بەبۆنەی رەمەزانێکی ئارام و بە بەرەکەت ئاهەنگ دەگێڕن. کۆنسووڵخانەی گشتیمان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات، چالاکانە ئەزموونی رەمەزانی موسڵمانانی چین بەشبکات. دووبارە، هیوای رەمەزانێکی خۆشتان بۆ دەخوازین، رەمەزانتان پیرۆز.