نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ لە کلدانی، ئاشووری و سریانییەکان دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ لە کلدانی، ئاشووری و سریانییەکان دەکات و رایدەگەیێنێت، "له‌م ياده‌دا داكۆكى له‌ پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين."
 
ئەمڕۆ شەممە، 01-04-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی جەژنی ئەکیتۆدا کە جەژنی کلدانی، ئاشووری و سریانییەکانە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی جەژنەکەی لە "خوشک و ‏برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان" دەکات و دەڵێت، "هيواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوويه‌كى شاد و ئاراميان بۆ ده‌خوازم."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم یادەدا دەڵێت، "داكۆكى له‌ پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها خوشك و برايانى كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌."
 
دەقی پەیامە پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ:
 
سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به‌ گه‌رمى لە خوشک و ‏برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان ‏بن پیرۆز دەكه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوويه‌كى شاد و ئاراميان بۆ ده‌خوازم.
 
له‌م ياده‌دا داكۆكى له‌ پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها خوشك و برايانى كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌.
 
جه‌ژنى ئه‌كيتۆ له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
 
2023/4/1