نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کوژرانی خامنەیی بۆ ئێران: هاوسۆز و هاوخەمتانین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەل، حکومەت و سەرکردایەتیی ئێران دەکات بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌يى، رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانين."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەکات، "ئه‌ركى خۆى له راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 01-03-2026 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی لە هێرشەکانی رۆژی 28ی شوبات پشتڕاستکردەوە. حکومەتی ئێران 40 رۆژ پرسەی راگەیاند و 7 رۆژیشی کردە پشوو.
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌يى، رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/3/1