کەی بنکەکانی دەنگدان لە ئەمریکا دادەخرێن؟
هەڵبژاردنی ئەمریکا بەردەوامە و ملیۆنان دەنگدەر روو لە سندووقەکان دەکەن و بەربژێری خۆیان هەڵدەبژێرن. دەنگدان کاژێر 6:00ـی بەیانی بە کاتی واشنتن دی سی، واتا 2:00ـی دوای نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد.
هەڵبژاردنی ئەمریکا بەردەوامە و ملیۆنان دەنگدەر روو لە سندووقەکان دەکەن و بەربژێری خۆیان هەڵدەبژێرن. دەنگدان کاژێر 6:00ـی بەیانی بە کاتی واشنتن دی سی، واتا 2:00ـی دوای نیوەڕۆ بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد.
بەیانیی سێشەممە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. ئەمە خولی 60ـەمی هەڵبژاردنە و تێیدا 47ـەم سەرۆکی ئەمریکا دەنێردرێتە کۆشکی سپی. کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە.
فلیپی پێنجەم، شای ئیسپانیا و شاژنە لێتیزای هاوژینی بۆ دڵنەوایی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە سەردانی شارۆچکەی پایپۆرتایان کرد؛ بەڵام دانیشتووانەکەی بە تۆپەڵەقوڕ هێرشیان کردە سەریان و دەستیان لێیان نەپاراست.
خانمە بەربژێری دیموکراتەکان دەڵێت، ئەگەر ئەمریکییەکان دەرفەتی ئەوەی پێبدەن ببێتە سەرۆک، هیچ شتێک لەم جیهان نییە بێتە سەر رێگەی ئەو و بیوەستێنێت. کامالا هاریس هەروەها بەڵێنی ئەوەیدا، کە باج لەسەر زیاتر لە 100 ملیۆن ئەمریکی کەمدەکاتەوە.
چەند رۆژێکی کەم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا ماوە. دانیشتووانی شاری خارکیڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی بەربژێرەکان هەیە.
دۆناڵد ترەمپ بە جلی پاککەرەوەی شەقامەکان دەردەکەوێت و بە جۆ بایدن دەڵێت، 250 ملیۆن ئەمریکی زبڵ نین. بە لایەنگرەکانیشی دەڵێت، بایدن و هاریس وەکو زبڵ مامەڵە لەگەڵ ئەم وڵاتە دەکەن.
هاریس دەڵێت، ئەگەر خەڵک ئەو وەکو سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا هەڵبژێرن، ئەوا دەبێتە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەک ئینجا دەنگیان پێدابێت یان نا.
بەرپرسێکی حەماس دەڵێت، بزووتنەوەکە ئامادەیە هەر گفتوگۆیەک بۆ ئاگربەستی غەززە بکات، بەمەرجێک کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە سنووری غەززە لەخۆبگرێت. دەشڵێت، هێشتا هیچ پێشنیازێکیان بەدەست نەگەیشتووە.
سێنتکۆم دەڵێت، هێزەکانیان چەند پێگەیەکی داعشیان لە سووریا کردووەتە ئامانج و 35 ئەندامی ئەو رێکخراوەیان کوشتووە. هەروەها دەڵێت، ئەم هێرشانە بۆ پەکخستنی تواناکانی رێکخراوەکەیە.
نزیکەی هەفتەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا ماوە و بەربژێرەکان لە هێرشکردنە سەر یەکدی بەردەوامن. دۆناڵد ترەمپ بە کامالا هاریسی گوت: "چەپ، رادیکاڵ، مارکسی و فاشیست."
ئەمینداری گشتیی تازە هەڵبژێردراوی حیزبوڵڵا دەڵێت، لەسەر رێچکەی "جەنگ"ـی ئەمینداری پێشوو بەردەوام دەبن. لە باسی ئێرانیش ئاماژەی بەوەدا، "پشتگیریی لە پڕۆژەکەمان دەکەن، بەڵام داوای هیچمان لێ ناکەن."
دوو رۆژە بارانی بەلێزمە و لافاو شارێکی ئیسپانیای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە 95 کەس گیانیان لەدەستداوە. سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەڵێنیداوە ژێرخانە زیانبەرکەوتووەکان چاک بکاتەوە.
مایک ئامسبێری، پەرلەمانتارێکی بەریتانیا لە حیزبی (کار)ـی دەسەڵاتدار؛ دوای ئەوەی لە کامێرای چاودێری دەردەکەوێت بە بۆکس لە هاووڵاتییەک دەدات، لە کارەکەی سڕ دەکرێت.
هێشتا زیاتر لە هەفتەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا ماوە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێشوەختە دەنگی دا و گوتی: "با هەموومان دەنگ بدەین."
ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا زیاتر لە 100 مووشەک و درۆنی ئاراستەی قوڵایی وڵاتەکە کردووە و سوپای ئیسرائیلیش لە جەنگی باشووری لوبنان بەردەوامە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران خەریکە "جبەخانەیەک" لە بۆمبی ئەتۆمی دروستدەکات بۆ ئەوەی "هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل". هەروەها دەڵێت، پێی خۆشە وەکو ساڵانی رابردوو پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان ئاسایی بکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەسەر هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران گوتی: "دووژمنمان لاواز کرد و باڵانسی هێزمان گۆڕی." هەروەها رایگەیاند، هێرشەکە گرنگترین ئۆپەراسیۆنی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بوو.
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی 05-11-2024، چووە چێشتخانەیەکی شاری فیلادێلفیای ویلایەتی پێنسلڤانیا و لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیاری لاتینی کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلی و ئێرانییەکەی قسەی کردووە. ئەو وەزیرە پێیوایە جەنگێکی هەرێمی لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە و کارەساتی لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردنی جۆرجیا بەڕێوەچوو و پارتی دەسەڵاتداری (خەونی جۆرجیا) بردییەوە. پارتەکە بە نزیک لە رووسیا هەژمار دەکرێت و ئەورووپا و ئۆپۆزسیۆن گومانیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە هەیە.
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ژاپۆن دا، راپرسییەکان دەریدەخەن کە پارتی فەرمانڕەوا مەترسیی لەدەستدانی زۆرینەی پەرلەمانی لەسەرە. ئەمەش دوای ئەوەی بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو، زیاتر لە 100 کورسی لەدەستداوە و هۆکارەکەش گرانی و گەندەڵییە.
میدیای ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل، ئێرانی لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکەی ئاگادار کردبووەوە و هۆشداریشی پێدابوو کە وەڵام نەداتەوە
گرووپەکەی نزیک لە ئێران هیچ زانیارییەکیان لەسەر زیانەکانی هێرشەکە بڵاونەکردەوە. ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند هێرشێکی وردیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە ئێران.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشی سەر ئێران کە بە (ئۆپەراسیۆنی رۆژانی تەوبەکردن) ناسراوە کۆتایی هات. "ئەگەر ئێران هەڵەیەک بکات و گرژییەکان زیاد بکات، ئێمەش ناچارین وەڵام بدەینەوە." وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر ئەو دامەزراوانە کە مووشەکیان لە دژی ئیسرائیل بەرهەمدەهێنا.
میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی نێوەڕاست و باشووری سووریا.
کۆشکی سپیی ئەمریکا دەڵێت، ئەو هێرشەی ئیسرائیل کردییە سەر ئێران "بەرگری لەخۆکردن" بووە و وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشەی ئێران کە لە 01-10-2024 کردییە سەر ئیسرائیل.
دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی 05-11-2024 بەڕێوەدەچێت. نزیکەی 250 ملیۆن ئەمریکی تەمەنیان 18 ساڵ یان زیاترە و مافی دەنگدانیان هەیە؛ بەڵام لە دەنگدانی پێشوەختە، یان بەرایی نزیکەی 26.5 ملیۆن کەس دەنگیان داوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆی باشووری لوبنان دا، 5 سەربازیان کوژراوە. حیزبوڵڵاش دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70 سەربازی ئیسرائیلییان کوشتووە.
رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە دوایین رۆژی لووتکەی بریکس، کە لە شاری کازانی رووسیا بەڕێوەچوو، گوتی: "دۆخی پەیوەندیی نێوان رووسیا و ئەمریکا لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێتە سەر ئەوان. ئەگەر ئەوان [بۆ پەیوەندی] کراوە بن، ئێمەش کراوە دەبین؛ ئەگەریش نەیانەوێت، ئەوا هیچ."
سوپاسالاری ئیسرائیل دەڵێت، دوای ئەوەی زنجیرەی فەرماندەیی حیزبوڵڵایان لەنێوبرد، ئەگەری ئەوە هەیە ئیدی جەنگی باکووری ئیسرائیل لە دژی بزووتنەوە لوبنانییەکە کۆتایی پێبهێنن.
تیمە فریاگوزارییەکانی کەرتی غەززە دەڵێن، ئیسرائیل بۆردوومانی قوتابخانەیەکی کرد کە کرابووە پەناگە بۆ خەڵک و 17 کەسی کەسی کوشت. ئیسرائیل دەڵێت، چەکداری حەماس لە پەناگەکەدا بوونە و ئەوانیان کردووەتە ئامانج.
دوای ئەوەی چەند چەکدارێک لە نزیک ئەنقەرە هێرشیانکردە سەر دامەزراوەیەکی حکومی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە؛ نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبرد و رایگەیاند: "سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین و بە هاوسۆزییەوە لەگەڵ خەڵک و حکومەتی تورکیا دەوەستین."
لە نۆکەندی ئینگلیز بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و سێ کۆچبەر خنکان؛ کۆچبەرەکان هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیایان دەدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای هێرشەکەی ئەنقەرە، سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست؛ هەروەها گوتی "بە هاوسۆزییەکی تەواو لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لە دژی تیرۆر دەوەستین."
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، بە کوژرانی سنوار بەرەی موقاوەمە ناوەستێت، حەماس زیندووە و هەر زیندوو دەمێنێتەوە
ئێران دەڵێت، ئامادەن لەسەر پرسی سنووری باشووری لوبنان لەگەڵ فەرەنسا گفتوگۆ بکەن؛ لوبنانیش دەڵێت، ئەوە شتێکە پەیوەندیی بەخۆیانەوە هەیە و نابێت ئێران دەستوەردان بکات.
چەند کەسێک لە ئوردنەوە ویستوویانە بچنە نێو ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل تەقەی لێکردوون و دووی لێ کوشتوون.
رۆژی پێنجشەممە 17-10-2024 سوپای ئیسرائیل و دواتر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسیان راگەیاند. سنوار لە هێرشێکی ئیسرائیل لە شاری رەفەحی باشووری غەززە کوژرا. کوژرانی ئەو بەرپرسە باڵایەی حەماس کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.
رۆژی هەینی 18-10-2024 بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، دوای کوژرانی یەحیا سنوار "دەچینە قۆناخێکی نوێی زیادبوونی گرژییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی دووژمنی ئیسرائیلی".
سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، ئیسرائیل مافی خۆی بووە سەرکردایەتی و ژێرخانی حەماس لەنێو ببات. دوای کوژرانی سنوار، بایدن گوتی: "حەماس چیدیکە توانای نییە هێرشێکی دیکەی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەر دووبارە بکاتەوە."
رۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024، مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "دوای نەمانی سەرکردە تینوو بەخوێنەکانی حەماس و حیزبوڵڵا، کاتی ئەوەیە ئیدارەی بایدن-هاریس هاوشانی ئیسرائیل کاربکەن بۆ ئەوەی زۆرترین گوشار لە دژی سەری مارەکە، ئێران بکەن."
شەوی پێنجشەممە، 17-10-2024، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسی پشتڕاستکردەوە. نەتەنیاهوو گوتی: "یەحیا سنوار لەلایەن سەربازەکانی ئیسرائیل کوژرا، بەڵام هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە. ئاڵنگارییەکانی بەردەممان زۆرن، ئەمڕۆ سەلماندمان ئەوانەی شەڕمان لە دژ بکەن چییان بەسەر دێت."
رۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانێکی بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، پڕۆژەیەکی بەناوی (پڕۆژەی رووناکی) راگەیاند. ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە "دابینکردنی کارەبای 24 کاژێریی نیشتمانییە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان."
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ ژمارەیەک لە هاوکاتانی لەسەر ئاستی جیهان، کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشێکدا "سێ تیرۆریستیان" کوشتووە و گومان دەکەن یەحیا سنوار کوژرابێت.
رۆژی پێنجشەممە، 17-10-2024، ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند: "پێدەچێت سەرکردەی سەربازیی حەماس کوژرابێت، پێموایە کە ئیسرائیل لە دژی حەماس بەرگریی لەخۆی کرد. هیوادارم نەمانی سەرکردەی حەماس ببێتە هۆی ئاگربەستی غەززە."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا دەڵێت، لە ساڵی پارەوە حیزبوڵڵا زیاتر لە 10 هەزار مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. ئەو هەروەها ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە کە گوایە سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست هێرشی کردبێتە سەر هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ داوایان لێدەکات بۆ ماوەیەکی کاتی لە ناوچەی شەڕ دووربکەونەوە.
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات، دەستبەجێ لوبنان بەجێبهێڵن و دەڵێت: "گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان تا سەر بەردەوام نابن".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، 'بێبەزەییانە' لە حیزبوڵلا دەدەن، ئەوان دەیانەوێت ئیسرائیل بڕووخێنن. نەتەنیاهوو هەڕەشەی ئەوەشی کرد، لەنێو بەیرووتیش لە حیزبوڵڵا دەدەن.
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر پرسی گرژییەکانی ناوچەکە کۆبوونەوە. وەزیری دەرەوەی ئایرلاند رایگەیاند، ئیسرائیل نایەوێت جیهان ببینێت چی بەسەر لوبنان و غەززە دەهێنێت. وەزیرانی دیکەش پاڵپشتیی تەواویان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی، لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزە ئاشتیپارێزەکەی.
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر شاری حەیفا، بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل نەیتوانی بەرپەرچی بداتەوە و 67 کەس برینداربوون. دۆخی 9 لە بریندارەکان جێگیر نییە. رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "سێ کەس کوژراون."
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی دەڵێت، هێرشکردنە سەر هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان قبووڵنەکراوە. هێزەکەش دەڵێن، ئیسرائیل بە ئەنقەست هێرشی کردووەتە سەریان.
پێنتاگۆن دەڵێت، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا سیستمی دژە مووشەکی بالیستی بۆ ئیسرائیل دەنێرن. ئەمریکا دەڵێت، دوای دوو هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەو بڕیارە دراوە.
بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، 42 هەزار و 227 کەس لە ماوەی یەک ساڵ و چەند رۆژێکی جەنگدا کوژراون.
سوپای ئیسرائیل هێرشە زەوینییەکانیان بۆسەر باکووری غەززە فراوانکردووە و سێ شارۆچکەیان لە کەرتەکە دابڕیوە. نووسینگەی میدیایی غەززە دەڵێت، لە 9 رۆژدا 300 کەس لە باکووری کەرتەکە کوژراون.
سێنتکۆم: هیچ نیشانەیەک نییە کە هیچ سڤیلێک بەرکەوتبێت
دوای تەقینەوەی چەندین پەیجەر و ئامێری وۆکی تۆکی لە لوبنان و کوژرانی چەندین کەس، ئێران بردنی ئەو ئامێرانەی بۆ نێو فڕۆکە قەدەخەکرد.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە لە 31 وڵات کراوە، لە تورکیا زۆرترین کەس دڵەڕاوکێیان هەیە و لە ژاپۆنیش کەمترین. 54٪ـی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە دەڵێن، جاری وا هەبووە بۆ دوو هەفتە تووشی دڵەڕاوکێ و خەمگینی بوون و چەندین جاریش بەهۆی هەمان کێشە، نەچوونەتە سەر کار.
لە کاتێکدا لە ترسی بۆردوومان، تۆپباران و کەوتنە خوارەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، بەشی هەرە زۆری دانیشتووانی شاری باخمووتی هەرێمی دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا زێدی خۆیان جێدەهێشت، دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو و ئەحمەد عومەری کامێرامانی لە شارەکە بوون بۆ تۆمارکردنی دیمەنەکانی بەڵگە فیلمی (ساڵێک شەڕ)
لە پرۆگرامێکی هاوبەشی تۆڕی میدیایی رووداو و ئاژانسی UNFPAی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا راهێنان بە 300 ژن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت. پرۆگرامەکە تایبەتە بە پێگەیاندنی رۆژنامەڤانانی ژن و لە کانوونی یەکەمی ساڵی پارەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە
ئەمڕۆ هەینی 11-10-2024 تۆڕی میدیایی رووداو سێ خەڵاتی ستیڤی وەردەگرێت و دەیانهێنێتەوە هەولێر. رێوڕەسمەکە کاژێر 06:00ی ئێوارە دەستپێدەکات
دوای ئەوەی کەناڵێکی ئیسرائیلی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی وەک "ئامانجی داهاتووی ئیسرائیل" پێشان دا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەو کەسێکی رێزلێگیراوە و هەموو هەوڵێکی بەئامانجگرتنی رەتدەکەنەوە.
نزیکەی دوو مانگ بوو بایدن و نەتەنیاهوو قسەیان لەگەڵ یەکدی نەکردبوو
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان پاڵپشتیی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفاف دەکەن. راشیگەیاند "کارمەندانمان لە عێراق لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکە لە بنکەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداردەبن."
سی ئای ئەی لە راگەیێنراوەکەی وشەی "سیخووڕ، دامەزراندن، کار بۆ کردن یان هەواڵدەر"ـی بەکارنەهێناوە
لە یەکەم ساڵیادی جەنگی غەززە، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، دوای ماوەیەکی زۆر لە دەرنەکەوتن، پەیامێکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. ئەبو عوبەیدە بەڵێنیدا "جەنگی درێژخایەن" لە دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و داوایکرد: "گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی بکرێتە سەر دووژمن."
ئێران لە ستایشی هێرشەکەی پارساڵی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت: "کاتێکی یەکلاکەرەوە و وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو" بۆ فەلەستینییەکان. راشیگەیاند، ئەمریکا بەشداربووە لە "تاوانەکان"ـی ئیسرائیل.
شەوی دووشەممە، 07-10-2024 ماتیو میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن گوت: "نیگەرانین لە بوونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق کە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ئەمنیی عێراق و بەردەوامیشن لەوەی عێراق بخەنە بەر مەترسیی پەلکێشکردنی بۆ نێو شەڕەکە، کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی عێراقەوە نییە."
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازی لە نێوەڕاستی سووریا بۆردوومان کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێران دەڵێن، لە شەوی پێنجشەممەوە ئێران و حیزبوڵڵا نەیانتوانیوە پەیوەندی بە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە بکەن و چارەنووسی نازانن.
سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئێوارەی یەکەمین ساڵیادی جەنگی غەززەدا بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ یەک کرد. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوەی سوپای وڵاتەکەی بەرامبەر حیزبوڵڵا دەیکات بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیرییە و داوای "پشتیوانی" لە فەرەنسا کرد. سەرۆکی فەرەنساش پێی گوت، ئێستا کاتی ئاگربەستە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی فەرەنسا بۆ راگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "لە لێواری دۆخێکی پڕ لە مەترسیداین کە رەنگە ناوچەکە بخاتە تەنگژەیەکی دوورودرێژ"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەوڵەکانیان بۆ رێگەگرتن لە فراوانبوونی ململانێیەکە بەردەوام دەبن.
یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست میوانی رووداو بوو و گوتی، ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران و جەنگێکی سەرتاسەری لێبکەوێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، چەند وڵاتێکی ناوچەکە بۆ بەهێزبوونەوەی داعش گونجاون
شەوی پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، محەممەد ئەنیسی، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا لە بۆردوومانێکی سەر بارەگای هەواڵگریی بزووتنەوەکە کوژراوە. ئیسرائیل لە هێرشێکی دیکەشدا، هاشم سەفیەدین، شوێنگرەوەی نەسروڵڵای کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی "بارەگای سەرەکیی هەواڵگریی حیزبوڵڵا". هەروەها دەڵێت: "تیرۆریست، ئامێر، ژێرخان و ناوەندی فەرماندەیی" کراونەتە ئامانج.
بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی و دۆخی لوبنان بەتایبەتی، وڵاتانی جیهان هەوڵی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان لە لوبنان دەدەن. رۆژانە شەڕ و پێکدادانی بەردەوام لە نێوان بزووتنەوەی حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیلدا هەیە. تاوەکو ئێستا لانیکەم 1600 کەس لە لوبنان و نزیکەی 50 کەس لە ئیسرائیل بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانەوە کوژراون.
سوپای لوبنان دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای لوبنان، سەربازێکی لوبنان کوژراوە، تاوەکو ئێستا سێ سەربازی لوبنانی بەهۆی هێرش و بۆردوومانی ئیسرائیل کوژراون.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ژنێکی ئێزدیی تەمەن 21 ساڵیان لە "بارمتەیی" لە غەززە رزگارکردووە وبۆ عێراقیان ناردووەتەوە. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت، یەکەم جار لە رێگەی شاشەی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرەداوی ئەو کچەیان دەستکەوتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاری دا قەدەخەی چوونە نێو وڵاتەکە بخاتە سەر سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو پاڵپشتیی لە "تیرۆریستان" دەکات. نەتەوە یەکگرتووەکانیش گوتی، ئەوە هێرشێکی دیکەیە بۆ سەر رێکخراوەکەیان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان لەبارەی ئەو گرووپانەی لە عێراقن و ئێران پاڵپشتییان دەکات نیگەرانن، چونکە ئەو گرووپانە "رۆڵیان لە ناسەقامگیرکردنی عێراقدا هەیە." راشیگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای عێراق لەوێن، بۆیە دەبێت عێراق لێپرسینەوە لەو گرووپانە بکات، کە دەبنە هۆی هەڕەشە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پشتگیریی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ناکات. سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیلیش پێیوایە ئەمە دەرفەتێکی 50 ساڵییە هاتووەتە پێش و دەبێت لەدەستی نەدەن.
لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوەکە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد و، گوتی "ئێران بۆ بەرگری لەخۆکردن ئەو هێرشەی نەکرد."
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای دیمەشق و سێ کەسی کوشتووە، سێ کەسی دیکەشی بریندار کردووە.
مارتن وۆر، بەرپرسی شانەی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن گوتی "لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ژمارەی ئەوانەی لە نێو کامپی هۆلن بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە جۆرێک 40٪ـی ژمارەکە کەمبووەتەوە؛ لە 70 هەزار کەسەوە بۆ 40 هەزار کەس کەمبووەتەوە."
دیبەیتی جێگرانی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا بەڕێوەچوو. لەسەر زۆر بابەت قسەیان کرد، یەکێکیان دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو؛ جێگرەکەی ترەمپ رایگەیاند، "پاڵپشتیی راستەوخۆ لە ئیسرائیل دەکەین".
رۆژی 30-09-2024 ئیەن مەککاری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن، لەبارەی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق، گوتی: "ئێمە لەم ناوچەیە ناکشێینەوە، سەرنجیشمان لەسەر ناوچەکە لانادەین."
سەدان کەس لە بەغدا لە دژی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا چوونەسەر شەقام و بە تووڕەییەوە بە ئیسرائیل و ئەمریکایان گوت: "شەیتانی گەورە." ئێستا مەترسیی فراوانتربوونی گرژییەکانی ناوچەکە زۆرە و ترس لە بڵاوبوونەوەی بە وڵاتەکانی دیکەدا هەیە.
باڵیۆزی رووسیا لە عێراق بە رووداوی گوت، پێیان خۆشە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەوە راستەوخۆ لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ئەواندایە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشەکەی دوێنێی سەر باشووری بەیرووت کوژراوە. گوتەبێژی حیزبوڵڵاش بە رووداوی گوت، هێشتا کوژرانی نەسروڵڵا یەکلایی نەبووەتەوە
لەژێر ناونیشانی "ژنانی عێراق: لەنێوان پابەندبوون، خۆڕاگری و ئازادی" کۆنفرانسێک لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا لە پاریس بەڕێوەچوو. نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عێراق، فەرەنسا و چەندین گەنج لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە بوون
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر بەیرووت، دوو کەس کوژراون و 76 کەس بریندار بوون
بەرپرسێکی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر هێزەکانیان بچنە نێو لوبنان، ئۆپەراسیۆنێکی زەوینیی کورتخایەن ئەنجام دەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئیسرائیل بە "وردی" هێرشەکانی دەکات و زۆربەی ئەوانەی کوژراون چەکداری حیزبوڵڵا بوون
دوای ئەوەی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر باشووری بەیرووت، میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئامانجەکە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای بۆردوومان کردووە. چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵا دەڵێن، 6 باڵەخانە بە تەواوی رووخاون.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی، "دەستمان پێتان دەگات." ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت حەماس نەمێنێت و تاوەکو بەدەستهێنانی ئامانجەکانیشیان بەرامبەر حیزبوڵڵا شەڕ دەکەن
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ڤیکتۆر عەتاڵڵا، وەزیری تەندروستیی کۆماری دۆمینیکان بە سینان تونجدەمیر، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرکی راگەیاند: "من فەلەستینیم، خێزانەکەم خەڵکی فەلەستینن. ئەو جەنگە زیانی لێداوین و بارگرانییەکی زۆری بۆ دروستکردووین لەوێ. داوا لە جیهان دەکەین خەڵک بە چاوی برایەتی سەیری یەکدی بکەن. هەسارەکە گەورەیە و دەتوانین بەشی بکەین. لەکۆنەوە جووەکان لەگەڵ ئێمە دەژیان لەوێ. ئێمە پێویستە لەگەڵ یەکدی بژین و رێزی یەک بگرین."
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، گۆردانا سلیانۆڤسکا، سەرۆکی مەسەدۆنیای باکوور قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتاری خۆمم پێشکێشکرد و باسی شەڕی ئۆکراینا-رووسیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاستم کرد. شەڕی غەززەم وەکو تابلۆی گێرنیکای پیکاسۆ بەراورد کرد، داوام لە جیهان کرد بە زووترین کات بۆ دادپەروەری و ئاشتیی هەمیشەیی هەنگاو بنێن."
رۆژی پێنجشەممە 26-09-2024 مۆلوین جۆزێف، وەزیری تەندروستی و ژینگەی ئانتیگوا و باربودا، لەبارەی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسە ژینگەییەکانی جیهان بە دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرکی راگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵێکی زۆر گەورە دەگێڕێت لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. دەبێت لەسەر ئەم پرسە هەموو لایەنەکان کۆببنەوە، ئەوانەی کە ژینگە پیس دەکەن و ئەوانەیشی کە قوربانیی ئەو ژینگە پیسەن.
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بە دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک و رووماڵی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاند، ئەوان نابینن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە ئاشتی بگەڕێننەوە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "ئێمە پشتگیری لە هەموو نەتەوەیەک دەکەین کە جیاببێتەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت، بۆ نموونە نەتەوەی کورد. ئەوان دۆزێکی گرنگ و رەوایان هەیە و ئێمەش پشتگیرییان لێدەکەین، پێموایە ئەمە رێگەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیرییە لە جیهاندا."
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، گوتارێکی پێشکێش کرد و داوای کرد ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل رابگیرێت.
وەزیری دەرەوەی سلۆڤاکیا بە رووداوی گوت، ئۆکراینا سێ ساڵە لە جەنگە و هیچ گۆڕانکارییەک رووینەداوە، بۆیە دەبێت بە دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت نەوەک سەربازی. هەروەها گوتی: "ئەوەی لە ئۆکراینا روویدا پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی بوو، بە هەمانشێوەی عێراق، کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشێلکاری کرا."
میرۆسلاڤ لاچاک، سەرۆکی پێشووری کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سینان تونچدەمیر، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرکی راگەیاند: "لیستی کێشە نێودەوڵەتییەکان درێژە، بەڵام من بە ئاشتی دەستپێدەکەم. لە جیهاندا بەشی پێویست ئاشتی نییە و تەنگژە زۆرە، گوتاری یەکەمی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیش بە روونی باسی غەززە، ئۆکراینا و سوودانی کرد."
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بە رووداوی گوت، ململانێی نێوان وڵاتانی ئەورووپا دەبێتە هۆی دروستبوونی گوشاری زۆر لەسەر ئەورووپا. هەروەها گوتی، دەیانەوێت رێگە لە دروستبوونی گۆڕستانی زیاتری کۆچبەران بگرن.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە زنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، 492 کەس کوژراون، کە 35یان منداڵ و 58یان ژنن. هەروەها هەزار و 645 کەس بریندار بوون. ئیسرائیلیش دەڵێت، لە هەزار و 300 ئامانجی حیزبوڵڵایان داوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگیی کردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا کردەوە. لەدوای کۆبوونەوەکە بە رووداوی گوت، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سوودانی "زۆر باش" بووە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە شەڕی حیزبوڵڵا تاوەکو چەکدارەکان لە سنوور دوور دەکەونەوە، ئەو هەروەها گوتی: "حیزبوڵڵا خەڵک وەکو قەڵخانی مرۆیی بەکاردەهێنێت و چەک لە ماڵەکانیان دەشارێتەوە."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی لوبنان دەکات لە ناوچە مەترسیدارەکانی وڵاتەکە دووربکەونەوە و دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکان بگەڕێنەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەنێرن، ئەمەش وەکو وەڵامێکە بۆ زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە.
رۆژی دووشەممە 23-09-2024 سوپای ئیسرائیل لە ئێکس بڵاویکردەوە: "هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل هێرشێکی ئامانجداریان کردە سەر بەیرووت."
دۆناڵد ترەمپی بەربژێری کۆمارییەکان دەڵێت، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم ساڵی ئەمریکا دەرنەچێت، خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2028 بەربژێر ناکاتەوە. هیواشی خواست لەو هەڵبژاردنەی ئەم ساڵ بیباتەوە
کامالا هاریس، بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، لە شاری مادیسن لە ویلایەتی ویسکنسنە، لەژێر درووشمی "رێگەیەکی نوێ بۆ پێشەوە" قسە بۆ لایەنگرەکانی دەکات و رەخنەی تووندیش لە سەرەکیترین رکابەری دەگرێت.
رۆژی شەممە، 21-09-2024، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە تەلەگرام بڵاویکردەوە: "سیستمی بەرگریی ئاسمانیمان توانی 101 درۆنی ئاراستەکراوی ئۆکراینی تێکبشکێنێت."
کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆش، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن و دەخوێنن، ئەوانەی نایانەوێت لە نۆرە بوەستن یان حەزیان لە کەشوهەوای سارد نییە، دەتوانن زووتر دەنگ بە بەربژێری دڵخوازی خۆیان بدەن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق بدرێت. بەگوێرەی پێنتاگۆن، ئەرکی هاوپەیمانییەکە لە سەربازییەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دووقۆڵی دەگۆڕدرێت
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تەقاندنەوەی بێتەل و پەیجەرەکانی لوبنان بە "تاوانی جەنگ" دادەنرێت و باڵاترین دیپلۆماتی لوبنانیش ئیسرائیل بە ئەنجامدانی "هێرشی تیرۆریستی" تۆمەتبار دەکات
حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی دووەم باڵاترین فەرماندەی سەربازیی بزووتنەوەکەی پشتڕاستکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر باشووری بەیرووت
ئیسرائیل لەڕێگەی درۆنەوە سەتان کۆپی نامەی بۆ دانیشتووانی گوندی وەزانی لە نەبەتیەی لوبنان فڕێداوە و داوای لێکردوون ناوچەکانیان چۆڵبکەن، خەڵکی ناوچەکەش بارگەیان کۆکردەوە و شوێنەکانیان چۆڵ کرد، تەنانەت نازانن کەی دەگەڕێنەوە.
دوای ئەوەی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی پشتگیریی خۆی بۆ کامالا هاریس دەربڕی و گوتی: دەنگی پێ دەدات. دۆناڵد ترەمپ نووسی: "من رقم لە تەیلەر سویفتە".
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پێنوێنی دیموکراسی، لە سویسرا کەمترین هەڕەشە و لە سووریا زۆرترین هەڕەشە لەسەر دیموکراسی هەیە. لە کۆی 138 وڵاتیش عێراق لە پلەی 130، ئێران لە 110، سووریا لە 138 و تورکیا لە 94 دێن
دووەم باڵاترین فەرماندەی سەربازیی حیزبوڵڵا هۆشداریی دایە ئیسرائیل و گوتی، "ئێمە بۆ هەموو شتێک ئامادەین، ئێوەش بڕیاری خۆتان بدەن. ئەگەر جەنگ هەڵگیرسێنن، رووبەڕووتان دەبینەوە."
ئێران رایگەیاند، سەرکەوتووانە مانگێکی دەستکردیان رەوانەی خولگەی زەوی کردووە و مەبەستیشیان چەند توێژینەوەیەکە لە بۆشایی ئاسمان
پاپای ڤاتیکان پێیوایە بەهۆی ئەوەی بەربژێری دیموکراتەکانی ئەمریکا لەگەڵ لەباربردنی منداڵە و رکابەرە کۆمارییەکەشی لە دژی کۆچبەرانە، "هەردووکیان دژی ژیانن."
لە هێرشێکی چەکداریدا لە نێوەڕاستی ئەفغانستان، 14 کەس کوژران و شەشی دیکە بریندار بوون. رێکخراوی داعش هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە بەربژێری کۆمارییەکان دەکات لە هێرشکردنە سەر کۆچبەرە هاتییەکان بوەستێت. ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، کۆچبەرەکان "لە برسا سەگ و پشیلە دەخۆن."
تەرمی ئایشەنوور ئێزگی، ئەو چالاکڤانە تورکەی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین کوژرا، گەڕێندرایەوە تورکیا. سەرۆکی ئەو وڵاتەش دەڵێت، مەرگی ئایشەنوور "بەبێ سزا تێناپەڕێت."
دوای ئەوەی لە دوو دیبەیت رووبەڕووی بایدن و جێگرەکەی بویەوە، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دیبەیتی سێیەم لە بەرامبەر کامالا هاریس ناکاتەوە. راپرسییەکیش ئاشکرای دەکات هاریس براوەی دوایین دیبەیت بووە.
رۆژی پێنجشەممە، 12-09-2024، کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و بەرەوپێشچوون (UNCTAD) راپۆرتێکی لەسەر رەوشی ئابووریی غەززە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: "ئابووریی غەززە رووخاوە و گوشارێکی زۆریش لەسەر کەرتی رۆژئاوا هەیە."
دوای دیبەیتەکە، هاریس بە نیازە چەند بانگەشەیەکی هەڵبژاردن لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور بکات و دۆناڵد ترەمپیش روو لە ئەریزۆنا دەکات. نزیکەی 67 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان راستەوخۆ بینەری دیبەیتەکە بوون.
لە کەناراوەکانی شاری مونەستیر لە رۆژئاوای تونس، تەرمی پێنج ژن و منداڵێکی ئەفریقیی کۆچبەر دۆزرانەوە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، هەر شەش کۆچبەرەکە هەفتەی رابردوو گیانیان لەدەستداوە.
رووسیا دەڵێت بەشێکی زۆری خاکی هەرێمی کورسک، لە رۆژئاوای وڵاتەکەی لە دەستی ئۆکراینا وەرگرتووەتەوە. سەرۆکی ئۆکراینا داوا دەکات بەریتانیا و ئەمریکا رێگەی پێبدات قووڵتر هێرش بکاتە نێو خاکی رووسیا؛ رووسیاش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرێکیان لە باشووری غەززە، دوو سەربازیان گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەیان بریندار بوون
لە دیبەیتی سەرۆکایەتی لە دژی کامالا هاریس، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، چوونی کۆچبەری زۆر بۆ ئەمریکا زیانی بە سەگ و پشیلەی وڵاتەکە گەیاندووە، چونکە کۆچبەران دەیانخۆن. لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی ئەمریکا کە ترەمپ باسیکرد، بڵاویانکردەوە کە ئەو دەنگۆیانە راست نین
سەرۆکی ئەمریکا دڵی بە ئاستی جێگرەکەی لە دیبەیتی سەرۆکایەتی خۆشە و دەڵێت، "سەلماندی کە ئەو باشترین بژاردەیە."
بەگوێرەی راپرسییەکی نافەرمی، دوای دیبەیتەکەیان، هاریس 45%ی دەنگەکان و ترەمپیش 39%ی بەدەستهێناوە. هەروەها 22%ی بینەران رایانگەیاندووە کە هیچکامیان نەیانتوانیوە پلانێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات بخەنەڕوو
جێن ئۆمەیڵی دیلۆن، سەرۆکی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاریس گوتی، "لەنێوان چوونە پێش لەگەڵ هاریس و گەڕانەوە دواوە لەگەڵ ترەمپ، پێویستە خەڵکی ئەمریکا بزانن چ هەڵدەبژێرن؟ ئەمریکییەکان ئەمشەو ئەوەیان بینی و پێویستە دیبەیتی دووەمیش بکرێت. کامالا هاریس ئامادەیە، ئەی دۆناڵد ترەمپ؟"
رۆژی چوارشەممە، 11-09-2024 دەگ ئێمهۆف، هاوژینی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، راستەوخۆ لە شاری فیلادێلفیا بینەری دیبەیتی نێوان هاوژینەکەی و دۆناڵد ترەمپ بوو. دوای تەواوبوونی دیبەیتەکە دەگ لەگەڵ هاریس لە دەرەوەی هۆڵەکە یەکدییان بینی و بە هاریسی گوت: "تۆ دیبەیتەکەت بردەوە. هێشتا هیچمان نەبردووەتەوە، پێویستە ئەم وزەیە لەگەڵ خۆمان هەڵبگرین و بە هەموو خەڵکی پیشان بدەین، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ کە هاریس چ جۆرە سەرکردەیەکە."
شاجوانی نایجیریا بۆ ساڵی 2024 هەڵبژێردرا، چیدیما ئادێتشینای تەمەن 23 ساڵ کە نوێنەرایەتیی هەرێمی تارابای دەکرد، تاجەکەی خرایە سەر.
سەتان هاووڵاتی لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا دژی یاسای نەزۆککردن و کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان چوونە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی
بەرگریی شارستانیی غەززە دەڵێت، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە 11 کەس کوژران. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێکی فەرماندەیی حەماس
لە ئەنجامی باوبارانی تووندی باشووری ئوسترالیا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و هەزاران خێزانیش بێ کارەبا مانەوە
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو چەکدارەی لە خاڵێکی پشکنینی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین سەرپەرشتیی هێرشێکی بۆ سەر چەند پۆلیسێکی وڵاتەکەی کرد، کوژراوە
دوای ئەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، تەرمی شەش بارمتەی بە کوژراوی لە غەززە دۆزیوەتەوە؛ دۆناڵد ترەمپ گوتی، ئەوە بەهۆی لاوازیی هاریس و بایدنەوەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە غەززە بارمتە دەکوژرێن، کەچی بایدن لە کەنار دەریا خەریکی پشوودانە
بایدن گوتی "هێشتا گەشبینم، چونکە سەرکردەکان لە میسر کۆبوونەوە. تیمی ئێمەش لە کۆبوونەوەکان بەردەوامن و نزیکین لە گەیشتنە ئاگربەست. تیمەکان گوتیان لەسەر خاڵە بنچینەییەکان رێککەوتوون، بۆیە هیواتان بەرزبێت."
گرووپی بارمتە و بێسەروشوێنبووەکان رایگەیاند "پلانمان داناوە چەندین خۆپیشاندانی گەورە رێکبخەین."
بەرپرسێکی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لە نێوەڕاستی کەرتەکە هەڵمەتی کوتانی منداڵان لە دژی ڤایرۆسی ئیفلیجی دەستیپێکرد.
هێلیکۆپتەرێک کە 22 کەسی هەڵگرتبوو و زۆربەیان گەشتیارن، لە نیچمەدوورگەی کامچاتکا لە رووسیا بێسەروشوێنە.
پۆلیسی فەرەنسا یەکێک لە "قێزەونترین" تاوانەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات. پیاوێکی بەساڵاچوو لە 10 ساڵدا دەیان پیاوی بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی دەستدرێژیی سێکسی بکەنە سەر هاوژینە 72 ساڵییەکەی و ڤیدیۆشیانی گرتووە.
ئاژانسی سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "لە یەمەن 24 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسیش بێسەروشوێنن."
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئیسرائیل رازی بووە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول ئاگربەستێکی مرۆیی کاتیی رابگەیێنێت، ئەمەش بۆ ئەوەی پێکوتەی ئیفلیجی لە کەرتی غەززە دابەشبکرێت.
بەگوێرەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە، بەکاربردنی نەوتی پاڵێوراوی عێراق بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەمەش واتا 200 هەزار بەرمیل بەراورد بە راپۆرتی پێشوو کە لە 2022 نووسرا و بەراورد بە 2018ـەش 400 هەزار زیادی کردووە. توانای پاڵاوتن لە عێراق ئێستا 1.3 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا. هەرچەندە کێشەکانی وەک کەمیی نەوتی پاڵێوراو، وەستانی بۆری، کێشەی عەمبارکردن و نەهاتنی پڕۆژە نوێکانی وەبەرهێنانی بیانی زۆرن؛ بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق هەر سەرنجی لەسەر زیادکردنی پاڵاوتن بووە.
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق دەڵێت، "بە شانازییەوە رایدەگەیێنین پرۆگرامی راهێنانی ژنان لەلایەن رووداو و UNFPA خەڵاتی ستیڤی بردەوە". جگە لەو خەڵاتە برۆنزییە، تۆڕی میدیایی رووداو دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی بردەوە؛ یەکێکیان بۆ بەڵگەفیلمی "ساڵێک شەڕ" و ئەوی دیکە بۆ بەڕێوەبەری رووداو دیجیتاڵ.
بەبۆنەی بردنەوەی سێ خەڵاتی ستیڤیەوە یونامی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.
تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی کامالا هاریس دەڵێت، لە مانگێکدا زیاتر لە نیو ملیار دۆلاریان کۆکردووەتەوە، ئەوەش "تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی مێژووی بانگەشەیە."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کار دەکەن بۆ رێگەگرتن لە زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رۆژی یەکشەممە، 25-08-2024، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی حکومەتدا گوتی: "سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەر کارێک بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان، گەڕاندنەوەی دانیشتووانی باکوور بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان و جێبەجێکردنی یەک یاسای سادە، ئەویش ئەوەیە هەرکەسێک زیانمان پێ بگەیێنێت، زیانی پێدەگەیێنین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل رایگەیاند، چاودێریی حیزبوڵڵای لوبنانیان کردووە کە خۆی بۆ هێرشێک ئامادە کردووە، بۆیە ئیسرائیل هێرشی دەستپێشخەری کردووە. هەروەها ئەمریکایشیان لەو هێرشە ئاگادارکردووەتەوە.
شۆن ساڤێت، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لەبارەی هێرشی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بۆسەر یەکدی رایگەیاند "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئیسرائیل بۆ بەرگری لەخۆکردن."
حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبن و کات دەخایەنن.
ئیمارات وەک دووەمین وڵات لە جیهان لە دوای چین، رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی باڵیۆزێکی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان دەربڕی. ئیمارات دەڵێت، دەیانەوێت پردێک دروستبکەن و یارمەتیی مرۆیی ئەو وڵاتە بدەن.
لە گرتووخانەیەکی باشووری رووسیا، 4 زیندانی کە خۆیان بە ئەندامی داعش ناساند، ژمارەیەک پاسەوانیان بە بارمتە گرت.
دوای ئەوەی کامالا هاریس دوایین گوتاری لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارتەکەی پێشکێشکرد و بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پەسندکرد، دۆناڵد ترەمپ 40 پۆستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کرد و بە هاریسی گوت، گلەیی و گازەندەی زۆر دەکات.
پاسێک لە نیپاڵ کە گەشتیارانی هیندستانی دەگواستەوە لە رێگەیەکی سەرەکی تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 27 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەوکاتەوەی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکردووە، ئۆکراینا بە تووندی هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێکی نێو کریمیا و دەورووبەری، کە شوێنێکی ستراتیژیی لۆجستییە بۆ رووسیا.
بەهۆی هەوڵدان بۆ گۆڕینی یاسایەکی هەڵبژاردن تایبەت بە تەمەنی بەربژێرەکان، هەزاران خۆپێشاندەری ئیندۆنیزی لە پایتەختی وڵاتەکەیان هێرشیانکردە سەر پەرلەمان
میدیای بۆسنیا بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باکووری وڵاتەکە سێ کەس کوژران و یەکێک برینداربوو. رووداوەکە لە قوتابخانەیەک روویداوە و تەقەکەرەکە ویستوویەتی خۆی بکوژێت، بەڵام بریندار بووە.
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پارتی دیموکرات دڵیان بە کۆنگرەی پارتەکەیان خۆشە و هیوایان بە بردنەوە لە ترەمپ زۆرە. یەکێکیان بە رووداوی گوت، "ئەو گەرم و گوڕییەی لەم کۆنگرەیەدا هەیە لە پێنج کۆنگرەی پێشوودا نەبووە".
سیناتۆرێکی ئەمریکا سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەکات کە لە شەڕی دژی داعش یارمەتیی ئەمریکای داوە. پێی وایە هاریس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە شاری شیکاگۆ بە ئامادەبووانی کۆنگرەی پارتەکەی گوت، ئەمریکا بۆ کامالا هاریس و هاریسیش بۆ ئەرکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامادەن.
پارێزگاری مۆسکۆ دەڵێت، هێزی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا توانی بەرپەرچی 10 درۆن بداتەوە، کە لە ئۆکرایناوە ئاراستەی مۆسکۆ کرابوون.
هاوژینی کامالا هاریس لە کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان وەسفی کامالای کرد و گوتی: "بە رێکەوت یەکمان ناسی و بووە زڕدایکی منداڵەکانم، ئێستا ئەو بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامادەیە."
کۆمەڵەی مانگی سوور دەڵێت، پاسێکی زیارەتکارانی پاکستانی لە رێگەی هاتن بۆ عێراق وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە؛ لە ئەنجامدا 28 کەس گیانیان لەدەستدا و 23ـی دیکەش بریندارن.
هەزاران هاووڵاتیی ئیسرائیلیی خۆپێشاندانیان کرد و داوایان کرد هەرچی زووە حکومەتی وڵاتەکەیان و حەماس رێکبکەون.
لە شاری (ئیتاگوی) لە باشووری هەرێمی مێدێلین لە کۆڵۆمبیا، "رۆژی جیهانیی تەمبەڵی" بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵک بە جلی خەوەوە چوونە سەر شەقام و پاڵکەوتن
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارتەکەی لەگەڵ دەگ ئێمهۆفی هاوژینی گەیشتنە شیکاگۆ
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات هەرچی زووە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن بۆئەوەی هەڵمەتێکی بەپەلەی کوتان دژی ئیفلیجیی منداڵان لە غەززە دەستپێبکەن. رێکخراوێکی دیکەش دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە لە غەززە 50 هەزار منداڵ لەدایکبوون و هیچ کامیان ڤاکسیان بۆ نەکراوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیلە و لەسەر بابەتی ئاگربەست لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دواتر بۆ هەمان پرس دەچێتە میسر. ئەوە لە کاتێکدایە، حەماس دەڵێت، ئەوان بە دانوستاندنەکان گەشبین نین
لە تەلئەڤیڤی ئیسرائیل تەقینەوەیەک روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. پۆلیس دەڵێت، دیار نییە ئەنجامدەرەکە کێیە و پاڵنەری چی بووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، تیمی ئیسرائیل لە دانوستاندنەکانی قەتەر هەواڵی ئەرێنییان بە سەرۆکوەزیران گەیاندووە.
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، پابەندن بە برەودان بە پەیوەندییەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵگەی ئەوەش، کردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسیی جیهانە لە هەولێر.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، پێشبینی دەکەن هاوپەیمانەکانیان لە هێرشکردنە سەر ئێراندا یارمەتیدەر بن. ئەمریکاش دەڵێت، ئامادەن بەرگری لە ئیسرائیل بکەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات و داوا لە لایەنەکان دەکات "گرژییەکان کەم بکەنەوە."
ئەمڕۆ 78 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت. بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری ئەو حیزبە دەڵێت، "پارتی بەردەوام خەباتی کردووە و سازشی لە دۆزی رەوای خەڵکی کوردستان نەکردووە."
بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، لە 07-10-2023ـەوە تاوەکو ئێستا، لانیکەم 40 هەزار کەس لە غەززە کوژراون. سەرەتای جەنگەکە لەوە دەستیپێکرد کاتێک چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس، لە بەیانییەکی زوودا هێرشیان کردە سەر چەند ئۆردووگایەکی جوونشینی ئیسرائیل.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە وەسفی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا دەڵێت، ئەو کەسێکە لە رێککەوتنی سیاسیدا زۆر باشە و داوا دەکات بۆ بەرنامەی داهاتووی بێستوون تۆک بانگهێشت بکرێت.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەبارەی ئەنفالەوە دەڵێت، زۆر سەختە هەزاران کەس بە ئەنفال لەدەست بدەیت و جارێکی دیکە متمانە بکەیتەوە. داوا لە نەوەی ئێستا دەکات پێکەوە ئەو مێژووە تێپەڕێنن و بزانن متمانە بەکێ دەکەن.
محەممەد ئەبو قومسان، هاووڵاتییەکی غەززەییە و سێ رۆژ بوو دووانەیەکیان لەدایک ببوو، دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی لەدایکبوونیان بۆ دەربکات؛ بەڵام هەواڵی مەرگی دوو منداڵەکەی و هاوژینەکەی بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە پێدەدرێت.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا، دەزگەی ناسای ئەمریکی دەڵێت، بۆیان دەرکەوتووە بەڵگە هەیە لەژێر رووی هەسارەی مەریخ، هێندەی چەند زەریایەک شلەمەنیی شیاو بۆ ژیان دۆزراوەتەوە.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، لەوەتەی هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کورسک، لە پێشڕەوی بەردەوامن و نزیکەی 100 سەربازی رووسیایان بە دیل گرتووە. کۆشکی سپیش دەڵێت، ئەمریکا ئاگاداری ئەو هێرشە نەبووە و هیچ بەشدارییەکی تێدا نەکردووە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.
چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن رۆژی پێنجشەممە، لە دەوحە دانوستاندن لەسەر ئاگربەستی غەززە دەکرێت. تاوەکو ئێستا دیار نییە نوێنەرانی حەماس لەوێ دەبن یان نا. شاندی ئەمریکاش لە بەیرووت دەڵێت، چیدیکە نابێت کات بەفیڕۆ بدرێت.
بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە دەڵێت، ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک و 90 بۆ 100 کەس کوژران، ئەمەش جگە لە برینداربوونی نزیکەی 45 کەسی دیکە. ئیسرائیلیش دەڵێت، "هێرشمان کردووەتە سەر ناوەندێکی حەماس."
وەزیری ناوخۆی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا دەڵێت، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2024ـدا 1399 کەسیان دیپۆرت کردووەتەوە، ئەو ژمارەیەش 24% بەراورد بە 6 مانگی سەرەتای ساڵی 2023 زیاترە. زۆربەی دیپۆرتکراوەکان بۆ عێراق، مۆڵدۆڤا، تورکیا و نایجیریا بوون و 40%ی ئەوانەش نێردراونەتەوە پێشینەی تاوانیان هەبووە
حکومەتی ئیمارات فەرمانی کردووە 100 ئەندامی باندێکی تاوانکاری بە تۆمەتی "هەڕەشەکردن، تەنگپێهەڵچنین، سپیکردنەوەی پارە و تێکدانی ئاسایش" بدرێنە دادگە
میدیای ئێران باس لەوە دەکات، هێزی دەریایی سوپای پاسداران 2600 درۆن و مووشەکی نوێی بەدەست گەیشتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە جیهان چاوەڕێی هێرشی ئێران و حیزبوڵڵایە بۆسەر ئیسرائیل
یاریدەدەرێکی کامالا هاریس دەڵێت، خانمە بەربژێرەکە رازی نەبووە لەسەر وەستاندنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل گفتوگۆ بکات
دوای ئەوەی گرووپەکە هەڵدەکوتنە سەر گەشتیارەکان، دەست و قاچەکانیان دەبەستنەوە، جلەکانیان لەبەر دادەکەنن، لەسەر سک پاڵیان دەخەن و پارە و کەلوپەلە گرانبەهاکانیان دەدزن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەیەوێت لە ناوچەکە جەنگ بەرپابێت. دەشڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "فڕۆکەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئێف 22 راپتەر گەیشتنە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی سێنتکۆم."
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بە زمانی عەرەبی بۆ خەڵکی لوبنان نارد و گوتی: "ئێرانی شیعە و حیزبوڵڵا ئێوەیان کردووەتە بارمتەی خۆیان."
رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، لە پێشانگەیەکی ئۆکراینا جۆرە سەگە رۆبۆتێک نمایشکرا کە ناوی (باد 1)ـە. رۆبۆتەکە کە لەسەر شێوەی سەگ دروستکراوە، دەتوانێت بە وەرگرتنی فەرمان هەستێتەوە، بکەوێتە سەر ئەژنۆ، دابنیشێت و رابکات.
تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش ناسراو بە (یونیتاد)، لە نێوەڕاستی ئەیلوول کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق دەهێنێت دەڵێ، بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، 40 تێرابایت بەڵگەی دیجیتاڵکراومان لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردووەتەوە.
وەزارەتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی میسر هۆشداری دەداتە هێڵ و کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی، لە بەرەبەیانی پێنجشەممەوە بۆ ماوەی سێ کاژێر، ئاسمانی ئێران بەکارنەهێنن.
بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە رووداوی گوت، ئەوانەی لە هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد بریندار بوون پێنج سەرباز و دوو بەڵێندەرن. پێنج لە بریندارەکان لە نێو بنکەکە چارەسەر وەردەگرن و دۆخی هەموویان جێگیرە.
بەهۆی گوشاری خۆپیشاندەران و چوونە نێو کۆشکەکەیەوە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و بەرەو هیندستان هەڵات
دوای ئەوەی گەرما دەتبات، جەستەت ناتوانێت خۆی فێنک بکاتەوە، خوێنی پێویست ناگاتە مێشک، بۆیە مێشک کارەکانی بە رێکوپێکی ناکات، سەرت گێژ دەخوات، دەکرێت لە هۆش خۆت بچیت یانیش مامەڵەی سەیر و نامۆ بکەیت.
ئەرکی بەخێوکردن و چاودێریکردنی ئەسپەکان لەسەر چەند رێکخراوێکی خێرخوازییە، واتا سوپای بەریتانیا هیچ پارەیەک بۆ ئەم مەبەستە خەرج ناکات.
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان سەرنجی خستەسەر هەریەک لە مافی ژنان، مافی ئاوارەکان، لێکۆڵینەوە لە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ لە زیندانەکان، بەکارهێنانی هێز بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان، بێسەروشوێنکردن و سزای لەسێدارەدان.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە پێی خستەوە نێو کۆنگرێسی ئەمریکا و، بە چەپڵە و هووتافەوە پێشوازیی لێکرا. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کۆڵێک کاخەزەوە دەرکەوت و هێرشیکردە سەر ئێران.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ چوارەم جار سەردانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات و گوتارێک پێشکێش دەکات. ئەو دەڵێت، هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتیی کۆماری و دیموکراتەکان دەدات و چاوی بە بایدن و ترەمپیش دەکەوێت.
حکومەتی چین دەڵێت، لە رێگەی گۆڕانکاریکردن لە سیستمی باج، قەرزی سەرشانی حکومەتە خۆجێییەکان کەمدەکاتەوە
پزیشکی پێشووی کۆشکی سپی لەبارەی برینی گوێی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، گوللەکە چارەکە ئینجێک لە چوونە ژوورەوەی سەری دوور بووە. برینی ترەمپ دوو سانتیمەتر قووڵە و زیان بە کڕکڕاگەی گوێی کەوتووە. ئێستا خەریکە چاکدەبێتەوە، بەڵام پێویستیی بە پشکنینی بیستن دەبێت.
ترەمپ گوتیشی ئەوان راپرسییەک دەکەن و پرسیار لە خەڵک دەکەن 'کێ بەربژێری دڵخوازتە؟ کامالا هاریس یان جۆ بایدنی لەڕ و لاواز؟'
بەگوتەی پۆلیسی ئەو وڵاتە، ئەمە خوێناویترین رووداوی هاتووچۆی ئەمساڵی وڵاتەکە بووە و تاوەکو ئێستا تەرمی 14 کەسیان ناسیوەتەوە.
بەهۆی بۆردوومانکردنی مزگەوتەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، دانیشتووانی غەززە لەنێو خێوەتەکاندا نوێژی بەکۆمەڵ دەکەن.
سەرۆکی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی جۆ بایدن دەڵێت، بەربژێرەکەی دیموکراتەکان لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەمێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی میدیای ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبەوە بڵاویکردەوە، بایدن رۆژی یەکشەممە دەکشێتەوە
رۆژی هەینی 19-07-2024 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی ساڵی خوێندنی 2023-2024ی راگەیاند. 8 قوتابی یەکەم بوون، 16 قوتابی دووەم و 19 قوتابییش سێیەم
لە زنجیرە درامایەکی بڵاوکراوەی تۆڕی نێتفلیکسدا، ئەکتەرێکی ئەمریکی رۆڵی ژنە کوردێکی شەڕڤان بەناوی (لەیلا ئاریچ) دەبینێت، بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە هەڕەشەی بوونەوەری ئاسمانی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر دکتۆر پشکنینم بۆ بکات و 'دەربکەوێت کێشەیەکی تەندروستیم هەیە، دووبارە بیر لە خۆبەربژێرکردنم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەمەوە.'
لە دوو هێرشی ئیسرائیلدا پێنج سووریایی لە لوبنان کوژران، سێ لە کوژراوەکان منداڵن و کوردی عەفرینن. خێزانی منداڵەکان دەڵێن "حکومەتی ئیسرائیل بەرپرسە." ئیسرائیلیش دەڵێت "هێرشمان کردووەتە سەر مۆڵگەی حیزبوڵڵا."
لە چین مۆڵێکی 14 نهۆمی ئاگری گرت و بەهۆیەوە شەش کەس، کە لە ژوورەوە گیریان خواردبوو، گیانیان لەدەستدا. فریاگوزاریی ناوچەکە دەڵێت ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
رێکخراوی منداڵپارێزی دەڵێت، ئەو منداڵە کۆچبەرانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان، چوار هێندەی هەمان ماوەی پارساڵە و ژمارەی ئەوانەی بەبێ سەرپەرشتیار کۆچیان کردووە، سێ هێندەیە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا حیزبەکەی هێزی یەکەم بووە و هەربۆیە پۆستی پارێزگار بە مافی خۆیان دەزانن.
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت دەڵێت، حکومەت لە هەموارکردنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان و فرۆشتنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هیچ کێشەیەکی نییە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرەو بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێکەوت. ئەمڕۆ کاژێر 10:00ـی شەو بەکاتی هەولێر، ئینگلیزەکان لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024، رووبەڕووی ئیسپانییەکان دەبنەوە.
جۆ بایدن دەڵێت، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن کار لەسەر ئەو نەخشەڕێگەیە بکەن کە خۆی پێشنیازی کردووە بۆ ئەوەی بگەنە ئاگربەست و بارمتە و بەندکراوانی نێوانیشیان ئازاد بکەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری بەهێزی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024، لە شاری دۆراڵ لە ویلایەتی فلۆریدا بانگەشەیەکی هەڵبژاردنی کرد و بە تەنزەوە باسی بایدنی کرد.
ئەردۆغان نیگەرانە لە گرژییەکانی نێوان رووسیا و ناتۆ و دەڵێت، "هەر ئەگەرێکی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان، بێگومان جێگەی نیگەرانییە".
تادێت رەخنەکان لەدژی جۆ بایدن، بەربژێری سەرۆکایەتیی داهاتوو زیاتر دەبن. جۆرج کلوونی، ئەکتەری بەنێوبانگی ئەمریکا و پاڵپشتیکاری دیاری دیموکراتەکان رایگەیاند: "جۆ بایدنم خۆشدەوێت، بەڵام ئەو شەڕە ناتوانێت بباتەوە، شەڕ لە دژی کات دەکات."
سوپای ئیسرائیل داوا لە خەڵکی باشوور و نێوەڕاستی غەززە دەکات ناوچەکانیان بەجێبهێڵن و روو لە پەناگەکان بکەن. وەزیری بەرگریش دەڵێت: "60٪ـی چەکدارانی حەماسمان کوشتوون یان بریندارکردوون."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان پاسێکی قوتابخانە و بارهەڵگرێک لە ئەفریقای باشوور، 12 منداڵ گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 13 ساڵ بوو.
توێژەران لە دەزگەی کۆپەرنیکۆس دەڵێن، حوزەیرانی 2024 گەرمترین حوزەیران بووە تا ئێستا جیهان بەخۆیەوە بینیبێت.
ئیمانوێل ماکرۆن داوا لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی دەکات دەست لەکار نەکێشێتەوە. نووسینگەکەی دەڵێت: "بۆ ئەوەیە لە سەقامگیریی وڵات دڵنیابینەوە".
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا بە مەبەستی جێبەجێکردنی "پلانی ئاشتیی نێوان رووسیا و ئۆکراینا" سەردانی چینی کرد و رایگەیاند: "دەستەبەرکردنی ئاشتی لە برۆکسلەوە ناکرێت. چین هێزێکی کاریگەری رەخساندنی ئەو هەلومەرجەیە".
بەهۆی ناڕەزایی لە کەمیی مووچەکانیان، زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی کۆمپانیای سامسونگ بۆ سێ رۆژ مان لە کارکردن دەگرن و خۆپیشاندان دەکەن.
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا بە نزیکەی 40 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە ژمارەیەک شاری ئۆکراینا، لەوانەش نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە کیێڤ. تاوەکو ئێستا تەرمی 20 کەس دۆزراونەتەوە.
دەزگای کەشناسیی ئەورووپا ناسراو بە (کۆپەرنیکۆس) دەڵێت، حوزەیرانی 2024 ریکۆردی حوزەیرانی 2023ـی لە بەرزیی پلەی گەرما شکاندووە و 13 مانگیشە ریکۆردی گەرمترین مانگ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.
دوای ئەوەی تورکیا لە قۆناخی چارەگی کۆتایی بە هۆڵەندا دۆڕا، گرژی لەنێوان هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە دروستبوو و پۆلیس چەند کەسێکی دەستگیرکرد.
لە یەکەم هەڤپەیڤین و بانگەشەی هەڵبژاردن دوای دیبەتی سەرۆکایەتی، بایدن دڵنیایی دایە لایەنگرەکانی کە لە کێبڕکێیەکە دەمێنێتەوە و لە ترەمپیش دەباتەوە. بایدن دانی بەوەدا نا کە لە دیبەیتەکە باش نەبووە و گوتی، "خراپ سەرمام ببوو؛ نەخۆش بووم."
وەزارەتی کاری ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا 206 هەزار هەلی کاریان رەخساندووە و رێژەی بێکاریش 4.1%ـە
خانووی ژمارە 10 لە شەقامی داونینگی لەندەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە و بارەگای سەرەکیی ئەنجوومەنی وەزیرانە. جگە لە پاسەوانەکان؛ لاری، بەرپرسی بەرگرییە لە دژی مشکەکان.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، داعش بۆسەی بۆ چەند چەکدارێکی سەر بە حکومەتی سووریا داناوەتەوە و هەشت کەسیان کوشتووە.
کاژێر 7:00ـی بەیانی بە کاتی لەندەن [9:00 بە کاتی هەولێر] هەڵبژاردنی گشتیی بەریتانیا دەستیپێکرد. 101 هاوپەیمانی و پارت کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 650 کورسی لە 650 بازنەدا دەکەن، واتە لە هەموو بازنەیەک تەنیا یەک نوێنەر هەڵدەبژێردێت.
سەرۆک و لایەنگرانی پارتی کار لە دوایین بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، بە باوەڕبەخۆبوونێکی زۆرەوە دەرکەوتن. سەرۆکی پارتە چەپڕۆ میانڕۆکە هۆشداریی دەداتە بەریتانییەکان کە ئیدی کاتی پارتی پارێزگاران بەسەرچووە و، وادەی گۆڕانکارییە.
بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیێنن، فەرماندەیەکیان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان کوژرا، ئەوەش دووەم بەرپرسی گرووپە لوبنانییەکەیە لە سێ هەفتەی رابردووەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بکوژرێت.
367 کەس سکاڵا لەسەر لەسەر حکومەتی بەریتانیا و هێڵی ئاسمانیی بەریتانی تۆمار دەکەن. دەڵێن، لە ساڵی 1990 لە کاتی داگیرکردنی کوێت لەلایەن عێراقەوە، لە فڕۆکەیەکدا بوون و لە کوێت نیشتوونەتەوە، لەوێ بە بارمتە گیراون و ئازار دراون.
دوای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکەی سێیەم بوو، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا داوای کرد لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا تەنانەت یەک دەنگیش بە بەرەی نیشتمانیی راستڕۆ نەدرێت.
سوپای ئەمریکا سێ بەلەمی حووسییەکان لە دەریای سوور تێکدەشکێنێت و دەڵێت، "هەڕەشەیەکی مسۆگەر" بوون
چەند چەکدارێک لە باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان و تەقەی هەڕەمەکییان کرد. پۆلیس دەڵێت، کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندارن.
قسەیان بە رەشپێستەکان گوتووە
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت ئاهەنگی دەرچوونی قوتابخانەیەکی شاری نیویۆرکی ئەمریکایە. بەشێکی زۆری قوتابییەکانی، پەناخوازی ئەمریکای لاتینن و لەگەڵ دایک و باوکیان بۆ ژیانێکی سەقامگیرتر روویان لە ئەمریکا کردووە.
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دوای دیبەیتەکەی لەگەڵ سەرۆکی پێشوودا دەڵێت، "پێموایە باش بووین، بەڵام قوڕگم ئەستوور ببوو و ترەمپیش 26 درۆی گەورەی کرد."
دوای دیبەیتەکەی سەرۆکی پێشوو و ئێستای ئەمریکا، 81٪ـی بینەران دەڵێن دیبەیتەکە کاریگەری نابێت لەسەر دەنگدان بە بەربژێری دڵخوازی خۆیان، 5٪ـیش دەڵێن دوای دیبەیتەکە دەنگ نادەنە ئەو کەسەی پێشتر هەڵیانبژاردبوو.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت جۆ بایدن لە دیبەیتەکەی بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ بە خاوی و هێواشی دەستیپێکردووە، بەڵام بە بەهێزی کۆتایی پێهێناوە. ئەو داوای لە دەنگدەران کرد، "سەرنج بخەنە سەر دەستکەوتەکانی بایدن نەک ئاستەکەی."
دوای تەواوبوونی دیبەیتەکەی نێوان ترەمپ و بایدن، لە راپرسییەکدا 67٪ـی ئەوانەی بینەری دیبەیتەکە بوون دەنگیان بە سەرکەوتنی ترەمپ داوە و ٪33ـیش گوتوویانە بایدن باشتر بووە.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دیبەیتی سەرۆکایەتیدا داوا لە سەرۆکی ئێستا دەکات ئەگەر دەتوانێت تەنیا یەک تاقیکردنەوەی ئاسان بکات ئەگەر دەتوانێت: "دڵنیام لە پێنج پرسیاری یەکەم پەکی دەکەوێت."
رۆژی پێنجشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2024، دوای چوار ساڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سەرۆکی ئێستا لە دیبەیتێکی 90 خولەکیدا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و باسیان لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە ئەمریکا و دەرەوە کرد.
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خۆشحاڵن رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە و گوتی: "بە گەرمی پێشوازیی لێدەکەین." ئەو هەروەها ئاماژەی بەوەشدا: "ئەگەر داوامان لێبکرێت ئامادەین یارمەتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بدەین."
کۆمپانیایەکی توێژینەوەی بەریتانیا راپۆرتی شیاوترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان بڵاوکردەوە. تێیدا، ڤیەننا پلەی یەکەم و دیمەشقیش پلەی کۆتایی بەدەستهێناوە. تەلئەڤیڤی ئیسرائیلیش بەهۆی جەنگی غەززەوە 20 پلە دابەزیوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی ئازادیی ئایینیدا لە عێراق، "لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان" دەڵێت، ئازادیی ئایینی سنووردارە و پێشێلکاریی بەرامبەر عەرەبی سووننە، ئێزدی، جوو، کریستیان و کاکەییەکان کراوە.
سەرۆکی بۆلیڤیا دەڵێت سوپا بە "شێوەیەکی نائاسایی" جووڵەی پێکراوە و خەریکە کودەتای سەربازی روودەدات. چەند وڵاتێکیش پشتگیرییان بۆ بۆلیڤیا و سەرۆکەکەی راگەیاندووە.
هێزەکانی پۆلیسی لەندەن پیاوێکیان دەستگیرکرد کە ئەندامی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەیە و "نامەی سێکسی'' بۆ بەرپرسان و یاسادانەرانی بەریتانیا ناردووە و داوای لێکردوون وێنەی رووتی بۆ بنێرن.
پۆلیسی ئیتاڵیا دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچیی چینییان راگەیاند کە بە گوتەی پۆلیس "بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها، کۆچبەریان بردووەتە ئیتاڵیا، دواتر دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گرتووە و وەک کۆیلە بەکاریانهێناون."
وەڵامی پرسیاری رووداو لەبارەی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەداتەوە
ستێڵا ئاسانج، هاوژینی جولیان ئاسانج لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کانبێرای ئوسترالیا گوتی: "جولیان پێویستی بەکاتە بۆ ئەوەی دۆخەکەی ئاسایی ببێتەوە و لەگەڵ ئازادی رابێتەوە."
ئەگەرچی شەڕ و پێکدادان قوڕگی لوبنانی گرتووە و ترس بەرۆکی خەڵک بەرنادات، ئابووریی وڵاتەکەش داڕماوە، بەڵام هێشتا دانیشتووانی لوبنان دەیانەوێت چێژ لە ژیان ببینن.
حووسییەکانی یەمەن دەڵێن، لە دەریای سوور و زەریای هیندی بە بەلەم و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتی؛ سێنتکۆمیش باس لە زیانی مادی و گیانی دەکات.
ئیسرائیل دەڵێت هێرشیان کردووەتە سەر دوو گەڕەکی شاری غەززە، چونکە "ژێرخانی چەکداریی حەماس"ی لێبووە؛ حەماسیش دەڵێت، هێرشەکە خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و "دەبێت ئیسرائیل باجەکەی بدات."
دیزڵ، ئەو گوێدرێژەیە کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە رێکردنێکی نێو سرووشت ترسا و رایکرد، راوچییەک بە رێکەوت ڤیدیۆی کۆمەڵێک ئاسک دەگرێت و دەبینێت دیزڵ لەگەڵیاندا دەژی. خاوەنەکەی دەڵێت، ئەو ئێستا باشترین کاتەکانی ژیانی بەسەردەبات بۆیە "نامەوێت بیگرم و بیهێنمەوە."
شاری مێدیلین لە نێوەڕاستی کۆڵۆمبیا لەو شارانەیە ساڵانە لە چەند مانگێكدا پڕ لە گەشتیار دەبێت. ساڵی رابردوو، زیاتر لە ملیۆنێک و نیو گەشتیار چوونەتە ئەو شارە؛ بەڵام دیوێکی دیکەیشی هەیە، هەر شەو دادێت شەقامەکان پڕ لە کچ و ژنی نیمچەڕووت دەبن، کە کاری لەشفرۆشی دەکەن
دەوڵەمەندترین خێزانی بەریتانیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، پێدانی تەنیا 8 دۆلاری رۆژانە بە هەریەک لە خزمەتکارەکانیان و دەستگرتن بەسەر پاسپۆرتەکانیان لە سویسرا دادگایی کران و بە لانیکەم چوار ساڵ زیندانی سزادران
پێنج کەس هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رۆبێرتۆ باجیۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و برینداری دەکەن
چەند وڵاتێکی رۆژئاوای بەڵقان بەهۆی شەپۆلی گەرماوە کارەبایان لەسەر بڕا. شارەزایان دەڵێن، گەرماکە لە ئەفریقاوە چووە
داواکارانی گشتیی سوێد نەیانتوانی بەڵگەی پێویست لەسەر بەرپرسێکی سەربازیی سووریا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ پێشکێش بکەن، بۆیە دادگە بە بێتاوانی ناساند.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە ئینگلاند، قەڵەوی و شەکرە لە نێو منداڵانی ئەو وڵاتە زیادیان کردووە و داوا دەکرێت حکومەت کاری جیدی بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە.
دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا کوژرانی بەرپرسێکی داعشیان لە سووریا بڵاوکردەوە؛ حکومەتی کاتیی سووریا دەڵێت، ئەو داعش نەبووە، بەڵکو سڤیلێکی نێو کامپێکی عەفرین بووە. گوتەبێژی هەسەدەش دەڵێت، ئەو داعش بووە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بووە، "تورکیا پشتگیریی لە تیرۆر دەکات."
سوپای ئەمریکا وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردن، وێستگەیەکی فەرماندەیی و دوو درۆنی دەریایی حووسییەکانی لە دەریای سوور و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانی یەمەن تێکشکاند.
دەوڵەمەندترین خێزانی بەریتانیا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، پێدانی تەنیا 8 دۆلار بە خزمەتکارەکان و دەستگرتن بەسەر پاسپۆرتەکانیان لە سویسرا دادگایی دەکرێن. داواکاری گشتیی دەڵێت، "پارەی سەگەکەیان زۆر لە پارەی خزمەتکارەکان زیاترە."
حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆر و داوا لە کەنەدییەکانی ئێران دەکات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
لە شاری رۆستۆڤی باشووری رووسیا چەند بەندکراوێکی داعش لە گرتووخانەیەک دوو پاسەوان بە بارمتە دەگرن. بەندکراوەکان داوای ئۆتۆمبێل و کردنەوەی رێگەی دەرچوون دەکەن
بەرپرسانی ئەمنیی ئەڵمانیا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ 173 کەس دەرکردووە کە بە نایاسایی چوونەتە نێو وڵاتەکە و دەڵێن، "1400 کەس بۆ سەیرکردنی یارییەکانی یۆرۆی 2024 بە نایاسایی لە سنوورەکان دەرباز بوون و رێگە لە 900 کەسیش گیراوە."
لە ویلایەتی مشیگن لە ئەمریکا کەسێک دەچێتە نێو مەلەوانگەیەک و بە تەقەی هەڕەمەکی 9 بۆ 10 کەس بریندار دەکات؛ هێشتا پۆلیس تەقەکەرەکەی دەستگیر نەکردووە
لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا ترەمپ بە تەنزەوە داوا لە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەکات تاقیکردنەوەیەک بۆ بیرەوەری و هۆشیاریی خۆی بکات، بەڵام خۆی ناوی ئەو دکتۆرە بە هەڵە دەڵێت کە تاقیکردنەوەکەی بۆ کردووە
هێزی ئاسمانیی سوێد دەڵێت، فڕۆکەیەکی رووسیا ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاندووە، وەڵامی هۆشدارییەکانی نەداوەتەوە و بەرپەرچ دراوەتەوە. فەرماندەی هێزەکە دەڵێت، "ئەمە بە مانای رێزنەگرتن لە سەروەریی سوێد دێت."
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە باشووری غەززە رۆژانە بۆ ماوەی 11 کاژێر رادەگرین."
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەخنە لە رووسیا دەگرێت لە بەرامبەر راگەیاندنی ژمارەیەک مەرج بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و دەڵێت، مۆسکۆ لەو پێگەیەدا نییە ئەو مەرجانە دابنێت
پاپای ڤاتیکان لە لووتکەی کۆمەڵەی حەوتدا جەخت لەسەر مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەکاتەوە و دەڵێت، نابێت ئامێرەکان دەستیان لە مرۆڤەکان باڵاتر بێت و بڕیار لەسەر ژیانیان بدەن
لەوانەیە باوەڕکردنی قورس بێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی بەشێکی ئەو دەنگەی لە فیلەکانەوە دەردەچێت، بۆ بانگکردنی ناوی یەکدییە.
لە ناوچەیەکی کوێت ئاگر لە باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوونی کرێکارانی بیانی کەوتەوە، بەو هۆیەوە 49 کەس گیانیان لەدەستدا و 43 کەسیش بریندار بوون.
لە فەرەنسا دوای ئەوەی پارتی بەرەی نیشتمانیی راستڕۆ توانی لەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپادا دەنگی زۆر بەدەست بێنێت، پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەلایەن سەرۆکەوە هەڵوەشێنرایەوە.
سوپای کۆریای باشوور دەڵێت، ئەگەری هەیە کۆریای باکوور باڵۆنی زیاتری پڕ خاشاک و زبڵ بنێرێتە وڵاتەکەیان. ئەمەش دوای ئەوە دێت، چەند جارێکە دوو وڵاتەکە بە باڵۆنی پڕکراو لە زبڵ و بڵاوکراوە وەڵامی یەکدی دەدەنەوە
دەسەڵاتدارانی ئەمنیی سعودیە دەڵێن، 300 هەزار کەسیان لە مەککە دورخستووەتەوە، کە تۆمار نەکراون و ویستوویانە بە ڤیزەی گەشتیاری حەج بکەن
ئەمریکا دەڵێت، ناردنی هاوکاری لە رێگەی بەندەرە کاتییەکەی غەززە بەردەوام دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەندەرەکە بۆ ماوەیەک لەژێر چاککردنەوەدا بوو. لە یەکەم کاروانی نوێدا ئەمریکا 492 تۆن هاوکاریی ناردە نێو غەززە
سەرۆکی کۆڵۆمبیا بڕیاریداوە چیدیکە خەڵووز بە ئیسرائیل نەفرۆشێت و دەڵێت، "تاوەکو جینۆسایدی غەززە نەوەستێت، خەڵووز نییە." ئەو بڕیارەشی داوە کە هەر چەکێک لەلایەن ئیسرائیلەوە دروستبکرێت نەیکڕێت
ژنێک لە نێوەڕاستی ئیندۆنیزیا لەنێو سکی مارێکی گەورەدا بە مردوویی دۆزرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مارەکە ژنەکەی بە یەکجار قووتدابوو. ژنەکە دوو رۆژ بوو ون ببوو
ئەمڕۆ شەممە 08-06-2024 سێیەم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپایە. هەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە چێک، لاتڤیا، ماڵتا و سلۆڤاکیا بەڕێوەدەچێت
وەزارەتی کاری ئەمریکا دەڵێت، لە مانگی ئایاردا 272 هەزار هەلی کار رەخسێندراون و بەو جۆرەش 107 هەزار هەلی کار بەراورد بە مانگی نیسانی 2024 زیاترن.
سەرۆکی ئەمریکا پشتگیریی واشنتنی بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە و بەڵێنی ناردنی هاوکاری بە بڕی 225 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ ئۆکراینا دا. سەرۆکی فەرەنساش دەڵێت: "فڕۆکەی جەنگی دەدەینە ئۆکراینا".
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە زنجیرە هێرشەکەی سەر خواردنگە و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بەغدا نیگەرانە و دەڵێت: "ئەوانە هێرشن بۆ سەر عێراق و عێراقییەکان". ئەو بەرپرسە بە رووداوی گوت، گرنگە عێراق سەقامگیری و ژینگەیەکی سەلامەتی هەبێت بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی.
'ڤیتینیا 19' ناوی ئەو مانگایەیە کە لە بەرازیل نرخەکەی بە چوار ملیۆن و 200 هەزار دۆلار دیاریکراوە، پێشانگەی ساڵانەی ئیسکپۆ زیبۆی لە شاری ئوبێرابا نمایشکراوە. وەکو گرانبەهاترین مانگاش ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکراوە.
سەرۆکوەزیرانی هیندستان وەڵامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە کە دوێنی بەهۆی بردنەوەی هەڵبژاردنەوە ئاراستەی کردبوو و دەڵێت: "سوپاس سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دۆستایەتیمان بەرز دەنرخێنین و چاومان لە زیاتر قووڵکردنەوەیەتی."
حکومەتی لاتڤیا بڕیاریداوە هەر شۆفێرێک لە کاتی شۆفێریکردن خواردنەوەی کحولی خواردبێتەوە و ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا گیرابێت، ئەوا بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی کەشناسیی جیهانی هۆشداری دەدەن، پلەی گەرمیی زەوی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و مانگی ئایاری 2024ـیش گەرمترین مانگ بووە لە مێژوودا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەکات بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکوەزیران بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە.
ئەنجوومەنی دادوەریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران دەرکرد و دەڵێت، تاران بەشی پێویست هاوکاری ناکات. تارانیش دەڵێت: "بڕیارەکە زۆر بەپەلە و ناعەقڵانی بووە."
ملیۆنان کەس لە خەڵکی کینیا، هەموو بەیانییەک بۆ چێشتلێنان دار کۆدەکەنەوە، هۆکارەکەش هەژارییە
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی جەنگەوە 55%ی خانوو و باڵەخانەکانی کەرتی غەززە رووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هیندستان ئاماری شەش هەفتەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، 642 ملیۆن هاووڵاتی دەنگیان داوە و رۆژی 04ـی حوزەیرانیش دەنگەکان جیادەکرێنەوە.
تابووتەکان بە ئاڵای فەرەنسا داپۆشرابوون و لەسەریان نووسرابوو 'سەربازانی فەرەنسا لە ئۆکراینا.'
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەم خولە، هەژمارێکی تیکتۆکی تایبەت بەخۆی دانا و یەکەم ڤیدیۆی خۆی تێدا پۆست کرد. پێشتر ترەمپ یەکێک بوو لەوانەی پشتگیریی قەدەخەکردنی ئاپە چینییەکەی دەکرد لە ئەمریکا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، خەریکی هەڵسەنگاندنی جێگرەوەیەکن بۆ ئەوەی لەبری حەماس ئەرکی حوکمڕانیی غەززەی دوای جەنگ بگرێتە ئەستۆ.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل پێشنیازێکی تێروتەسەلی بۆ راگرتنی جەنگی غەززە هەیە و "پێویستە حەماس پەسندی بکات". بە گوتەی بایدن، پێشنیازەکە لە سێ قۆناخ پێکدێت و هەریەک لە راگرتنی جەنگ، ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراو، کشانەوەی ئیسرائیل و بنیاتنانەوەی غەززە لەخۆدەگرێت
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دادگاییکردنەکەی ترەمپ پیشانیدا "کەس لە سەرووی یاساوە نییە" و نابێت رێگە بدەن هیچ کەسێک سیستمی دادوەریی ئەمریکا بشێوێنێت
دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دادگە و دادگەییکردنی لەسەر 34 دۆسیەی تاوانکاری بە "پووچ و ساختە" ناودەبات و دەڵێت، تانەی لێدەدەن. سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، "ترەمپ هەڕەشە لە دیموکراسییەتمان دەکات."
بەرپرسانی هیندستان دەڵێن، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە لە هەرێمەکانی بیهار و ئۆدیشا "لانیکەم 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسیش تەندروستییان تێکچووە." دادگەیەکیش داوا لە حکومەت دەکات باری لەناکاو رابگەیێنێت
رۆمانۆوسکی دەڵێت: "ئەم هێرشانە ژیان و موڵکی عێراقییەکان دەخاتە مەترسییەوە و توانای عێراق لە راكێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی لاواز دەکات."
دەستەی سوێندخۆران دەبێت بەیەکەوە و بەیەک دەنگ بڕیار بدەن لەبارەی 'ئایا ترەمپ تاوانبارە یان نا؟' ئەگەر تەنانەت یەک سوێندخۆر رایەکی جیاوازی هەبوو و گوتی 'نا'، دادگاییەکە سڕ دەبێت،
رۆژی سێشەممە 28-05-2024 دادگای نیویۆرک دوایین دانیشتن لەسەر دۆسیەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکات و بڕیاری کۆتایی لای دەستەی دادوەران دەمێنێتەوە. ئەگەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ترەمپ کراون ساخ ببنەوە، دەبێتە یەکەم سەرۆکی مێژووی ئەمریکا بەهۆی کەیسێکی تاوانکاری سزا بدرێت
ئەمشەو سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە دەستپێکرد و تەندروستیی غەززە باس لە کوژرانی 30-40 کەس دەکات.
لە وێستگەیەکی شاری لیۆنی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ سێ کەس بریندار دەکات و دواتر دەستگیر دەکرێت. پۆلیس دەڵێت، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە و مەترسیی لەسەر ژیانیان نییە.
فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی قەتەر لە ئاسمانی تورکیا رەگلەی کرد و لە ئەنجامدا 12 کەس برینداربوون. تیمە فریاگوزارییەکان چارەسەری بریندارەکانیان کرد.
بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە دۆخی سووریا دەڵێت: تادێت ئابووریی سووریا خراپتر دەبێت و ئاستی هەژاری و برسیێتیش زۆرتر دەبێت. بەرزترین ئاستی هەژاریی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پارێزگەکانی دێرەزوور، حەلەب و حەمایە لە سووریا.
لە شارۆچکەیەکی سووریا لە نزیک سنووری لوبنان، دوو چەکداری حیزبوڵڵا "بە درۆنی ئیسرائیلی" کوژران. لە هەفتەیەکدا ئەمە سێیەم هێرشە بۆ سەر حیزبوڵڵا لە سووریا.
لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر کوژراوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
حووسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی یۆنانییان لە ئەستۆ گرت و دەڵێن جگە لەوە دوو کەشتیی دیکەشیان کردووەتە ئامانج. ئەوان دەڵێن: "دووبارەی دەکەینەوە، هەر کۆمپانیایەک لەگەڵ ئیسرائیل مامەڵە بکات، کەشتییەکانیان دەکەینە ئامانج."
دادگەیەکی پاریس سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر سێ بەرپرسی ئەمنیی سووریادا سەپاند. سزادراوەکان لە دادگە ئامادە نەبوون، بەڵام پاریس دەڵێت فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتییان بۆ دەرچووە. برای یەکێک لە قوربانییەکانیش گوتی: "دادپەروەریمان بینی."
ئەرمینیا بڕیاری دا چوار گوند رادەستی ئازەربایجان بکاتەوە، کە پێشتر کۆنترۆڵی کردبوون. سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا هەنگاوەکەی بە "رێککەوتنێکی زۆر گرنگ" ناوبرد و راشیگەیاند، "سەقامگیریمان دەباتە ئاستێکی نوێ."
وەزیری ناوخۆی سویسرا سێ پارچەی شوێنەواری عێراقی رادەستی وەزیری دەرەوەی عێراق کردەوە. وەزارەتەکە دەڵێت: "گومان دەکەین بە رێگەیەکی نایاسایی لە عێراق برابێتنە دەرەوە."
لەسەر داوای ئەفریقای باشوور، دادگەی نێودەوڵەتیی داد بڕیاری راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی نێو رەفەحی دەرکرد و بە ئیسرائیلی راگەیاند: "دەستبەجێ بوەستە و دەروازەی رەفەحیش بکەوە".
پۆلیسی ئیتاڵیا باندێکی 19 کەسی دەستگیردەکات کە بەگوتەی خۆیان "ویستوویانە پیلانی هێرشی تیرۆریستی" دابنێن. یەکێک لە ئەندامەکانی باندەکە لەلای پۆلیس بە سەرۆکی باندەکە ناسراوە، وڵاتینامەی تورکیای هەیە و بە رەچەڵەک کوردە.
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، رۆژی 04-07-2024، هەڵبژاردنی گشتیی ئەو وڵاتەیە.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر پارچەی یەدەگی فڕۆکەوانی بوو، بۆیە ئەوان "یەکێکن لە تاوانبارەکان."
دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی، محەممەد موخبیر، جێگری یەکەمی لەپێشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی ببێتە سەرۆککۆمار و هەمان دەسەڵاتی دەبێت.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، هێلیکۆپتەری سەرۆککۆمار و یاوەرانی تووشی نیشتنەوەیەکی سەخت بوون.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، دوایین راپۆرتی خۆی لەسەر عێراق لە نیویۆرک خوێندەوە و گوتی، "ئاڵنگارییەکان لە عێراق زۆرن، بەڵام ئێمە ئێستا عێراقێک دەبینین، کە لە هەستانەوەدایە."
کۆمپانیایەکی تایبەت بە ئاسایشی دەریایی دەڵێت، لەنزیک گەرووی بابولمەندەب بە مووشەک هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوت، بەڵام لە جووڵە بەردەوامە
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەڵێت، چوارشەممەی داهاتوو مەدرید رۆژێک دیاری دەکات بۆئەوەی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆن 17 لە 2025 رادەگەیێندرێت و جیاوازیی زۆری تێدا دەکرێت، لەوانەش تەنکترین ئایفۆن دەبێت لە مێژوودا، کامێرای پێشەوەی باشتر دەبێت، نرخی لە پرۆماکس بەرزتر دەبێت، کامێراکانی پشتەوەی دێنە نێوەڕاست و پرۆسێسەری A19ی لەسەر جێگیر دەکرێت
ئەمریکا هۆشداری دەدات لە مانگی حوزەیراندا مەترسیی هێرشکردنە سەر خەڵکی هاوڕەگەزخواز هەبێت. داوا لە هاوڕەگەزخوازەکانی وڵاتەکەی دەکات ئاگاداری خۆیان بن
ئەو کلێنسەی یەکەم گرێبەستی نێوان مێسی و یانەی بارسێلۆنای لەسەر واژۆ کرا، ناوی لێنراوە "کلێنسە بەنێوبانگەکە." کلێنسەکە چەند رۆژێک بوو لە مەزادخانەی بۆنهامس لە لەندەن دانرابوو، نرخی سەرەتایی 379 هەزار دۆلار بوو، بەڵام بە 965 هەزار دۆلار فرۆشرا
میدیای لوبنان دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر لوبنان، تێیدا دوو منداڵ، بەرپرسێکی حەماس و چەکدارێکی حیزبوڵڵا کوژراون
دادگەی تاوانی سلۆڤاکیا دەڵێت، ئەو کەسەی تەقەی لە سەرۆکوەزیران کرد و برینداری کرد، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن دادگەیی دەکرێت. میدیای سلۆڤاکیاش دەڵێن، لەوانەیە بە بەندکردنی تاهەتایی سزا بدرێت
حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت چەند رۆکێت و گوللەتۆپێکیان ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل کردووە. هێرشەکەی حیزبوڵڵا دوای کوژرانی دوو ئەندامیان دێت کە یەکێکیان فەرماندە بووە.
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، لەگەڵ تەواوبوونی بەندەری غەززە، بە سەدان تۆن هاوکاری و خواردن ئامادەن بۆ ئەوەی بگەنە بەندەرەکە و دەستی خەڵک.
لە فەرەنسا دوای ئەوەی چەند چەکدارێک تەقە لە کاروانێکی پۆلیس دەکەن و یارمەتیی بەندکراوێک دەدەن هەڵبێت، پۆلیسی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکات، ئەو بەندکراوە ناوی محەممەد عەمرایە و ناسراوە بە مێشەکە.
پیاوێک لە باکووری سویسرا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و، شەشیانی بریندار کرد. پۆلیس دەڵێت، هێرشکارەکەیان دەستگیرکردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت شەڕ دەکەن و یارمەتیی خەڵکی رەفەحیش دەدەن. دەشڵێت تاوەکو ئێستا نزیکەی نیو ملیۆن کەسیان لە ناوچەکانی شەڕی شاری رەفەح دوورخستووەتەوە و "هیچ کارەساتێکی مرۆیی رووینەداوە."
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دەڵێت دیبەیتی 2024ـی نێوان بایدن و ترەمپ لە حوزەیران و ئەیلوولی ئەمساڵ لە ستۆدیۆی سی ئێن ئێن "بەبێ ئامادەبوونی خەڵک" دەکرێت.
دوای تەقەکردن لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، حکومەتی سلۆڤاکیا رایگەیاند، تەندروستیی سەرۆکوەزیران خراپە و ژیانی لە مەترسیدایە.
دوای هاتنە دەرەوە لە کۆبوونەوەیەک، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە برینداری گەیێندرایە نەخۆشخانە. پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکردووە. میدیای سلۆڤاکیاش دەڵێت گوللـە بەر سکی سەرۆکوەزیران کەوتووە.
کۆمپانیای فۆرد داوا دەکات 43 هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی برۆنکۆ سپۆرت و ئیسکەیپ، کە مۆدێلەکانی ئەمدواییانە لەخۆ دەگرێت، لە بازاڕەکان بکشێنێتەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت، بەهۆی شکانی نۆزڵەوە رێی تێدەچێت لێچوونی بەنزین رووبدات و ئۆتۆمبێلەکە گڕ بگرێت.
لێکسی بۆگان، پێشتر بەهۆی نەشتەرگەریی بۆ لوویەکی [گرێ]ـی مێشکی، دەنگی لەدەستدابوو، بەڵام ئێستا چی بوێت لە ئاپێکی ژیریی دەستکرد دەنووسێت و ئاپەکە بە دەنگی لێکسی دەیخوێنێتەوە.
کۆمەڵەیەکی تایبەت بە سەلامەتیی رێگەوبان لە فەرەنسا هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە، تێیدا داوا لە شۆفێرانی پیاوی ئەو وڵاتە دەکەن "وەک ژن ئۆتۆمبێل لێبخوڕن". ئەوان دەڵێن مەبەستی هەڵمەتەکەیان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و گیانلەدەستدانە بەو هۆیەوە.
کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت کردووە
پیاوێکی ئاسیایی لە بنکەیەکی پۆلیسی پاریس بە دەمانچەی پۆلیس تەقەی کرد و دوو ئەفسەری بریندار کرد. برینی یەکێک لە ئەفسەرەکان سەختە
ئاژانسی سەرژمێری و ئاماری کەنەدا دەڵێت، لە مانگی نیسان 90 هەزار هەلی کار رەخسێندراون، بەڵام بێکاری لە کەنەدا هێشتا 6.1%ـە
لە شاری سان پیتەرسبێرگی رووسیا، پاسێک کەوتە نێو رووبارێک و پۆلیس دەڵێت، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش بریندارن
میری کوێت بڕیاری دا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و چەند مادەیەکی دەستووریشی بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت
ساڵی رابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "2023 گەرمترین ساڵە لە مێژووی تۆمار کراودا." ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و دامەزراوەکانی تایبەت بە کەشوهەوا هۆشداری دەدەن، "ئەگەری هەیە ساڵی 2024 ریکۆردەکەی 2023 بشکێنێت."
بزووتنەوەی حەماس رەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت و دەڵێت، ئەو پێشنیازەی لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە ئامادە کرابوو، ئیسرائیل رەتیکردەوە، ئەمەش هەموو شتەکان دەباتەوە خاڵی دەستپێک
بەهۆی خراپیی دیزاینی قایشی خۆبەستنەوە لە جۆرێکی ئۆتۆمبێلی میتسوبیشی، پیاوێکی ئەمریکی تووشی رووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و ملی دەشکێت. دادگەیەکی ئەمریکا داوا لە کۆمپانیاکە دەکات بڕی یەک ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بداتە پیاوەکە و کۆمپانیاکەش دەڵێت، "تانە لە بڕیارەکە دەدەن."
قەڵایەکی کۆنی تەمەن 300 ساڵ لە ئەلبانیا دەبێتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران. بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی قەڵاکە بکەن
دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە. ترەمپ لە 15یەم رۆژی دادگاییەکە گوتی، "دادوەرەکەم گەندەڵ و سەرلێشێواوە."
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ راگرتنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل، لەبەرئەوەیە واشنتن پێیوایە؛ هێرشکردنە سەر شاری رەفەح، ژیانی زۆر خەڵکی فەلەستینی دەخاتە مەترسییەوە.
بوشرا بیبی، هاوژینی عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لە بەندکردنی ماڵەوە گوازرایەوە هەمان ئەو زیندانەی عیمران خانی تێدا بەندکراوە. پارێزەرێک دەڵێت، هاوسەرگیرییەکەیان نایاسایی بووە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیمانگەی واشنتن لە ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نایاب نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بێت. هەروەها دەڵێت، بەشێک لەو خراپییە بەهۆی "سەختیی دۆخەکەوەیە."
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) دەڵێ، بەهۆی داخستنی دەروازە سنوورییەکانەوە، نەخۆشخانەکانی باشووری غەززە تەنیا بەشی سێ رۆژی دیکە سووتەمەنییان ماوە.
دوای ئەوەی تورکیا بڕیاریدا هەموو جۆرە بازرگانییەک لەگەڵ ئیسرائیل رابگرێت، وەزیری ئابووریی ئیسرائیل سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکرد و بە "بڕیارێکی تاکلایەنانە" ناویبرد
گۆڕانی کەشوهەوا و بارانی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە نایرۆبیی پایتەختی کینیا. حکومەتی ئەو وڵاتەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا باری لەناکاوی راگەیاندووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئاو گەیشتە هەموو شوێنێک و تادێت مەترسییەکانی زیاتر دەبن
دوای ئەوەی تیمێکی بەریتانی کەللـەسەری مرۆڤێکی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر دەدۆزنەوە، کاری لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی بیکەنە مۆدێلێکی سێ رەهەندی و بەڵگەفیلمێکیشی لەسەر بەرهەمدەهێنن.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، هەوڵێکی قبووڵ نەکراوە بۆ بەدەستهێنانی "ئامانجی سیاسی و ئابووری لە رێگەی توندووتیژییەوە."
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و بە "سوکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناوی دەبات. وەزارەتەکە داوا لە بەرپرسان دەکات لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی ئەو هێرشە "رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە."
هۆتێلی "هیوا" لە رواندا بۆ وەرگرتنی یەکەم کۆمەڵەی کۆچبەرانی بەریتانیا ئامادە کراوە؛ هۆتێلەکە دەکەوێتە ناوچەی کاگوگو لە کیگالیی پایتەختی ئەو وڵاتە
رومی قەحتانی، شاجوانی سعودیە بۆ ساڵی 2021، دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوو نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی بکات لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2024. رێکخەرانی پێشبڕکێکەش دەڵێن: "هێشتا کەسمان هەڵنەبژاردووە و پرۆسەکە ماویەتی."
لیژنەی ئەمنیی پەرلەمانی سویسرا خەریکی گفتوگۆیە لەسەر تەرخانکردنی 5.5 ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە جەنگی دژی رووسیا و "هێشتنەوەی ئەورووپا لە ئارامیدا."
سەرۆکی چین بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رادەگەیەنێت پێویستە ئەوان هاوبەشبن نەک رکابەر. دەشڵێت: "بواری ئەوە ماوە هەوڵ بۆ چارەسەر بدەین."
بەهۆی خۆپیشاندان لە دژی جەنگی غەززە و زۆریی ژمارەی کوژراوان، لە دوو زانکۆی ئەمریکا پۆلیس 127 کەسی دەستگیرکردووە.
حەماس ڤیدیۆی یەکێک لە بارمتەکان بڵاودەکاتەوە کە دەستی پەڕیوە، تەمەنی 24 ساڵە و ناوی هێرشە. بارمتەکە کە بە رەچەڵەک ئەمریکییە، لە ڤیدیۆکە رەخنە لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەگرێت و پێی دەڵێت، "شەرمت بەخۆت بێت." ئەمریکا دەڵێت لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستیی ڤیدیۆکە بەردەوامە.
لە نایجیریا پەرژینی سەرەکیی زیندانێک بەهۆی بارانی بەخوڕەوە رووخا و 119 بەندکراو رایانکرد. گوتەبێژێکی زیندانەکە دەڵێت، "توانیمان رێگە لە هەڵاتنی 10 بەندکراو بگرین و گەڕان بەدوای ئەوانی دیکە بەردەوامە."
لە بەنگلادیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، حکومەت قوتابخانەکانی داخستووە و لە مزگەوتەکانیش نوێژە بارانە دەکرێت. حکومەتی بەنگلادیش دەڵێت، پلەی گەرما 5 پلە بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە.
چەندین کینیایی لەبەر گرانی و نەبوونی دەرمانی مەلاریا گیانلەدەستدەدەن و هاووڵاتییەکی کینیا دەڵێت: مەلاریا نەخۆشییەکی چارەسەرکراوە، بەڵام ئەگەر دەرمان نەبێت کوژەرە.
پلەی گەرما لە تایلاند لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە و حکومەت باری لەناکاوی راگەیاندووە. تائێستاش 30 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
پلەی گەرما لە تایلاند لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە و حکومەت باری لەناکاوی راگەیاندووە. تائێستاش 30 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستیی جیهانی دەڵێت لە نیو سەدەی رابردوودا، هەڵمەتی کوتان ژیانی 154 ملیۆن منداڵی لە مردن رزگارکردووە و ئەوانەی زۆرترین سوودیان لێ بینیوە "کۆرپەکانن."
دادگەیەکی ئێران، لەسەر پشتگریکردنی خۆپێشاندانەکانی دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، سزای لەسێدارەدان بەسەر راپەرێکی ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
بەگوێرەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە، ئەو چەکانەی نێردراون بەشێک بوون لە هاوکاریی مانگی ئادار بۆ ئۆکراینا، نەوەک ئەو پڕۆژەبڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەرکرد.
رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر پڕۆژە بڕیاری قەدەخەکردنی ئاپی تیکتۆک کرد، ئەگەر ئاپەکە لە نۆ مانگی داهاتوودا پشکەکانی بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان نەفرۆشێت.
بایدن دوای واژۆکردنی پاکێجەکە گوتی: "ئەو پاکێجەم واژۆکرد کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانەوە تێپەڕێندرا. دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی لە چەند کاژێری داهاتوودا ناردنی هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا دەستپێدەکات."
رۆژی سێشەممە میدیای بەریتانی رایگەیاند: "پێنج کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتنە بەریتانیا لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە، خنکان. بەلەمەکە 112 کۆچبەری لەسەر بووە و 50 کەسیان لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکان رزگارکراون."
تیمور ئیڤانۆڤی تەمەن 48 ساڵ ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی سەربازیی و وەرگرتنی سەربازیی نوێی پێ راسپێردرابوو بۆ هێزە چەکدارەکانی رووسیا. ئیڤانۆڤ لە 2016ـەوە جێگری وەزیری بەرگریی حکومەتەکەی ڤلادیمیر پووتینە و پێش ئەو پۆستە، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی مۆسکۆ بوو.
ئەندامانی یەکێتیی چێشتلێنەران لە شاری لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا رێپێوانیان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەربڕی، دەیانەوێت خەڵک رازی بکەن دەنگ بە ترەمپی کۆماری نەدەن
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی ئەو دەنگۆیە رەتدەکەنەوە کە دەستیان بە هێرش کردبێتەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا؛ ئەمەش دوای ئەوەی بنکەیەکی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان مووشەکباران کرا.
ماهیر لە گوندی پێترۆڤیچی لە رۆژهەڵاتی بۆسنیا رۆژانە وەکو هەر قوتابییەکی ئاسایی خۆی ئامادە دەکات و دەچێتە قوتابخانەی گوندەکەی، کە جگە لەو هیچ قوتابییەکی دیکەی تێدا نییە
محەممەد شیاع سوودانی، باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن رادەسپێرێت بەدواداچوون بۆ یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو بکات و باشترین خزمەت پێشکێشی کۆمەڵگەی عێراقی لە ئەمریکا بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، "ئەگەر سەرکێشی بکات، پەشیمانی دەکەینەوە" و درۆنەکانی ئەو وڵاتەش وەک "یاری منداڵان" ناودەبات.
پیاوێکی ئەمریکی لە شاری نیویۆرک، لە کاتی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات. پۆلیس دەڵێت، "پیاوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دۆخی ناجێگیرە. تائێسا بە دیاریکراوی هۆکاری خۆ سووتاندنی دیارنییە."
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەرکۆنەی رووسیای کرد و گوتی، "دەبێت [وڵاتانی] رۆژئاوا کاری زیاتر بکەن بۆ یارمەتیدانی بەرگریکردن لە ئاسمانی ئۆکراینا."
رۆژی پێنجشەممە، 18-04-2024، ئەنجوومەنی ئەورووپا پوختەی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا تیشک خرابوویە سەر سێ ناوچە: ئۆکراینا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و تورکیا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە قەتەر، رەخنەی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و گوتی: "ناوچەکە راپێچی جەنگ دەکات."
حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت لە تۆڵەی کوژرانی سێ شەڕکەریان بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل، بەهۆیەوە 14 سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون.
بنیامین نەتەنیاهوو رایگەیاند، کابینەکەی بڕیاری خۆی دەبێت لەسەر چۆنێتیی بەرگریکردن لە ئیسرائیل. ئەمە قسەیە دوای ئەوە دێت چەند وڵاتێک داوایان لێکردووە وەڵامی هێرشەکەی ئێران نەداتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، زیادکردنی سزاکانی سەر بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆنی ئێران بە ئەرکی یەکێتیی ئەوروپا دەزانێت.
فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات "بەشێوەیەکی کاتی" ئێران جێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران بە سەتان درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
وەزارەتی کارەساتە سرووشتییەکانی ئەفغانستان دەڵێت، "لانیکەم 33 کەس لە سێ رۆژدا بەهۆی شەستە باران و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە."
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، دوو رۆژی دیکە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کۆدەبنەوە.
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمانی رایدەگەیێنێت کە سەرجەم گەشتەکانی چوون و هاتن بۆ هەولێر، عەممان، بەیروت و تەلئەڤیڤ تاوەکو دوو رۆژی دیکە رادەگرێت و دەڵێت، "بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە."
دوای ئەوەی ئێران بە چەندین درۆن، مووشەکی کرووز و بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەشێکی وڵاتان سەرکۆنەیان کرد و بەشێکی دیکەش نیگەرانی خۆیان دەربڕی.
میدیای سەر بە سوپای پاسداران دەڵێت، سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی پەیوەندیدار بە "رژێمی زایۆنیدا گرتووە."
پۆلیسی ئوسترالیا دەڵێت، لە هێرشەکەی سەر مۆڵێکی شاری سیدنی وڵاتەکەیدا شەش کەس کوژران؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رەنگە هێرشەکە تیرۆریستی بێت.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا دەڵێت، "کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر و باڵیۆزخانەکەیان لە تاران وەکو رێکارێکی خۆپارێزی، رۆژی یەکشەممە دادەخرێت."
بەشی زۆری ئەو کرێکارانەی لە بەشێک لە پڕۆژەکانی مومبای لە هیندستان کار دەکەن، دەرچووی زانکۆن؛ ئەوەش وای کردووە کە پرسی بێکاری ببێتە مژارێکی سەرەکیی بانگەشەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران کە هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل؛ بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی لە بەرامبەر هێرشی سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق بێ وەڵام نامێنێتەوە. هاوکات گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانیش زیاتر دەبن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی گوت، بە ئێرانیان گوتووە نابێت گرژییەکان زیادبن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا بەشێک نەبووە لە هێرشەکەی دیمەشق و زانیاریشی لەبارەی نەبووە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بنکەی ئاسمانیی تێل نۆف لە رۆژئاوای وڵاتەکەی چاودێریی ئامادەکارییەکانی هێزی ئاسمانی لە ئەگەری هێرشی ئێران دەکات.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری ئورالەوە کە بەنێو رووسیا و کازاخستاندا دەڕوات، لافاو دروستبووە و زیان بە سەرووی 10 هەزار خانوو کەوتووە و زیاتر لە 100 هەزار کەس ئاوارە بوون. حکومەتی هەردوو وڵاتیش باری لەناکاو رادەگەیێنن.
کەناراوی هەرێمی ئەراگوا لە ڤەنزوێلای ئەمریکای لاتین، چەند رۆژێکە سەدان بووکی دەریای رەنگ جیاواز روویان تێکردووە و نازانرێت بە تەواوی هۆکارەکەی چییە
لە دوورگەیەکی ئەفریقا بەلەمێک کە 130 کەسی هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوت و 96 کەس گیانیان لەدەستدا. بەرپرسان دەڵێن، "لە ترسی تووشبوون بە کۆلێرا، رایانکردبوو."
سەرۆکی ئۆکراینا هۆشداریی دەدات ئەگەر کۆنگرێسی ئەمریکا هاوکاریی سەربازییان بۆ نەنێرێت، ئۆکراینا جەنگی دژی رووسیا دەدۆڕێنێت.
بازاڕی سەقەتیە لە نێوجەرگەی شاری حەلەبی سووریا کاریگەریی جەنگ و وێرانکاری بە هەموو شوێنێکیەوە دیارە؛ بەڵام چەند مانگێکە هەڵمەتێکی نۆژەنکردنەوەی دەستی پێکردووە
وەزارەتی کاری ئەمریکا دەڵێت، لە مانگی ئاداردا 33 هەزار هەلی کاری زیاتر بەراورد بە مانگی شوباتی 2024 لە ئەمریکا رەخسێندراون.
لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، سکرتێری گشتیی ناتۆ داوا لە ئەمریکا دەکات لەگەڵ ئەوروپا یەکبگرێت چونکە بەوجۆرە "بەهێزتر و پارێزراوترن."
دادگەیەکی رووسیا رایگەیاند پیاوێکیان دەستگیرکردووە و سزایان داوە کە ویستوویەتی زانیاریی بداتە حکومەتی ئەڵمانیا لە بەرامبەر ناردنی بۆ ئەڵمانیا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت ئاگری باڵاخانەکەی ئیستەنبووڵ کە 29 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بەهۆی لەحیمکردنەوە بووە و 9 کەسیش دەستگیرکراون.
دوو هاوژینەکە ئەو ژمارە زۆرەی پشیلە و سەگەیان راگرتووە، لەکاتێکدا لە شوقەیەکی 80 مەتری لە شاری نیسدا دەژین.
لە راپۆرتێکی هاوبەشدا چەند رێکخراوێکی مرۆیی رایانگەیاند هەزار و 535 رزگارکراوی کوردی ئێزدی، پارەی قەرەبوویان بۆ خەرجکراوە کە 847 کەسیان کچ یان ژنن.
ئەو چەکدارەی چەند کەسێکی لە شارۆچکەیەکی هۆڵەندا بە بارمتەگرتبوو، دەستگیرکرا و بارمتەکانیش ئازادکران.
چەکدارێک لە شارۆچکەیەکی هۆڵەندا چەند کەسێکی بە بارمتە گرتووە، تائێستا پۆلیس چەکدارەکەی دەستگیر نەکردووە و دەڵێت، "هێشتا دیار نییە رووداوێکی تیرۆریستی بێت." پۆلیس توانیویەتی سێ لەو بارمتانە ئازاد بکات
ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیدان بە بۆردوومانەکانی بۆسەر خاکی سووریا دەکاتەوە و دەڵێت، بنکەکانی حیزبوڵڵا لەنێو ئەو وڵاتە بۆردوومان دەکەن
رەفەی مارکێتەکانی وڵاتانی ئەورووپا پڕن لە شوکولاتە و شیرینی، بەڵام نرخیان بەرزە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاکاو
دادگەیەکی مۆسکۆ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ گومانلێکراوێکی دیکەی هێرشەکەی مۆسکۆ دەردەکات کە بووە هۆی کوژرانی 144 کەس
بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە هێرشە خوێناوییەکەی مۆسکۆوە کە کوژرانی 143 کەسی لێکەوتەوە، ئاسایشی تاجیکستان 9 کەسی دەستگیرکرد.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشێکدا توانیویانە جێگری سەرکردەی یەکەیەکی رۆکێت هاوێشتنی حیزبوڵڵای لوبنان بکوژن.
"دڵنیام دەدۆڕێم، ئەگەر هەڵبژێردرێم، جەڵتەی دڵ لێم دەدات"
دوای ساڵێک لە لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە، لیژنەی چاودێریی کۆمپانیای مێتا داوا دەکات چیدیکە وشەی "شەهید" لە پلاتفۆڕمەکانی کۆمپانیاکە قەدەخە نەکرێت، چونکە "بە چەندین مانای جیاواز دێت" و، "قسەی ملیۆنان خەڵکی سەرکووت کردووە."
سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا داوا دەکات گرووپە کوردی و تورکییەکانی وڵاتەکە بوەستن لە هەڵکوتان و هێرشکردنە سەر یەک و ئارامیی وڵاتەکە بپارێزن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهێنان بە کارەکانی رێکخراوی یونیتادی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "ئێمە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین لە دادگەییکردنی داعش و پشتگیری لە ئەنجامێکی رێکوپێک دەکەین لە یەکخستنی کارەکانی یونیتاد."
حکومەتی بەریتانیا لە ئامارێکدا ئاشکرایکرد لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، لانیکەم 4,644 کۆچبەر بە بەلەم لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ئەمەش سەرەڕای سەختی و سەرما و سۆڵەی زستان.
جۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی بە رووداوی راگەیاند "لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە، بەغدا و هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین."
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی فەرەنسا بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "راگواستنی زۆرەملێی خەڵکی رەفەح بە تاوانی جەنگ دادەنرێت."
سەرۆکی رووسیا لەبارەی هێرشە چەکدارییەکەی مۆسکۆ هاتە دەنگ و گوتی، "تاوانباران سزا دەدەین. ئەوان ناتوانن یەکگرتوویی ئێمە تێکبدەن." ئەوە لە کاتێکدایە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکە لە بەرزبوونەوەدایە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هیندستان ئامادەکارییەکانیان بۆ گەورەترین هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان و جیهان تەواو کردووە و وردەکارییەکان رادەگەیێنن
ئەمریکا پڕۆژە بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە پێشکێشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی چین و رووسیاوە پەسندنەکرا. رووسیا دەڵێت، "پڕۆژە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە".
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆلێرا لە ئاستی پێویست نییە و خواست لەسەری زۆر زیادیکردووە، ئەمەش وادەکات مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیاتر بێت.
سەرۆکوەزیرانی هیندستان پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، "لەم رۆژە پیرۆزەدا هیوای باشی و دڵخۆشیی هەموو بۆ لایەک دەخوازم."
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، "هەموو رۆژتان نەورۆز، نەورۆزتان پیرۆز."
حاکمی دوبەی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی دەکات و دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانە دەکەین، ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و هیوای ساڵێکی خۆشیان بۆ دەخوازین."
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بارەی هەڵبژاردنەکانی رووسیا رایگەیاند، "ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رووسیا ئەوپەڕی سەرکوتکردنمان پێشان دەدات."
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتی ئاسایشی خۆراکدا رایگەیاند "1.17 ملیۆن فەلەستینی بە دۆخی قورسی نەبوونی ئاسایشی خۆراکدا تێدەپەڕن و قاتوقڕی نزیکە."
ملیۆنان کەس لە رووسیا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و سەرۆکی ئەو وڵاتەش پڕۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەی بەناوی "پڕۆژەی خێزان" رادەگەیێنێت و دەڵێت، ئامانجیانە تاوەکو 2030 رێژەی هەژاری بۆ 7% دابەزێنن
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و سەرکردەی پێنج وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا لە قاهیرە کۆبوونەوە؛ دەیانەوێت لەڕێگەی رێککەوتنێکی 8 ملیار دۆلارییەوە یارمەتیی میسر بدەن، یەکێک لە سەرنجەکانی رێککەوتنەکە "رێگەگرتنە لە کۆچی نایاسایی."
پۆلیسی بەریتانیا کەسێک دەستگیر دەکات کە بەگوتەی خۆیان، "ئەندامێکی گرنگی گرووپێک بووە کە کوردن و تاوان و قاچاخچێتی دەکەن."